فەرەنسا دۆستی‌ راسته قینه ی‌ كورد

‌د.مەیادە نەجاڕ

فەرەنسیەكان هەمیشە وەك پایتەختی عیراق و ناوەندێكی هەستیاری دیپلۆماسی مامەڵە لەگەل هەولێر دەكەن، چونكە یٔەوان پێیانوایە سەقامگیری رەوشی ناهەمواری عیراق بەبێ كورد یٔەستەمە و كلیلی چارەسەری كێشەكانی عیراق لەهەولێرە، لە كاتێكدا فەرەنسا یٔەندامی هەمیشەیی یٔەنجومەنی یٔاسایشی نێودەوڵەتیە، بە یەكێك لە كۆڵەكە سەرەكییەكانی یەكێتی یٔەوروپا دادەنرێت و ، دۆستایەتییەكی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە و لە چەندین قۆناغی مێژوویی پشت و پەنای كورد بووە، هەر لە سەرەتای شۆڕشەكانەوە تا دەگاتە كۆڕە و دواتر شەڕی داعش و كێشەكانی یٔێستای نێوان هەولێر بەغدا.

ساتێكی هەستیار
 سەردانی یٔەمجارەی وەزیری درەوەی فەرەنسا و یٔەنجامدانی دیداری دیپلۆماسی لوتكە لەگەڵ هەریەك لەمەرجەعی نەتەوەیمان ریزدار ( سەرۆك مەسعود بارزانی ) و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ریزدار مەسرور بارزانی، و سەرۆكی هەرێمی كوردستان نیچیرڤان بارزانی ، یٔەوە دەخاتەڕوو كە فەرەنسیەكان دەیانەوێت هاوسەنگی سیاسی لەناوچەكەدا رابگرن، بەتایبەتی یٔەمرۆ فەرەنسا رۆلێكی بەرچاوی لەیٔاراستەكردنی نەخشەی سیاسی رۆژهەلاتی ناوەراست هەیە و دەیەوێت خۆی بونیادنەری زۆر پرسی گرنگ بێت.

سەردانی یٔەمجارەی ژان یٔیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ساتێكی زۆر جیاوازە، چونكە لەكاتیكدایە جیهان و رۆژهەلاتی ناوەراست قورسترین رۆژەكانی ساڵ بەری دەكەن و گۆرانكارییە خیراكان ناوچەكەیان خستۆتە دۆخێكی زۆر یٔالۆزەوە، هەرچەندە فەرەنسیەكان زۆرباش دەزانن كە كورد تاكە رێگەیە بۆ چارەسەری كێشەكان و گەراندنەوەی سەقامیگیری بۆ عیراق، چونكە یٔەزموونی مامەڵە كردنی فەرەنسا یٔەوەی لەگەل كوردا دەرخستووە، بوونی متمانەی فەرەنسیەكان بەكوردەكان لەیٔاستیكدایە كە كورد دەتوانێت زۆر بابەتی هەستیار و گرنگ یەكلابكاتەوە.

لۆدریان و كورد
خودی وەزیری درەوەی فەرەنسا ژان یٔیڤ لۆدریان  هەشتەمین جارە دێتە هەرێمی كوردستان و دیداری دیپلۆماسی یٔەنجام دەدات، چونكە پێشتر چوار جار وەكو وەزیری بەرگری سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، سەردانەكانی دواتریشی بۆ هەولێر وەكو وەزیری دەرەوە فەرەنسا بووە، یٔەمەش یٔەوە دەگەیەنێت وەك سەركردەیەك زۆرباش لەپرسی سیاسی كورد تێدەگات و دەیەوێت لەم رێگەیەوە هەنگاوەكان بەهیزتر بكات.

فەرەنساو پرسە جیاوازەكان
فەرەنسیەكان یٔەوەیان جیاوازە لەگەل زلهیزەكانی تر خاوەنی سیاسەتێكی نەگۆڕن و هەمیشە بەرگری لەكوردستان لەهەموو كاتیكدا دەكەن، یٔەگەر یٔاوڕێك لەمێژوو بدەینەوە، لەدوای راپەرینی یٔازاری ساڵی 1991، كە لەكاتی كۆڕەوی خەڵكی كوردستاندا،  فرانسوا میتران سەرۆكایەتی فەرەنسای دەكرد، فەرەنسیەكان لە یٔەنجوومەنی یٔاسایشی نێودەوڵەتی رۆڵێكی كاریگەری  لەپاراستنی كوردستان و دروستكردنی ناوچەی دژە فڕین گێڕا، لەسەرەتایی 1992دا دانیال میتران سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، پەیوەندییە دۆستانەكەیان بەردەوامبوو لەگەڵ گۆڕانی سەرۆكەكان، دۆستایەتی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان نەگۆڕدرا ، لەسەردەمی نیكۆلاس ساركۆزیدا زیاتر بەهیزبوو، دواتریش لەسەردەمی فرانسوا یٔۆلاند لە ساڵی 2014، كاتێك كە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی هێرشی داعش بووەوە، فەرەنسا چەك و تەقەمەنی و راوێژی سەربازی پێشكەش بە پێشمەرگە و گەلی كوردستان كرد، دواتریش فرانسوا یٔۆلاند لە كۆشكی یٔیلیزێش پێشوازی لە سەرۆك بارزانی كرد، یٔەمرۆش یٔیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی یٔێستا هاوشێوەی سەرۆكەكانی پێش خۆی، لەسەر پشتگیری و پشتیوانی لە مافەكانی گەلی كوردستان بەردەوامە، یٔەمەش یٔەوە دەگەیەنیت فەرەنسیەكان دۆستێكی راستەقینەی كوردستانیانن.


PM:11:30:17/07/2020

ئه‌م بابه‌ته 3196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی