له‌وكاته‌وه‌ی (د.به‌رهه‌م صاڵح) نیگه‌رانی خۆی له شێوازی نادادپه‌روه‌ری حوكمڕانی كوردی نیشانداوه، هه‌رجاره‌و له‌ژێر ناوونیشانی جیاوازدا، هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر. ئێستاش كه ده‌یه‌وێت به پرۆژه‌ی بنیاتنه‌ره‌وه له‌ژێر ناوی (هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) به‌رامبه‌ر حوكمرانی شكستخواردوو بوه‌ستێته‌وه، بێ شك ده‌بێ پاڵپشتی بكرێت.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پاڵپشتییه فراوانه‌ی پرۆژه‌ی هاوپه‌یمانی هه‌یه‌تی، ده‌بێ ئاسایی بێ كه هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن هه‌وڵی چه‌واشه‌كارانه بده‌ن. به‌ڵام گرنگه بزانین ئه‌وانه كێن و بۆچی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ن.
پێش هه‌موو شتێك، ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌كه‌ن له‌و پرۆژه‌ی حوكمی ره‌شیدو حوكمی صالح ده‌ترسن كه هاوپه‌یمانی به‌رابه‌رایه‌تی (د.به‌رهه‌م) هه‌ڵیگرتوه. ئاخر ئاسایی وه‌ریبگرن چونكه ئه‌وان له حوكمی گه‌نده‌ڵ و شكستخواردودا گه‌شه‌ده‌كه‌ن. ئیتر چۆن ناترسن له بنیاتنانی حوكمێكی ره‌شید و خزمه‌تگوزار.
ئه‌وان هێرش ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن پرۆژه‌ی هاوپه‌یمانی پرۆژه‌یه‌كی جدییه‌و ته‌نها پرته‌و بۆڵه‌و گله‌یی و ده‌رخستنی رووی ناشیرین نیه، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری هه‌ڵگرتووه بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت. ئه‌و مافه‌یان پێبده‌ن كه بترسن، چونكه ژیانی ئه‌وان له‌سه‌ر تاڵانكاری بنیاتنراوه، به‌رهه‌مه‌كه‌ی وێرانكاری و موچه‌بڕین و زه‌لیلییه. ئیتر چۆن ناترسن له پرۆژه‌یه‌ك پڕبێت له راستگۆیی و خه‌می خه‌ڵكی له كۆڵی خۆی نابێت و خاوه‌ن په‌یمان بێت.
ئه‌وان ترساون لەوه‌ی مۆدێلی حوكمڕانییان لێوان لێوه له دابه‌شكاری، له سه‌ركوتكردن و خزم خزمێنه، له ماف خواردن و قات و قڕی. به‌ڵام ئێستا هێزێك هاتوه ناوی خۆی ناوه (هاوپه‌یمانی) و به‌رابه‌رایه‌تی (د.به‌رهه‌م) ئامانجی كۆكردنه‌وه‌و یه‌كخستنی دڵسۆزانه. ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌كه‌ن ته‌نها بۆ دزینی قوتی میلله‌ت كۆده‌بنه‌وه. به‌ڵام هاوپه‌یمانی كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه كه دژه‌گه‌نده‌ڵن و ده‌یانه‌وێ به‌رووی ئه‌م تاڵانچییانه بوه‌ستنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی ترساون، زۆر دڵنیان نه له ناوخۆ‌و نه له ده‌ره‌وه، چیتر كه‌س حسابیان بۆ ناكات. چیتر ئه‌و ژماره كاریگه‌ره نین و ناشتوانن پێگه‌ی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه. به‌ڵام باش ده‌زانن قبوڵی ناوخۆیی و جیهانی رووی له (د.به‌رهه‌م)ه‌و دڵنیاشن ئه‌و ده‌توانێت گه‌له‌كه‌ی له‌م نه‌هامه‌تیه ده‌رباز بكات.
ئه‌وان پرۆژه‌و جێده‌ستی ئاوه‌دانی (د.به‌رهه‌م) ئۆقره‌ی لێبڕیون. چاكیش ده‌زانن پلانه‌كانی داهاتوی بنیاتنانه‌وه بەپرۆژەی هاوپەیمانی دەکرێت.
به‌ڵێ ئه‌وان ترساون، چونكه ده‌زانن دۆڕاون. ئه‌وان پێشوه‌خته دانیان ناوه به شكستی خۆیاندا، به‌ڵام دواجار خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته (الحكم الصالح)ی ده‌وێت، ئه‌وه‌ش به (به‌رهه‌م صالح)و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كرێت.
PM:04:40:04/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2758
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی