پەنجەکەی عادل و جەمال رینگۆ

‌عادل عەلی



هەرچەند سەرنج ئەدا ئەم زاتە عەبدولمەهدی لە یەکێک ئەچێت نەمئەزانی ئەو کەسە کێیە،دواجار دۆزیمەوە کە هاوشێوەی رەحمەتی جەمال رینگۆکەی لەمەڕ خۆمانە.کەم کەس هەیە لە سلێمانی ژیابێت وکەسایەتی جەمال رینگۆ بیر نەکەوێتەوە،ئەو ئەو قۆشمەچییە دەستبازە ساڵانێکی زۆر لەراستە جادەی مەولەوی و گوزەری سەعە تاکۆیی ژیا.ناوبراو پێش ئەوەی عەقڵی لەدەست بدات کەسێکی ئازاو چاونەترس بووەو لەدژایەتی کردنی دوژمنان و داگیرکەراندا هەر بۆیە نازناوی عەسابەی رینگۆیان بەسەردا بڕیووە.دوای ئەوەی برایەکی شەهید ئەبێت و کە ئەچێتە سەر تەرمی براکەی ئیدی بەرەو تێکچوون ئەچێت و کە ئەزانێت ناتوانێ تۆڵەی براکەی لە داگیرکەران بکاتەوەو ئەکەوێتە سەر جادەو داخی دڵی خۆی بە پیاوانی ئەمنی رژێم دەرئەبڕێت بە جنێودان و لەپای بێ دەنگی خەڵکیش لەو جەورو ستەم و چەوسانەوە (بوز) بە خەڵکەوە دەکات کە بوزکردن نیشانەی( ...) بۆ خەڵکی
بەداخەوە ئەو مەعالمە جوانەی سلێمانی لە ساڵی ۲٠٠۸ بەزەلیلی سەری نایەوە...جمال رنگۆ لەئەنجامی ئەوەی کە نەیتوانی و گەیشتە بێ ئومێدی لەبەرامبەر گۆڕانکاری لە سیستەمی دەسەڵات ئیدی شێت بوو..!

هەرچەندە تێبینی و پێشبینی ئەم عادل عەبدولمەهدییەش لەم شێتخانەیەی کە پێی دەڵێن عیراق بەرەو شێتی ئەڕوا دواجار ئاڵای تەسلیمبوون هەڵ ئەکات ئەم پیاوە جگە لەوەی کە نیەتەکانی بۆ داهاتووی دەسەڵات ئیجابیە بەڵام رێگرەکان و دەستێوەردانە ناوخۆیی و ناوچەییەکان هێندە زۆر لەسەرو ئیرادەی چاکخوازی ئەمەوەیە.هەر بۆیە جگە لەوەی عادل لە فۆرمی روخساردا لە جەمال ئەچێت لەوانەیە لە چارەنوسیشدا بچنەوە سەر یەک و هاوچارەنوس بن و ئەمیش لە کۆتایدا بەدەست ئەم بارودۆخەوە تێک بچێت...لەدوای تێکچوونی جەمال پەنجەی هەمیشە لە کارا بوو بۆ دەستپیا کردن ..بەڵام نازانم پەنجەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ هەموو دواوەی عیراقیەکان بەکار ئەهێنێ یان ساغ و سەلامەت دەرئەچێت و پەنجەکەشی پیا ئەکات و دوای چوار ساڵ بە پێکەنینەوە ئەڵێ بای بای...


AM:11:36:12/11/2018

ئه‌م بابه‌ته 4495 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی