کوردستانی عیراق، کێشەی سەرکردەی هەیە

‌مایكل ڕۆبن

لە پاش ماوەیەکی زۆر لە دەسەڵاتی، لە ساڵی 2019 مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی هەرێم دەسەڵاتی گواستەوە بۆ مەسرور بارزانی، کورە گەورەی، هەروەها یەکێک لە دەسەڵاتە رەمزییەکانی هەرێمەکەی داوە بە نێچیرڤان بارزانی، برازای کە پۆستی سەرۆکی هەرێمە.

سەرجەم تایبەتمەندییەکانی مەسرور بارزانی، بۆماوەییە و تەنانەت وەک باوکی شکستی هێناوە، هەروەها لە جیاتی ئەوەی مندالەکانی بکاتە کەسێکی کۆمەڵایەتی، بە پێچەوانەوە جیای کردونەتەوە و مامۆستا و خوێندنگەی تایبەتی بۆ گرتوون.

ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئاشنا نەبوون بە هاونیشتیمانیانی دیکە و دوورکەوتنەوەیان لە خەڵکی ئاسایی. تەنانەت مەسرور بارزانی خۆی لە خوێندندا زۆر باش نییە، هەروەها کورەکانیان کاتێک لە زانکۆ ئەمریکییەکان دەیانخوێند، لە ژیانێکی شاهانەدا دەژیان و لە شوقەیەکی تەنیادا دوور لە هەموو خەڵکی ژیانیان بەسەردەبرد.

ئەم هەموو دوورکەوتنەوەیەی مەسرور بارزانی و تێکەڵ نەبوونەی لەگەڵ خەڵکی تردا، هۆکارێک بووە بۆئەوەی جیاواز دەربکەوێت و کەسایەتییەکی تووندی هەبێت، هەروەها دەسەڵاتێکی زۆری لە بواری هەواڵگریدا هەیە.

مەسرور بارزانی، چی وەک سەرۆکی حکومەت و چی لە کارەکانی پێشووی، هەمیشە لە نرخی کوردستانی کەم کردۆتەوە و وێنەی ئەو هەرێمەی ناشرین کردووە. بۆ نموونە، لە ساڵی 2005، رەخنەگر و رۆژنامەنووس "کەمال سەید قادر"ی دەستگیرکرد، کە زۆر بە کەمی خەڵک ناوی بیستووە، ئەمە لە کاتێکدایە هەمیشە لە میدیا تایبەتییەکانیەوە بانگەشەی دیموکراسی و ئازادی دەکات و بە رواڵەت و وەبەرهێنانە فریودەرەکانی خەڵک و جیهان هەڵدەخەڵەتێنێت.

هەروەها لە ساڵی 2010، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە مەسرور بارزانی، خوێندکارێکی گەنجیان دەستگیرکرد و دواتر کوشتییان، تەنها لەبەرئەوەی لەسەر گەندەڵییەکانی بنەماڵەی بارزانی راپۆرتێکی نوسیبوو. بەڵام وەک هەمیشە، رووداوەکە تەنها بووە مانشێتی رۆژنامە جیهانییەکان و هیچ کاردانەوەیەکی ئەوتۆی لێ نەکەوتەوە.

لەم چەند ساڵەی دواییشدا، کارەکانی ئەو سەرۆکە کوردیە و هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی هەرێمێکی هەواڵگری و ئەمنی، هۆکاربوون بۆ مایەپووچبوونی هەرێمەکە.

لە هەفتەی رابردووشدا، هەرێمی کوردستان چانسی ئەوەیان هەبوو کە دووبارە وێنەی هەرێمەکە لەبەرچاوی جیهاندا جوان بکەنەوە، لە کاتێکدا میلیشیا ئێرانییەکان چەند موشەکێکیان ئاراستەی هەولێری پایتەخت کرد، ئەمەش هۆکارێک بوو کە سۆزی هەموو جیهان بۆ کوردەکان بجوڵێت.

لەو کاتەدا، نەک تەنها بەرپرسانی ئەمریکا، بەڵکو هەموو جیهان پەیوەندییان بە مەسرور'ەوە کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ دەربرین، لە جیاتی ئەوەی ئەم هەلە بقۆزێتەوە و سوودی لێ ببینێت، دادگاکانی تایبەت و لایەنگری خۆی، سزای شەش ساڵ زیندانیان بەسەر پێنج رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنییان سەپاند، کە پێشتر مەسرور بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ خۆپیشاندانی نایاسایی.

ئەم بریارەی دادگا، نەک تەنها کاتەکەی گونجاو نەبوو کە لە لایەن دادگا رۆتینیەکانیەوە دەرکرا، بەڵکو مەسرور هاوشێوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، تۆمەتی سیخوری خستە پاڵیان و لە بری یاسای رۆژنامەنووسی، بە یاسای پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی سزا دران، ئەمەش ڕووە ڕاستییەکای دادگاکانی زیاتر پیشانی جیهاندا.

دوای رووداوەکە راستەوخۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوای ئازادکردنی ئەو رۆژنامەنووسانەی کرد. هاوکات نێچیرڤان بارزانی، کە هەموو کات راقی تر و باشتر بووە لە مەسرور و زیاتر لەگەڵ دروشمە نێودەوڵەتییەکاندا یەکدەگرێتەوە، رایگەیاند دەبێت دادگای پێداچوونەوە کارەکانی بە باشی بکەن و خودی خۆی سەرپەرشتی کەیسەکە دەکات.

مەسرور'یش لە جیاتی ئەوەی رێگە بدات ئەوانی دیکە رزگای بکەن لەو قەیرانەی تێیکەوتووە، هەستا تویتێکی کرد و وتی: "پێویستە هەموو لایەک رێز لە دادگاکان بگرن و رێگەبدەن کارەکانیان بە سەربەخۆیی و بە بێ دەستێوەردان ئەنجام بدەن".

ئەمەش دووبارە هۆکارێک بوو بۆ ناشرینکردنەوەی کوردستانی عیراق و رێگەگرتن لە کارکردنی لەگەڵ رۆژئاوادا، لە کاتێکدا دەبوو ئەو کارە نەکات.

لە کۆتاییشدا تەنها خەڵکی ئاسایی هەرێمەکە باجەکەی دەدەن، هەروەها ئەگەر بارزانی بیەوێت بنەماڵەکەی لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، پێویستە مەسرور لاببات.


مایکل رۆبین

لێکۆڵەر لە پەیمانگەی ئینتەرپرایسی ئەمریکی.


PM:04:58:24/02/2021

ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی