سه‌ر کۆماره کورده‌که بێ ئاگایه!
سەروەر عەبدولڕەحمان
دوێنێ له پۆستێکدا نوسیبوومان که پێویسته سه‌رکۆمار به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه داوای لێبوردن له گه‌لی کورد بکات و به‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌روه‌رییه‌کی گه‌وره بۆخۆی تۆمار ده‌کات و ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌ش ده‌بێت بۆ گه‌له‌که‌ی که وه‌ک دهکۆمێنتێکی یاسایی و مێژوویی گرنگ ده‌توانرێت بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی قوربانیان و به‌یاسایی به‌جینۆساید ناساندنی که‌یسه‌که سودی ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ناوی موئهسسهسهی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه ده‌بێت داوای لێبوردنه‌که، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه به‌رهه‌م ساڵح گوێ له‌م پێشنیارانه ده‌گرێت و نه بۆ ئه‌وه‌ش بووه به سه‌رکۆمار، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سته‌که‌ی که‌وتنه تۆمه‌ت هۆنینه‌وه‌ی بێ بنه‌ما.
ئه‌وه‌تا نه‌سیر عانی ڕاوێژکار، به فه‌رمی به‌ناوی سه‌رۆکایه‌تی کۆماره‌وه تازیهنامهی ناردووه، نه ده‌زانێ چه‌نده‌مین ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه و نه ده‌شزانێت که هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه، هه‌ر بۆیه ناچارین بڵێین جه‌نابی سه‌رکۆماره تۆ و هه‌ڵه‌بجه‌و ئازاری خه‌ڵک کوجا مه‌رحه‌با!
تێبینی:
-هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه که‌چی نوسراوه‌که‌ی ئاراسته‌ی پارێزگاری سلێمانی کردووه.
-ئه‌م ساڵ (٣١)همین ساڵڕۆژی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه که‌چی نوسراوه(٣٢)همین ساڵه.
PM:10:35:17/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4180
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی