وەفدێکی شکست‌خواردووی حیزبی لە بەغداد
ئاسۆ عەبدوللـەتیف
ئه‌وه‌ی ئه‌م تایپه حیزبییه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی داموده‌زگا حكومی و نیشتیمانیه‌كانی هه‌رێم ده‌یكات به‌ناوی دانوستانه‌وه له به‌غداد، هیچ نییه جگه له پەر‌چه‌كردارو سواربوونی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشانده‌رانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان، كه به‌داخه‌وه دیسان به‌ناوی ڕیفۆرم و چاكسازی و چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غداده‌وه ده‌په‌یڤن.
بێ ئاگا له‌وه‌ی چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غداد، په‌یوه‌ندی به چاككردنه‌وه‌ی شكۆی كورده‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به چاككردنه‌وه‌ی كۆی ئه‌و هاوكێشانه‌وه هه‌یه كه له‌كه‌ركوك سه‌ره‌وخوار كرایه‌وه و ئه‌مانیش به تۆپزیی پشكدارن له‌و شكانی شكۆیه‌دا، كه ئه‌م چاككردنه‌وه و پرۆسه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ش یان ئه‌گه بكرێت ناوی لێ بنێین "عه‌مه‌لیه‌ی جه‌راحی" به‌و حیزب و قه‌واره بچوكانه ناكرێت كه له‌ناو مینی پاسێكدا له به‌غداد سه‌ردانی ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب ده‌كه‌ن به‌ناوی دانوستانه‌وه، به‌ڵكو به میكانیزمێكی نوێ ده‌كرێت به‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی و به‌ده‌ستهێنانی شه‌رعیه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بۆ ده‌سته‌یه‌كی نوێ، له‌كاتێكدا ئێستا نه میكانیزم هه‌یه و نه هه‌ڵبژاردن و نه دیموكراسی و ئه‌وه‌ی هه‌یه پاوه‌ری حیزب و بنه‌ماڵه‌ی بچوك بچوكه به‌ناوی حیزبی مۆدێرنه‌وه.
جارێك ده‌بێت ئه‌وه بزانین پێكهاته‌ی سیاسی و ئایدۆلۆژی ئه‌م وه‌فده بریتین له ده‌موچاوه‌كانی رابردووی حیزبی كوردی كه ئه‌و هه‌موو ساڵه زنجیره‌یه‌ك شكستیان بۆ حوكمرانی و ئه‌زموونی سیاسی هه‌رێم دروستكرد، ئێستاش له ژێر په‌رده‌ی هاوپه‌یمانی و ئۆپۆزسیۆن بوون و دیموكراسیه‌تی ساخته‌وه خه‌ریكی خۆپاككردنه‌وه و په‌رێزجوانكردنی خۆیانن بۆ قۆناغی ئاینده و به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، بگره هه‌ندێكیان وه‌ك په‌رله‌مانتار ئه‌و هه‌موو ساڵه له‌ژێر باڵی یه‌كێتی و پارتی و كۆمه‌ڵ و گۆڕاندا ئه‌وه‌نده له‌به‌غداد شكست و شه‌رمه‌زارییان نوسیه‌وه بۆیان نیه جارێكی تر باسی دانوستان و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بكه‌ن.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له قۆناغی بزاڤی رزگاری نیشتیمانیه‌وه تا ئێستای خه‌باتی پەرله‌مانی و حوكمرانی هه‌میشه به‌و تۆنه حیزبی و خێڵه‌كیه مامه‌ڵه‌مان كردووه، بۆیه نه‌مانتوانیوه هیچ ده‌رفه‌تێكی مه‌ده‌نی بقۆزینه‌وه به ئاراسته‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌زگای مه‌ده‌نی له ده‌زگای خێڵ.
ئه‌مه‌ی ئێستا روو ده‌دات به فیعلی موماره‌سه‌كردنی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی خێڵه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای ته‌شریعیدا، بۆ موجامه‌له‌ی شه‌خسی و ده‌ستكه‌وتی ئایدۆلۆژیی حیزبی و به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك ئیمتیازاته له غیابی حوكمرانیه‌كی باش‌دا، ئه‌وه‌ش راسته بێگومان ئێمه حوكمرانیه‌كی باشمان نه‌بووه له رابردوو بۆیه ئه‌م تایپانه له‌دایك ده‌بن و گه‌شه ده‌كه‌ن و وه‌ك مێروو به‌رده‌بنه برینی جه‌سته‌ی هیلاك و شه‌مزای كورده‌وه، سه‌د ده‌رسه‌د فه‌زایه‌كی شێداری ناته‌ندروستمان هه‌یه بۆ هه‌ڵهێنانی ئه‌م تایپانه، ئه‌كید به‌غداش "كاڵا به‌قه‌د باڵا" مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات تاوه‌كو زیاتر كار بكات له‌سه‌ر ترازاندنی ماڵی كوردی و پشێویه‌كانیش زیاتر بكات.
ئێمه نیو سه‌ده‌یه بێزاربووین له ئاست ئه‌و ده‌موچاوه سیاسییانه‌ی رابردوو كه نه‌یانتوانی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ندروست و میكانیزمێكی گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ دانوستان، تا ئه‌م گه‌له به ئاسوده‌یی بژی، ئێستا هاتینه‌وه سه‌ر هه‌مان ده‌موچاو و ئالیه‌ت، ده‌بوو له ساڵی نوێ و پاش ئه‌و هه‌موو شكسته باسی مه‌رگی ئه‌م تایپه و له‌دایك بوونی تایپ و تیمێكی ترمان بكردایه به فۆڕمێكی دیكه و دروستكردنی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی كه چۆن و كێ پێویسته دانوستاندن بكات و ئه‌ركه سه‌خته‌كه وه‌ئه‌ستۆبگرێ، كه‌چی ئه‌م تایپه دێن و بۆموزایه‌داتی سیاسی ناوخۆیی هه‌مان كرداری كلاسیكیانه دووباره ده‌كه‌نه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئیجماعی نیشتیمانی و میللی، دیاره به‌غدادیش هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وێت كه كورد بخاته ده‌ره‌وه‌ی پاكێجه مه‌ده‌نیه‌كان و دامه‌زراوه نیشتیمانیه‌كان و وه‌ك تیره و هۆزو حیزب مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكات.
بۆیه له باشترین حاڵه‌تدا ئه‌م تایپه‌ش جگه له وێنه‌گرتن و تۆماركردنی چه‌ند چالاكیه‌كی موزه‌ییه‌ف و سه‌ردانێكی دیجله و ئه‌بونه‌واس ناتوانن ته‌جاوزی ئه‌م قۆناغه‌ی كورد بكه‌ن، ده‌بوو ئه‌م حیزبانه شكۆیان بۆ كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان بگه‌راندایه‌ته‌وه و ئه‌وله‌ویه‌تی كاریان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك بوایه بۆ دۆخی ئاسایی پێش ١٦ى ئۆكتۆبه‌ر، هیچ نه‌بێت به‌قه‌د راستگۆیی دروشمه‌كانیان كاریان بكردایه، یان ئه‌وكاتانه‌ی كه له هه‌رێم له حكومه‌ت بوون و شیلاوگی ده‌سه‌ڵاتیان نۆش ده‌كرد هه‌ستانایه به‌م كارانه، ئاخر دانوستان ئه‌گه‌ر ئاسۆ به‌رینه‌كانی نه‌ته‌وه و دیدگاكانی سه‌ربه‌خۆیی تێدا گه‌شه نه‌كات دانوستان نیه، ئه‌م دانوستانه هێنده‌ی تر دۆزی كورد بچوك ده‌كاته‌وه له‌به‌رده‌م یار و نه‌یارانیدا، چونكه له بنه‌ره‌تدا ئه‌م سێ قه‌واره‌یه نوێنه‌ری شه‌رعی هه‌رێم نین و ته‌فویز نه‌كراون به‌ناوی كورده‌وه دانوستان بكه‌ن و ئه‌جێندا بنوسنه‌وه.
دروست وابوو كه ئه‌و سێ پارته‌ی ئێستا له به‌غدادن زۆرینه‌ی ده‌نگی پارله‌مانی بن له هه‌رێم و به‌ده‌نگ و سه‌نگه‌وه له‌وێ بن، ئێ خۆ قه‌واره‌یه‌كیان هێشتا نه‌چۆته كێبركێی هه‌ڵبژاردن و مه‌حه‌كی ده‌نگدانه‌وه چۆن و به چ پێوه‌رێك خۆی ده‌خزێنێته ناو پرۆسه‌یه‌كی قورسی وه‌ك دانوستانه‌وه من نازانم! كه‌واته ئه‌مه ده‌رگای فه‌وزایه‌كی مه‌ترسیدار ده‌كاته‌وه كه هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی تر بۆ له‌مه‌ودوا كه خۆی راگه‌یاند ئیتر شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت به خواستی خۆی به‌بێ گه‌ڕاندنه‌وه بۆ ده‌نگی خه‌ڵك بچێته به‌غدا و ئێران و توران و به‌ناوی گه‌له‌وه بڕیار بدات، ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی مه‌هزه‌له‌ی سیاسییه.
گرفته گه‌وره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه تا ئێستا كورد له‌سه‌ر پایه حیزبی و ئایدۆلۆژیه‌كان دانوستانی كردووه به یه‌كێتی و پارتیشه‌وه، دانوستان به مه‌به‌ستی قه‌ڵه‌وكردنی حیزب له‌سه‌ر حسابی لاوازكردنی ئێسكه‌كانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان، له كاتێكدا ئه‌م هه‌رێمه چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستوری نیه بۆ كاركردن وه‌ك پێوه‌رو میكانیزمی ده‌وڵه‌تی، ئه‌وه‌ی هه‌یه چالاكی پارته‌كانه و تا ئێستا درێژبۆته‌وه وه‌ك میراتێكی ناشیرین و دیفاكتۆو پێویسته به‌ری پێبگیرێت.
كاتی خۆی پرۆژه‌یه‌ك به‌ناوی "ئه‌نجومه‌نێكی باڵا بۆ دانوستان" له ٦/٨/٢٠١٢ له په‌رله‌مانی كوردستان قسه و باسی لێوه‌كراو دڵخۆشكه‌ر بوو، تۆنێك بوو به ئاراسته‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی باڵای حیزب له بڕیاری هه‌ڵه و به‌رته‌سكی ئایدۆلۆژی، به‌ڵام نه‌توانراوه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بكرێت به پرۆژه یاسا بۆ دانوستان و به‌دواداچوونی پرسه سیاسیه‌كانی گه‌لی كورد له به‌غداد، له‌و كاته‌وه كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه، كه ئه‌وكات ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا‌و وه‌ستێنراو پێشنیارده‌كه‌م جارێكی تر ئه‌م یاسایه بخرێته‌وه رۆژه‌ڤی په‌رله‌مان و كاری له‌سه‌ر بكرێته‌وه.
PM:07:04:05/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 7872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی