كێشەی ژن و كێشەی غاز

‌رێبین عومەر

ئەم كۆمەڵگەیە ئەوەندە سەرەتاییە كە تا ئێستا حەقی مرۆڤەكانی ناوی وەك مرۆڤ نەداوە، واتە تائەم كاتە كێشەی ژن زەقترین تەنگەژەی ناو ئەم كۆمەڵگەیە.چونكە ژن وەك خۆی نابینرێت و وەك مرۆڤیش بەكەم تەماشادەكرێت، مافەكانی پارێزراو نین و كۆمەڵگەش نیوەی لێرە كورتی هێناوە.

هەندێ لە پیاوانی ئایینی هەروەخت بیانەوێ سۆزی ئایینی بەلای خۆیان رابكێشن ئەوا پەنا دەبەنە بەر هێرشكردنە سەر (بەهار مونزیر و چۆمان هەردی)  ئەو دووخانمە بونەتە سیمبولی خەباتی فێمێنیزم لە كوردستان و باش رووبەڕووی ئەو كەس و تاقمانە بوونەتەوە كە وجودی ژن وەك خۆی نابینن و وەك نیوە بەشەر تەماشایان دەكەن.

ژن لە دوای راپەڕین لەم سێپارێزگاییەی هەرێم رۆڵی خۆیان بینیوە بەڵام تا ئەم كاتە بەهێزنین و پەرت پەرت و خۆخۆری ناوخۆی خۆشیان وایكردووە كە هەر لەچوار چێوەی هێزی پیاو سالاری بمێننەوە، ئەوان زۆركات ئاراستەدەكرێن و خاوەن سەربەخۆی جەوهەری نین بۆ ئەوەی خاوەن بڕیار بن، گرفتی ژن لەم كۆمەڵگەیە هەر بەردەوامە ئەوە نەبێت لە كۆمەڵگەكانی تریش ئەم كێشەیە نەبێـت بەڵكو لە باشترین ووڵاتی دنیا تا خراپترین وڵات ژنان لەسێبەری ستەمكاری قانوون و ئایین و عورف بەكەمترین مافەوە خەریكی ژیان كردنن.

لە هەرێم سیستمی سیاسی راستە رۆڵی داوە بەژن بەڵام پارێزوانی راستەقینەی ژنان نییە چونكە تێگەیشتنی قوڵی نییە بۆ ئەو مافە بەو جۆرە كێشەكانیان بەردەوامە و ئێستاش بوونەتە قوربانی سۆسیال میدیا و وەك كاڵا خۆشیان خۆیان دەخەنەڕو كەئەوەش جیاكارییەكەی تۆخ تر كردۆتەوە و بەردەوامی داوە بەك كێشەیە.

كێشەی غاز
غازیشی هاتەسەر سەرباری گرفتەكانی تر و نەبوونی خزمتگوزاری كێشەی نەمانی غاز بووە باسێكی گەرم لە كۆمەڵ و خەڵكیش لەم وەرزی سەرمایە باجی ئەو كێشەییەی دا بە تایبەت چینەكانی خوارەوە كە ئێستا لەبەر ئەوەی نەوت دابەش نەكراوە غازیان كردۆتە سەرچاوەی گەرم كردنەوە، ئەم كێشەیەش لە چەمچەماڵەوە سەری دەركرد كە گروپێك رێگریان لە كۆمپانیایەكی سەر بە پارتی گرتووە بۆ ئەوەی ئەو غاز نەگوازنەوە، لە شارەكانی هەرێم خەڵكی رەش و روت بوونە قوربانی ئەو كێشەیەو ریزەكانی بتڵە غاز دروستبوونەوە. ئەم گرفتانە زۆر سەرەتایین و نەنگییە كەدروست دەكرێن و چارەناكرێن.

ئەم ناوچەی باشترین شوێنە بۆ تاقیكردنەوەی قەیران لەسەر خەڵك هەرجارەو شتێك دروستدەكرێـت،بە بەردەوامی گرفتی خزمەتگوزاری هەیە. هەرجارەو نەوعێك لە گرفت هاوردە دەكرێت یاخود بەخێرای دروست دەكرێت ، لەراستیدا ئەوە دەری دەخات كە حكومەت لاوازە و لایەنەكانی میری توانای خزمەتكردنیان نییە تاڕادەیەكیش بوونەتە بارگرانی بەسەر خەڵكەوە.

خەڵكی چاویان لەسەر كێشەی كارەبا و ئاو رێگەوبان و تەندروستی لاچووە تا رادەیەك دەستیان لێشۆردووە بەڵام غاز و نەوت لەم وەرزەدا گرفتی گەورەی خەڵكن و حەقە خێرەو مەنێ ئەم كێشەیە چارەكات. گرفتەكانی ئەم كۆمەڵگەیە تاو تاوون و هەرجارەو شتێكی نوێن كەسیش نازانێـت كەی چارەی ئەم دەردە دەكرێت.


AM:09:59:06/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 4708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی