شازدەی ئۆكتۆبەر، پیلانێكی لەیادنەكراو

‌د.مەیادە نەجاڕ



بەدرێژایى مێژوو كاتێك گەلی كورد توانیبێتی هەنگاوی گرنگ و تۆكمە بنێت، دەستەلاتدارانی بەغدا چاویان بەدەستكەوتەكان هەڵنەهاتيه ، راستەوخۆ كێشەیان بۆ گەلی كوردستان دروستكرديه ، لەم رێگەیەشەوە زۆر هەوڵی جیاوازییان دايه.

لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان لەدوای ئازاری 1991 و خاوەنی هەرێمێكی دیفاكتۆی فیدراڵیبوو، بەڵام لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق بەرپرسانی كورد لەڕوانگەی دروستكردنی وڵاتێكی مۆدێرن و رۆڵێكی سەرەكیان لەپرۆسەی سیاسی عێراقدا كرد، بەلام دەستەلاتدارانی عێراق هەر لەسەرەتاوە كەوتنە پیلانگێران و هەڵسووكەوتەكانی حكومەتی بەغدا پێچەوانەی دەستووربوون .

پیلانێكی هەرێمی و نێودەوڵەتی
بێگومان هەنگاوە نموونەییەكانی هەرێمی كوردستان لەدوای 2003 وایكرد كە نەیارانی كورد تووشی شۆكبن و بكەونە چەندین رێگەی جیاواز پیلانگێران لەوانە بەغدا لەسالی 2014دا بودجە و داهاتی كوردستانی بری، بەلام هەرێمی كوردستان بەسیاسەتی حەكیمانە و بەرێوەبردنی سەركەوتوو توانی بەرەنگاری ئەم قۆناغە بوەستێتەوە، باشترین نموونەش سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرامبەر بەداعش ئەمەش وایكرد كەزیاتر حكومەتی عێراقی دژایەتی هەرێمی كوردستان بكات.

بەگوێرەی ئەو هەڵویستەیەی كە ئاماژەمان پێدا كێشەكانی نیوان هەرێمی كوردستان و عیراق رۆژلەدوای رۆژ قولدەبوونەوە، سەركەوتنی بەردەوامی ئەزموونی حوكمرانی لەهەرێمی كوردستان وایكردبوو كە دەستەلاتدرانی بەغدا چاویان بەو پێشكەوتنە هەڵنەدەهات، لەم كاتەدا دەستەلاتی بەغدا بەهاوكاری هەندێك لەخیانەتكارانی ناوخۆ و چەندین وڵاتی هەرێمی و زلهێز پیلانێكی ژەهراویان داڕشت كە بۆهەتاهەتایی بۆ پەلەیەكی ڕەش و مۆری خیانه ت لەمێژوودا دەمێنیتەوە.

شازدەی ئۆكتۆبەر پیلانێكی مەترسیداربوو لەلايه ن خوفروشان و دەستەلاتدارانی بەغدا داڕیژراو بەشێكیش لەخیانەتكارانی ناوخۆ بۆ جێبەجیكردنی ئەم پیلانە گلاوە هاوكاربوون، بەداخەوە لەوساتەدا هیزەكانی عيراق پەلاماری وەحشیگەرانەیان بۆ سەر چەندین ناوچەی هەرێمی كوردستان دەست پێكرد كە ئەم هەنگاوەش پێچەوانەی دەستوور بوو ، لەم كاتەدا سەرۆك كۆمار بیدەنگی هەلبژاردبوو هیچ هەڵوێستێكی نەبوو، لەهەموو لایەكەوە گەلەكۆمەكی بەرفراوان  لەهەرێمی كوردستان دەكرا.

رۆژە سەختەكان
لەو ساتە ناهەموارەدا سوپای عیراق بەهاوكاری هێزە هەرێمەیكان پەلامارەكانیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان زیاتركرد رۆژی شازدەی ئۆكتۆبەر بەشێكی خاكی كوردستان بەتایبەتی پاریزگای كەركوكیان بەهاوكاری خیانەتكارانی ناوخۆ داگیركرد، لەم كاتەدا بەشێك لەمیدیا ناوخۆییەكان ئەرێكیكی سلبیان دەگێڕاو ئامانجی سەرەكیان دابەزاندنی ورەی پێشمەرگەبوو هەر لەبلاوكردنەوەی زانیاری ناراست وهەواڵی چەواشەكاری كەهەندێك راگەیاندنی كوردی كەوتنە خزمەتكردنی حكومەتی بەغداو دژایەتی هەرێمی كوردستانیان دەكرد، لەلایەكی ترەوە تاقمی شازدەی ئۆكتۆبەر و هاو ئاوازەكانیان خۆیان گەیانده لای عەبادی لە بەغداوە دژایەتی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانیان دەكرد، بانگەشەی هەلوەشاندنەوەی حكومەتی هەریم و دروستكردنی حكومەتی (ینقاز)یان دەكرد.

داستانی سحیلاو پردێ
ئەوەی جێگەی ئاماژەپێدانە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان زۆر قارەمانانە بەخوێنی ئاڵی شەهیدەكان لەهەردوو داستانە مێژووییەكەی (پردێ و سحێلا) هێزەكانی حەشدی شەعبی یان تێكوپێك شكاند پیلانە مەترسیدارەكەیان هەڵوەشاندنەوە، ئەم سەركەوتنە مێژووییەكی تۆماركرد كە تەواوی مەترسیەكانی لابرد و لەرووی سەربازییەوە رێگری لەهێرش بۆ سەر شارەكانی هەرێمی كوردستان گرت. 

سیاسەتی حەكیمانە
مەرجەعی نەتەوەیيمان رێزدار (سەرۆك مەسعود بارزانی) وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان  لەرۆژەكانی دوای پیلانی شازدەی ئۆكتۆبەردا بەهەنگاوە حەكیمانەكانی و هەولەكانی بۆ پاراستنی یەك دەنگی سەركەوتنی تەواوی بەدەستهێنا توانی بەپاراستنی یەكڕیزی و تەبایی هەنگاوەكان جێبەجی بكات بۆ پاراستنی یەكریزی زۆر هەنگاوی حەكیمانەی جێبەجی كرد.
ئەوەشمان لەیادنەچیت ڕیزدار ( مەسرور بارزانی ) وەك راویژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش زۆر حەكیمانە توانی تەواوی پیلانە مەترسیدارەكان لەناوببات و ریگری لەهەولە نەزۆكەكانی دوژمنانی كوردستان بكات، بەهەولە تایبەتمەندەكانی كۆتایی بەشەوەزەنگی مەترسیەكان هات،

لەلایەكی ترەوە ریزدار (نیچیرڤان بارزانی) ئەوكات وەك سەرۆكی حكومەت كەوتە ئەنجامدانی مانۆری دیپلۆماسی چەندین سەردانی بۆ ولاتانی جیهان وەك فەرەنسا و ئیتالیا و ئه لمانيا و بەریتانیا و فاتیكان و رووسیا ئەنجامداو توانی تارادەیەكی باش ئاماژە بەوە بكات كە هەریمی كوردستان بەرگری لەخۆی دەكات و عیراق پەلامار دەرە ، بەم هەنگاوانە پەستەلەكی ئابلوقەكەی لەناوبرد.

ئەوەی گرنگە پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار سەرۆك مەسعود بارزانی، هەمیشە قورسترین ئەركی لەسەرشانبووە، چونكە پیرۆزی نەتەوەیی نیشتمانی یەكێكە لە باوەرەكانی پارتی لەم چوارچیوەیەدا پارتی زۆر بویرانە لەسەر ئاستی كوردستانی گەورە بەرگری لە كوردستان دەكات هەمیشە بەرگری لە مافە رەواكانی كوردستان ستراتییژیەتی پارتی دیموكراتی كوردستانبووە.

رەهەندەكان
هەتا ئێستاش ڕەهەندەكانی دوای شازدەی ئۆكتۆبەر ماوە بەهۆی ئەو كارەساتە جەرگبرەوە كەركوكی دلی كوردستان و بەشێكی خاكی پیرۆزی نیشتیمان داگیركراوە، لەلایەكی ترەوە سەدان هەزار كەس ئاوارەبووە، ئەمە بێجگە لەوەی پاریزگای كەركوك دووچاری گەورەترین پرۆسەی تەعریب بووە، بەجۆرێك شازدەی ئۆكتۆبەر گەلێك مەترسی بۆسەر ئایندەی ناوچەكە دروستكردووە، بەتایبەتی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە داگیركراوەكانی كوردستان.

لەكۆتایدا ئەوەی گرنگە بۆ هەموومان پێویستە هەنگاوەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ڕزگاكردنەوەی ناوچە داگیركراوەكان دەست پێبكرێتەوە بۆ گەراندنەوەی تەواوی ناوچە كوردستانیەكان و قەرەبووكردنەوەی دانیشتوانەكەی لەرێگەی یاسایەكی نێودەوڵەتیەوە، دادگايى كردنی بكەرانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە و هاوكارەكانیان .


PM:01:35:16/10/2020

ئه‌م بابه‌ته 1240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی