‌وەڵامێك بۆ موسەنا ئەمین
AM:11:46:10/01/2021
د.مەیادە نەجاڕ

د.  مەیادە نەجار

هەندێك لە نوێنەرانی كورد بەداخەوە بەهۆی بانگەشەی سیاسی، خۆناساندن وەك پاڵەوانێك لەشاشەی تیڤیەكانەوە، ئەوەیان لەیاد نەماوە كە ئەوان نوێنەری هەرێمی كوردستانن ، خەلكی كوردستان دەنگی پیداون بۆ ئەوەی بەرگری  لەسەروەرییەكانی هەرێمی كوردستان لەبەغدا بكەن و پاریزەری مافەكانیان بن، بەلام ئەوان بەهەر هۆكارێك بێت كوردستانیان فەرامۆشكردووە، سەرقاڵی هەندێك بابەتی تایبەتین  ، تەنانەت ئەوان هیندە تامەزرۆیی دژایەتی هەرێمی كوردستانن، دەستووری عێراقیان لەیادكردوە، چونكە دەستوور چەند مافێكی بۆ هەرێمی كوردستان داناوە، پیشیلكردنی مەحاڵە و هەركاتیك عێراق یان هەر كەسێك دەستوور پیشیل بكات تووشی كێشە دەبێت.

قەواریەكی دەستووری

وەك لەچەند رابردوودا د.موسەنا باسی لەوەكرد كە عێراق دەتوانێت لەرێگەی بەكارهێنانی هێزی سەربازییەوە پەلاماری كیڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بدات، سەرەتا من بەدكتۆر موسەنا دەلێم، برای بەریزم هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستوورییە و یاساو دەستوور پاریزگاری لێدەكات، بەتایبەتی ئەگەر چاوێك بەدەستووری عێراقیدا بخشێنیت دەگەیتە ئەو راستیەی كەهەرێمی كوردستان بەگوێرەی ماددە دەستوورییەكان قەوارەیەكی پاریزراوە، ئەوەتا لەمادەی(120) مافی دارشتنی دەستووری بۆ هەرێم دیاریكردووە، هەروەها لەبەندی پێنجەم لەماددەی (121) كۆمەڵێك دەسەڵاتی ئیداری و ئابوری و سیاسی بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە، لەوانە دەسەڵاتەكانی  یاسادانان و راپەڕاندن و دادوەری و بوونی پشێكی دیاریكراو لە داهات و بودجەی عێراق لەگەل هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێم وەك پۆلیس و ئاسایش و پاسەوانی هەرێم و تەنانەت ئەو مافەشی بەحكومەتی هەرێمی كوردستان داوە كە بتوانێت یاسایی تایبەت بەخۆی هەبیت لەبری یاسایی فیدرالی چەندین مافی تر كە دەستوورین و لەوانە كردنەوەی نووسینگەی حكومەتی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و كردنەوەی نوسینگەی هەریم لە بالیوزخانەكانی عێراق و شاندە دپلۆماسەیكانیدا، واتا هەریم پاریزگایەكی عیراق نیە بەلكوو وەك بۆم روونكردیتەوە قەواریەكی دەستوورییە، هەر بۆیەش هیچ كاتێك حكومەتی عێراقی ناتوانێت دژی هەرێمی كوردستان هێز بجولینیت.

باشترین بەلگەش لەشانزەی ئۆكتۆبەردا كاتێك بەهاوكاری خیانەتكارانی ناوخۆ  هێزە چەكدارەكانی عێراق بەهاوكاری میلیشیا چەكدارەكان پەلاماری خاكی كوردستانیان دا و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمیان داگیركرد، بەلام نەیانتوانی درێژەی بدەن چونكە زۆرباش  زانیان كەدەستوور رێگەیان پێنادات پەلاماری خاكی كوردستان بدەن. 

ولاتێكی پاشا گەردان
بەداخەوە گروپی پانزە كەوتوونەتە هاندانی عێراق بۆ پەلاماردان و داگیركردنی كوردستان، لەجیاتی ئەوەی هەوڵی چارەسەری كێشەكان بدەن، رۆژانە سەرقالی دروستكردنی كێشەن، لەكاتیكدا عێراق خۆی نقومی كێشەبووە، ولاتێكی پاشاگەردان كەهیچ یاسایەكی تیدانەماوە، حكومەتێكی لەبەریەك هەڵوەشاو سوپایەكی ویران و تائیفی، حكومەتێك بەغدای لەیەكێك لەشارە جوان و نایابەكانی رۆژهەلاتی ناوەراست كردە ترسناكترین و خراپیترین شاری بۆ ژیان لەسەر ئاستی زەوی ، حكومەتێك بەصرای لەفینسیایی رۆژهەلاتەوە كردە گۆرستانێك بۆ دانیشتوانەكەی ، باوەرناكەم هیچ ولاتێك ئیستا هیندەی عێراق پاشاگەردان و ویران بێت،  ئیتر نازانم ئەم پەرلەمانتارە بەرێزانە دەیانەوێت عێراق چیان پێشكەش بكات.

روونتر ئەوەیە پێیان دەلێم كەئەوان واز لەعێراق بهینن باكێشەكانی خۆی چارەسەر بكات، با ئەوان لەعیراق گەرێن و داوای لێ نەكەن پەلاماری خاكی كوردستان بدات، من بەو بەریز دەلێم ئەگەر ئەوان هانی عێراق نەدەن، هەرگیز كازمی و تاقمەكەی جۆرئەتی ئەوەیان نیە نزیك خاكی كوردستان ببنەوە.

لەكۆتایدا ئامۆژگاری سەرجەم برادەرانی گروپی پانزە دەكەم چیتر پیلان دژی هەرێم نەگێرن چونكە قەوارەی دەستووری مافەكانی لەنیو دەستووردا پاریزراوە.


هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.