كوردستان له دووڕیان
ئارێز عه‌بدوڵا
كه‌ڵه‌كه‌بوونی گیروگرفت و چه‌قبه‌ستنی ده‌سه‌ڵات له ئاستی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بهاوێژرێن له پێناوی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی ولات و گه‌ل مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ئاینده دروست كردووه.
ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه پێویستیه‌كی ژیانی و ژیاری به چاكسازی و گۆرانكاری له سیستمی سیاسی و حوكمرانی هه‌یه، به‌ڵام ئاشكراشه كه پرۆسیسی چاكسازی و گۆڕانكاری له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هه‌موو كه‌س و حزب و گروپه‌كاندا نیه و به‌و پێیه‌ش ئه‌وانه‌ی بارودۆخی وڵاتیان گه‌یانده ئێره و پشتی خۆیان لێكردۆته‌وه كه‌م بن یان زۆر له ناو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات كارا‌و كاریگه‌رن، بۆیه تا كاتی (ته‌قینه‌وه) به توندی رێگری ده‌كه‌ن و پاساوه‌كانیش به‌رده‌وام به گوێی هاوڵاتیاندا ده‌زرنگێننه‌وه. به‌ڵام خوا له سوڵتان محمود گه‌وره‌تره‌و هه‌موو ئه‌و رژێمانه‌ی به پاساوی جۆراو جۆر گوێیان به هاوارو داد‌و بێدادی هاوڵاتیه‌كانیان نه‌داوه سه‌ره‌نجام خۆیان و گه‌له‌كانیشیان ماڵوێرانكردووه و نموونه‌ش زۆرن.
ئێمه ئێستا له كوردستان له چه‌قی دووڕیانداین، ده‌كرێ رێگای چاكسازی و گۆڕانكاری بگرینه‌به‌رو سه‌ره‌نجام هه‌م ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌مان بپارێزین كه به‌خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته به‌ده‌ستهاتوون و ده‌سكه‌وتی تریش به‌ده‌ست بێنین و مێژوویه‌كی پڕ له شانازیش تۆماربكه‌ین.
بێگومان له ناو پرۆسیسێكی وه‌ها گرنگ رابه‌ر و سه‌ركرده راسته‌قینه‌كان رۆڵێكی مێژوویی ده‌گێڕن و ناڕاسته‌قینه‌كانیش زبڵدانی مێژوو چاوه‌روانیانه.
هه‌رچه‌نده بیر له ئاینده‌ی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه ده‌بینم ئه‌گه‌ر رێگای راسته‌قینه نه‌گرینه به‌ر ره‌نگه رووبه‌ڕووی گرفتی زۆر گه‌روه ببینه‌وه‌و به‌هۆی بوونی ئه‌و هه‌موو چه‌كه قورس و سوكانه له ده‌ستی حزب و كۆمپانیا و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بوونی نه‌وت و رێگای قارچاخچێتی و ده‌روازه‌ی سنوری و ... كه ده‌رفه‌تی وه‌ده‌ستهێنان و كه‌له‌كه‌كردنی سارمایه‌كی زه‌به‌لاح ده‌رخسێنن و له ئه‌نجامیشدا له ژێر چه‌ندین ناوونیشان مافیای رێكخراوه‌یی ده‌ست به‌سه‌ر كایه‌كانی ژیاندا بگرن و ئه‌م كوردستانه به هه‌شته بكرێته دۆزه‌ح..
ئه‌گه‌ر رێگای راسته‌قینه نه‌گرینه به‌ر رۆژێكی ره‌ش چاوه‌روانمانه. هیوادارم رێگای چاكسازی و چاككردنی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی خۆمان هه‌ڵبژێرین و گه‌له‌كه‌مان توشی نه‌هامه‌تیه‌كی تر نه‌كه‌ین.
PM:12:01:08/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 4359
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی