تیرۆركردن به یاسا
(وه‌ڵامێك بۆ چه‌واشه‌كارییه‌كانی دیندار زێباری)
نیاز عه‌بدوڵڵا
هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی راگوزه‌ری مه‌ترسیداردایه به‌ده‌ست ئه‌و گرووپه حوكمڕانه‌ی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕینی له‌م كابینه‌ی حكومه‌تدا كردووه به ستراتیژ، كاره‌كانی حكومه‌ت له ده‌ركردنی بڕیاری پڕ له سانسۆر بۆ چاپه‌مه‌نی، ره‌فتاری توندووتیژ و نایاساییانه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و خۆپیشانده‌ران، داخستنی ده‌زگای راگه‌یاندن، تا به‌كارهێنانی داواكاری گشتی و دادگاكان و ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای داپڵۆسینه‌ر و دیكتاتۆرانه‌ی وه‌ك یاسای رێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی، به‌ڵگه‌ی ته‌واوكاری ئه‌و ستراتیژه‌ن.
بۆیه رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش وه‌ك میكانیزمی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ستراتیژه وه‌ڵامی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ناوخۆییه‌كان ده‌داته‌وه كه له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن و داوای جێبه‌جێ كردنی بنه‌ماكانی دیمكراسی ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان.
دوای پێنج رۆژ له شوێن بزركردنی رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی، له روونكردنه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ڕۆك پر له پیشێلكاری و بوختان و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان، دیندار زێباری ده‌یه‌وێت به‌ناوی یاساوه كه‌سایه‌تی شێروان شێروانی تیرۆر و له‌كه‌دار بكات، و رای گشتی ئاماده بكات بۆ سزادانی قورسی ناوبراو.
به كورتی ئه‌م خاڵانه بۆ چه‌واشه‌كارییه‌كانی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌خه‌مه روو:
1- زێباری وتوویه‌تی " لە رێکەوتی ٨/١٠/٢٠٢٠ شێروان شێروانی لە پارێزگای دهۆک دەستگیرکرا". راستیه‌كه ئه‌وه‌یه شێروان شێروانی له رۆژی 7ی 10 له‌نێوان كاتژمێر چوار بۆ پێنجی ئێواره له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گوندی سێبیرانی سه‌ر به‌شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه، نه‌ك 8ی 10 له‌دهۆك. ناكرێت چه‌واشه‌كردن و شاردنه‌وه‌ی راستی رۆژ و شوێنی ده‌ستگیكردنی شێروانی له‌لایه‌ن ناوبراو كه نوێنه‌رایه‌تی رای حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش ده‌كات به ساده‌یی و بێ مه‌رام وه‌ربگرین، له كاتێك شێروان له‌كه‌شێكی پر له‌ترس و تۆقاندنی خۆی و خێزانه‌كه‌ی و بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشینه ده‌ستگیركراوه.
2- شێروانی كه نیشته‌جێی شاری هه‌ولێره، بردن و گواستنه‌وه‌ی بۆ شاری دهۆك له‌به‌رئه‌وه‌ی سكاڵا یاساییه‌كه‌ی له‌وێیه بیانوویه‌كی لاوازه، ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ دابڕینی ناوبراو له ده‌ستبه‌ری به‌رگری یاسایی و فشاری پارێزه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی له هه‌ولێر، هاوكات دابڕینییه‌تی له‌خێزانه‌كه‌ی كه تائێستا به فه‌رمی هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌یان نازانن.
3- ئه‌و مادده یاساییه‌ی شیروانی پێ تۆمه‌تبار و ده‌ستگیركراوه كه مادده‌ی 156ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره 21ی ساڵی 2001ی هه‌مواركراوی هه‌رێمی كوردستانه، پێشتریش به‌هه‌مان مادده، ته‌نیا به‌هۆی "نییه‌تی به‌شداریكردنی له خۆپیشاندانه‌كانی دهۆك له‌ساڵی 2019"، بۆ ماوه‌ی 42 رۆژ ده‌ستگیركرا و "چه‌ندین رۆژ له‌زیندانی تاكه كه‌سی ئه‌شكه‌نجه‌درابوو".
به‌پێی ئه‌م مادده‌یه‌ش "سزا ده‌درێت به زیندانی هه‌تایی یان كاتی".
4- رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێت شێروانی "دانی بەوە ناوە کە ئەو لەسەرچاوەی دەرەکییەوە یارمەتی دارایی کراوە بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی و پشێوی،...، هەروەها بەلاڕێدابردنی ناڕەزایی و خۆپێشاندانە ئاشتیخوازییەکان بۆ دروست بوونی توندووتیژی، هەروەها هەڕەشەکردن لە دادوەران".
جگه له ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م بوختانه، زێباری و ده‌زگای ئاسایش، پێویسته به روونی ئه‌وه بزانن تۆڵه‌كردنه‌وه له هه‌ڵوێست و نووسینه‌كانی شێروانی كه چوونه‌ته دڵی خه‌ڵكه‌وه و، له گۆڤاری باشوور له‌باره‌ی زه‌وییه‌كان و گه‌نده‌ڵییه‌وه نووسی، به‌م شێوه‌یه تۆڵه‌ی لێناكرێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر‌له ژێر ئه‌شكه‌نجه و به‌زۆر داماڵینی قسه‌ش ئه‌م وته خوازراوانه‌تانی پێ تۆمار بكرێت و بشهێندرێته سه‌ر شاشه وه‌ك دۆسییه‌كانی دیكه، ئه‌و بۆ ئێمه هه‌میشه وه‌ك به‌رگریكارێكی مافی مرۆڤ و كه‌سایه‌تییه‌كی ئاشتیخوازی خاوه‌ن بڕوا به خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌مێنێته‌وه.
كێ سیناریۆكانی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان و هێنانه سه‌ر شاشه‌ی هیشام-ی یاد ده‌چێت؟
5- زێباری كه‌وتۆته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یاسایی و تایبه‌ت به سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێت "ناتواندرێت رۆژنامەنوس دەستگیر بکرێت تەنها بە فەرمانی دادگا و رەزامەندی سەندیکای رۆژنامەنوسان نەبێت".
ئه‌م قسانه‌ی رێكخه‌ر له كاتێكدایه به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له مادده‌ی هه‌شتی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری هه‌رێمی كوردستان، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان "له‌كاتی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووس كه به كارێك تۆمه‌تبار ده‌كرێ په‌یوه‌ندی به پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌یه، سه‌ندیكاری لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه".
دووه‌م "نه‌قیب یان ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی جێی ده‌گرێته‌وه بۆی هه‌یه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه ئاماده‌بێت" له دادگا نه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ندیكا ماف و ده‌سه‌ڵاتی ره‌زامه‌ندی هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس.
6- له وه‌ڵامێكی نایاسایی دیكه‌یدا بۆ رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ له باره‌ی داخستنی ئۆفیسه‌كانی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له دهۆك و هه‌ولێر، زێباری به رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت "هیومان رایتس ۆوچ چەند تۆمەتێکی بێ بنەمای خستۆتەڕوو، گوایە حوکمەتی هەرێم ئازادی رادەربڕینی بەرزەفت کردووە".
ناوبراو له‌وكاته‌ی نیگه‌رانی خۆی له‌وه ده‌رده‌ڕێت كه رێكخراوه‌كه وتویه‌تی "حكومه‌تی هه‌رێم به‌نایاسایی كه‌ناڵه‌كه‌ی داخستووه"، له یادی چووه كه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له راپۆرته‌كانیدا له ساڵی 2008 بۆ 2018 توانیویه‌تی پێشێلكاری له‌به‌رامبه‌ر 1580 رۆژنامه‌نووس تۆماربكات.
بۆیه ئه‌م تاوان و پێشێلكاریانه‌ی به ناوی یاساوه ده‌كرێن له هه‌رێمی كوردستان چیتر ده‌رفه‌تی شاردنه‌وه‌و به‌درۆخستنه‌وه‌یان نه‌ماوه.
AM:10:23:12/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی