كورد، گه‌لێكی بێ سه‌ركردایه‌تی !
ئارێز عه‌بدوڵا
به‌درێژایی مێژووی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان چاك یان خراپ كورد ھه‌میشه رابه‌ر و سه‌ركردایه‌تی ھه‌بووه. شۆرشی ئه‌یلول سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی بوو ، شورشی نوێ سهكردایهتیهكهی به‌رابه‌رایه‌تی مام جلال و دواتر مام جه‌لال و كاك مسعود بووه، سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی سه‌ركردایه‌تی گه‌لی كوردستان بوو، دوای راپه‌رین ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی لێ ده‌ركه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت رۆڵێكی گرنگیان گێڕاوه و دواتر مام جه‌لال له به‌غدا و كاك مسعودیش له كوردستان به ھه‌ماھه‌نگی ھه‌م سه‌ركردایه‌تی گه‌لی كوردستانیان ده‌كرد و ھه‌میش له ئاستی سه‌ركردایه‌تی عێراق رۆڵێكی مێژووییان دیوه، به‌ڵام دوای نه‌خۆش كه‌وتنی مام جه‌لال و به‌سه‌ر چوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ھه‌رێم بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر كردایه‌تی گه‌لی كوردستان دروست بووه.
ئه‌وه‌ی جێی داخه له‌و ئان ساته‌دا ھه‌م په‌رله‌مان له‌كار خراوه‌و ھه‌م حكومه‌تیش ئیفلیج !
راسته پارتی كاك مسعود به‌سه‌رۆكی ھه‌رێم ناو ده‌با، به‌ڵام پارتی به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت به‌و رۆڵه‌ی كاك مسعود بدات.
پارته‌كانی تریش له‌گه‌ڵ پارتی ناكۆكن یان له‌ناو خۆیان ناكۆكیان ھه‌یه، واتا به‌كوردی و به‌كورتی نه‌ھیچ ده‌زگایه‌ك ھه‌یه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بێ و نه‌ھیچ كه‌سێكیش رۆڵێكی یاسایی و سیاسی له‌و جۆره‌ی ھه‌یه.
ده‌كرێ بڵێن ھه‌رگیز گه‌لی كوردستان له‌م رۆژگاره بێ سه‌ركردایه‌تی تر نه‌بووه، ئه‌وه له كاتێكدا عێراق و ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆڕانكاری گه‌وره ده‌رۆن. ئه‌گه‌ر كار وا بڕوا ئێمه زه‌ره‌رمه‌ندی گۆڕانكاریه‌كان ده‌بین، بۆیه پێویسته تا له‌ده‌ست نه‌چووه په‌رله‌مان بخرێته‌وه گه‌ڕ و حكومه‌ت كارابكرێته‌وه و سه‌رۆكی ھه‌رێمیش ھه‌ڵبژێردرێته‌وه یان ده‌زگایه‌ك، به‌ره‌یه‌كی سیاسی نیشتمانی له ھه‌موو حزب و رێكخراوه‌كانی كوردستان پێك بھێندرێ بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی سه‌ركردایه‌تی پڕبكرێته‌وه‌و گه‌لی كوردستان له ئاگری گۆڕانكاریه‌كان بپارێزرێ و ده‌ستكه‌وتیش ھه‌بێ.
PM:10:37:29/12/2015
ئه‌م بابه‌ته 4452
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی