کورد لە عێراق چیتر سەنگی نییە!

‌رێبین عومەر



ئەوان ئەبینن کە تورکەکان جگە لە بازرگانی و کاری هاوبەشی ئەمنی ددان بە بوونی کیانی کورد نانێن؛ بەیەک تەلەفوون لە ئەنکەرەوە دڵی ٥٠ ملێۆن بێدەوڵەت پڕ لە بێهیوای دەکەن و تفەنگەکان دووبارە لەیەک ئەکەنەوە؛ ئەم هەڵوێستانە کاردانەوەی وای لێ ئەکەوێتەوە.

 عەرەب و سەرکردایەتییەکەی چیتر شەرم لە کورد ناکەن خۆصەمامی ئەمان و چەترەگەورەکە نەمام-وە؛ باش دەرکەوت دوای سەرۆک مام جەلال  بۆ شاییەکی چەندە گەورە لە سەلیقەو دیپلۆماتییەتی کوردی دروست بووە؛   کە بەم گروپی سێڵفی و پۆستە پڕنابێتەوە؛

 سەرۆک کۆماری ئێستا ئەوەندەی وەک پڕۆژەیەکی کازمی و ئەمریکییەکان دەرئەکەوێ لە عێراق؛ لەوەناچێ دەست لەزۆرکاروبار وەربدات یان رایی زۆرینەی شیعەو سونە بگۆڕێت لە کۆشک ستۆپی کردووە! ئەوە سەرۆک مام جەلال بوایە هەموو سەرکردەکانی لەدەوری خۆی کۆئەکردەوە ڕای سیاسی و حزبەکانی لەمەڕ کورد ئەگۆڕی؛  لە دوێنێوە سەیر ئەکەم پەرلەمانتارەکوردەکان کە نەخەوتوون وەک دەستکەوت سەیر ئەکەن؛ یان گریمانەی ئەم حاڵە شڕەئەکەن؛ هەروادەبێت کە بەداخەوە دەرکەوت تیمی کوردی لاوازە و توانای سیاسیان کەمە؛ 

 سەفی کورد لە بەغداد لەبەر فەیسبووک وادەرکەوت یەک خرابێت  لەسەر پارەی مووچەی خەڵک کە دواجار  ئەویش بڕا؛ 
کورد لە بەغداد، لاوازە لە ئاستی ناوخۆش لاوازتر! ئیتر هەرئەمە ڕوودەدات کە دەیبینین و باشیش عەرەب لەوە گەیشتووە کە هەندێ لا وابەستە بە عێراقەوە نیین.


PM:02:10:12/11/2020

ئه‌م بابه‌ته 3008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی