ئەرێ‌ بەڕاست كێ سەرۆكی هەرێمە ؟

‌رێبین عومەر


وەك هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستانی عێراق، دەمەوێت لەوە بگەم كە ئاخۆ كێ سەرۆكی ئەم هەرێمەیە بەڵام تا ئەم كاتە نەم زانییوە كە كێ سەرۆكی هەرێمە و هەژموونی بەسەر ئەم هەرێمەدا هەیە.

 لە میدیاكان باس لەوە دەكرێت كە نێچیرەڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراقە ئەو سەرباری ئەوەی لە ماوەی رابردوو بۆ چەند گەڕێك سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بووە بەڵام دوای ئەوەی ریفراندۆم دۆخێكی ناجێگری دروست كرد و سەرۆكی هەرێم نەما.

 ئیتر لەو كاتەوە مەسعود بارزانی مامی دەسەڵاتەكانی لێسەندرایەوە نێچیرەڤان بارزانی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی وەرگرت.
 بەڵام تا ئەم كاتە هەر بەناو سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراقە بەڵكو زۆرتر وەك جێگری سەرۆكی پارتی دەردەكەوێت چونكە لە دوای 28 ساڵ لە فەرمان رەوایی كوردی نەیان توانییوە بارەگایەك بۆ سەرۆكایەتییەكەیان دروست بكەن.
لەسەردانەكەی وەزیرە دەرەوەی رووسیا، ئەوە بە روونی دەركەوت كە تا ئەم كاتە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی وەك واجیهەی سەرۆكایەتی هەرێم دەردەكەوێت.
 هەر لەبەر ئەوەش لە میدیاكان وەك سەرۆك باسی لێوەدەكەن و بەناو سەرۆكەوە، هەرێمەكەی خستۆتە ژێر هەیمەنەو دەسەڵاتی خۆیەوە.

 بەڵام لێرەدا سوچێك هەیە ئەویش ئەوەیە كە ئاخۆ بۆ پارتی تەنیا وەك رووی دیپلۆماتی كورد دەردەكەوێت .بۆ هەر پارتی وەك مخاتب خۆی نیشان ئەدات.
 هەڵبەتە بەشی زۆری ئەو سوچانەی كە رویانداوە  دەگەڕێتەوە بۆ بێدەنگی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و بێدەستیان بەرامبەر بە هەژموونی پارتی .
ئەگەرنا بە چ سیفەتێك مەسعود بارزانی دوای كۆبوونەوەی وەفدی رووسی لە گەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا كۆدەبێتەوە.

 ئەی ئەگەر ئامانجی دووەمی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا بینینی لایەنە سیاسییەكانە، ئەی بۆ نوێنەرانی یەكێتی و ئەوانیتری نەدی و روئیای ئەوانی لەمەڕ دۆخە گشتییەكە نەزانی ؟ بەڵام وادیارە لە بێدەنگی ئەوان ....پارتی زۆر زیرەكانە ئەو هەلەی لەبەرژەوەندی فراوان بوونی هەژموونی دیپلۆماتی خۆی قۆستۆتەوە و وەها دەری دەخات كە مەسعود بارزانی سەرباری ئەوەی كە ئێستا سەرۆكی هەرێم نییە بەڵام رۆڵی دیپلۆماتی و سیاسی  لە سەرۆكی هەرێم زیاترە لە ئاستی عێراقیش زۆرینەی لایەنە سیاسییەكان زۆرتر مامەڵە لەگەڵ مەسعود بارزانی دەكەن و  وەك قسەكەر وەردەگرن و كەمترە چاویان لە نێچیرەڤان بارزنییە كە واهەست ئەكات سەرۆكی هەرێمە.


AM:11:58:08/10/2019

ئه‌م بابه‌ته 5124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی