‌عالیە نصەیف شایەنی دادگای كردنە
AM:09:34:14/02/2021
د.مەیادە نەجاڕ

بەدرێژایى چەند ساڵی رابردوو بابەتی جێبەجێكردنی دەستوور یەكێك بووە لەخاڵە گرنگەكان و داواكارییەكانی گەلی كوردستان، چونكە دەستووری هەمیشەیی عێراق، دەستوورێكی زۆر گرنگ و تایبەتمەندە و مافی تەواوی عێراقیەكانی تێدا بەرجەستەكراوە.

لەم رۆژانەدا بۆ جارێكی تر دەستوور پیشیلكرا، كاتێك پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا ( عالیە نصەیف) سووكایەتی بەدەستووری عێراق و گەلی كوردستان كرد و داوای لابردنی زمانی كوردى لە پاسەپۆرتی عێراق دەكات.

سەرەتا ئەم پەرلەمانتارە چەندینجار سووكایەتی بەهێما نیشتیمانی و نەتەوەییەكان كردووە، بەلام ئەمجارە بەئاشكرا سووكایەتی بەهەردوو مادەیی(4) و(7 ) دەستووری عێراقی كردووە، وچونكە لەم مادە دەستوورییانەدا زمانی كوردی وەك زمانێكی فەرمی ناسیندراوە، جەختلەوەكراوەتەوە كە پێویستە زمانی كوردی شان بەشانی زمانی عەرەبی زمانێكی فەرمی دەوڵەت بێت، لەسەرجەم بەلگەنامەو نامیلكە فەرمییەكانی دەوڵەتدا بەكاربێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە پێویستە هەرچی زووە پێویستە (عالیە نصەیف) داوای لێبووردن لەگەلی كوردستان بكات، پۆزش بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەیەكێك لەكەناڵە فەرمیەكانی دەوڵەتەوە بهێنیتەوە، لەكاتێكدا ئەگەر ناوبراو خۆی لەم كارە دزیوە پێویستە پەرلەمانتارە كوردەكان بەگشت فراكسیۆنە جیاوازەكانەوە هەلمەتێكی یاسایی دژی (عالیە نصەیف) دەست پێبكەن، سەرەتا بەشێوازی هەڵگرتنی حەصانەی دیپلۆماسی و دواتریش دادگایی كردنی چونكە سووكایەتی كردن بەدەستووری هەمیشەی دەچێتە قاڵبی تاوان پێویستە مامەڵەیەكی زۆر تووندی لەگەل بكرێت.

لەكۆتایدا ناكرێت بەرامبەر بەم  هەڵوێستە بیدەنگی هەلبژێرین چونكە سووكایەتی كردن بەهێما نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان بەزاندنی هێڵی سوورە.

هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.