سلێمانی پێویستی بە مەركەزیەتە

‌رێبین عومەر


دۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی شاری سلێمانی لەهەموو كات زیاتر پێویستی بەوەیە كە گرفت و تەنگەژە ناوخۆییەكان تێپەڕ بكات و سیاسەتێكی ناوەندی لەبەرامبەر بەم چەق بەستنەی چەند ساڵێكە توشی بووە پراكتیز بكرێت تا دوور لە تەنگەژەی لایەنەكان دیدی مەركەزیەت بتوانێت بێ جیاوازی خزمەت بەم شارە بكات.

لە چەند ساڵی رابردوو بەهۆی هەڵتۆقینی سیاسەتی پۆپۆلیستی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان لەزۆنی سەوز، سلێمانی كەوتە ناو كێژاوی بگرەو بەردەی سیاسی بەجۆرێك وایلێهات ژیانی كۆمەڵایەتی و سیاسی ئەم شارە كەوتە بەرنەشتەری دیدی سیاسی هەڵتەكاندندن و رووخان.

بگرەو بەردەی سیاسی نێو هێزە سیاسییەكان لەم ناوچەیەدا شەقام و گەڕەك و شۆستەكانیشی بەش بەشكرد، لەسەرو بەندی 17 شوبات ناوی بەردەركی سەرا بێ گەڕانەوە بۆ مێژووی خۆڕاگری ئەم شارە لە رابردوو گۆڕدار و هەرلەوێ حكومەت و دەوڵەتیان رادەگەیاندوو متمانەیان لە وەزیرە و كاربەدەستان  دەسێندەوە، ئەو كەشە بەرلەزیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی ژێرخانی ئابووری ئەم شارە داتەپاند و ئاست و رێژەی بێكاری زیاد كرد ئەوە سەرباری ئەوەی كوالێتی ژیانی خەڵكی هێنایە خوارەوە و ژیانی خەڵك لە باشەوە بەرەو خراپ چوو ، لەم شارەدا هەر رۆژەو حزبێك قوت دەبووە و هەر رۆژەو كەسێك دەبووە دەم راستی سیاسی و فەرمانی بە گردبوونەوە و شەقام گرتن دەگرت، بەداخەوە رەوتی سیاسی نوێ لەم شارەدا لەباتی بیر لە پێكەوەبوون و چوونە ژێرباری بەرپرسیارێتی هاوبەش بكاتەوە، فەلسەفەی یەك رەتكردنەوەی دەكردە نەخشە رێگەی كاركردن، دڕدۆنگی سیاسی گەورەترین زیان بوو كەبەر رەوشی گشتی ئەم شارەكەوت.

لەدووای 16 ئۆكتۆبەر بەهۆی هەڵوێستەكانی ئەم شارە زۆر تر رووبەڕووی تەنگەژە ئابورییەكان بووە لە گەمارۆی سەر فرۆكەخانە داخستنی سنورەكان ، ئێستا وەختییەتی كە تا رادەیەك خەڵك لەوە حاڵی بووە و زەمینەش لە بارە كە دووبارە ئەم  شارە و زۆنی سەوز بە هەر رێگەیەكبێت مەركەزیەتێكی سیاسی بۆ بریاردان دروستبكاو ژیانی خەڵك لەچوار چێوەی ئەو مەركەزیەتەی بریاردان رەچاو بكرێت و كۆتایش بەو ئاناشیزمەسیاسییە بهێنرێت كە  بەناو دیموكراتییەوە جەستەی ئەم شارەی دارزاند.


PM:09:31:26/05/2019

ئه‌م بابه‌ته 5304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی