دەمامكە شاراوەكانی هەلبژاردن

‌سەروەر عەبدولڕەحمان


-هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دواخستنی هەلبژاردن.

-ئەو حزبانەی شەو و رۆژ لەراگەیاندنەكان پارتی وەك دیكتاتۆر و گەندەڵ و قۆرخكاری دەسەلات ناودەبەن (كە ئەوە گومانی تیا نیەو راستە)، بەلام لەچەند رۆژی رابردوودا ژێربەژێر سەركردەكانیان پەیوەندیان بە پارتی و بارزانیەوە كردووە و هانایان بۆ بردووەو خۆیان دەخیل كردووە كە هەلبژاردنیان بۆ دوابخات!

-حزب هەیە خۆی پێ‌ پارێزەری دیموكراتیەتە، حزب هەیە خۆی پێ پارێزەری قانون و سەردەستەی گۆڕانكارییە، حزب هەیە خۆی پێ داهێنەری دادپەروەرییە، كەچی هەموو هەولێك دەدەن بۆ دواخستنی هەلبژاردن.

-حزب هەیە تا دوێنێ دەیوت دەنگم دزراوە، ئێستا سەركردەكەی لەپێناو كورسیەكی دادپەروەرانەدا! بووە بە عەرابی دۆزینەوەی شێوازی ساختەكارییەكی دیموكراسی!

-كۆمسیۆن سەری لێ شێواوە، فشاری دەرەكی لەسەریان بۆتە مایەی ئەوەی ئیشەكان دواخرێ و دەستاودەست بە بڕیارەكان بكەن و دوای بخەن.

-خەبەر و باسەكان زۆرن لەسەر ئەو حزبانەی خەلك باوەڕی پێیان هەبوو، لەسەر ئەو سەركردە بەناو فریاد رەسانەی خەلك ئومێدی لەسەر هەلچنیبوون كە كوردستانیان بۆ بكات بەبەهەشت وەك بانگەشەیان بۆ دەكرد، بەلام قێزت دەبێتەوە كاتێ‌ گوێبیستی دەبیت بۆیە لەرووت نایەت باسی بكەی! بەلام هەمووی دەبێت بخرێتە روو بۆ ئەوەی خەلكی كوردستان رووی راستەقینەیان بناسێت.


AM:11:27:30/08/2018

ئه‌م بابه‌ته 3165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی