کوردستان پێویستی بە سیستمی دکتاتۆری هەیە

‌ئەحمەد محەمەد ئابڵاخی

 پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا وشارستانیەت ، کۆمەڵێک ئیفێکتی خراپی لەگەل خۆی هێناوە ،هەرچۆن بە نەهامەتی شارستانیەت ناو ئەبرێت یا عارەبەکان بە (بؤس الحضارة ) ناوی ئەبەن ، ئەویش بە هۆی ئەوەوە کە پێشکەوتنی ئامێر وتەکنەلۆژیا کاتێک گەشەی سەند شوێنی بە مرۆڤ لێژکرد وکردیەدەرەوە ، کە جاران ئەگەر کارگەیەک پێویستی بە سەد کرێکار بوبێت ئێستا هەمان کارگە بەهۆی ئامێری پێشکەوتوەوە بە دوو یا سێ کرێکار ئەچێت بەڕێوە ، ئیتر ئەوانی تر کراونەتە دەرەوە ودەستبەتاڵ و بێ موچەبوون ، لە لایەکی تر ئەو هەموو ئامێرە کاتێک ئەچێتە هەر وڵاتێکەوە بەتەواوی دوکەڵ و پاشەڕۆکانی ژینگە پیس ئەکەن ،هەندێک شاری گەورەی پیشەسازی کاتێک پیا ئەڕۆیت و دەستت بەردارتێلەکانی ئەکەوێت ،دەستت ڕەش ئەبێت ، ئەم پیسبوونی ژینگەیەش لەگەڵ خۆیا کۆمەڵێک دەرد ونەخۆشی هێناوە ، وێڕای کورتکردنەوەی تەمەنی ئەم هەسارەیەی کە ئێمەی لەسەر ئەژین .

بە هامان شێوە ، دیموکراتیەت کە شێوەیەکی گەش وپێشکەوتوە بۆ  بەڕێوەبردنی کۆمەلگە و دەوڵەت وسیاسەت و هەموو بوارەکانی تری ژیان ،و پێگەی خۆی هەیە ویەکێکە لە شیوازەکانی شارستانیەتێکی زیندوو ، بەڵام لە هەمان کاتدا خراپیی خۆی هەیە ،دیموکراتیەت ژینگەوشوێنی خۆی هەیە و لە هەموو شوێنێکدا ناگونجی ولایەنە چاکەکانی لەدەست ئەدات ،ئەگەر لە شوێن و جێگەی خۆیا پیادەنەکرا ، لە کۆمەڵگەیەکدا کە زوربەی هەرە زۆری خراپ بوو یا جڵەوی بە دەست دەسەڵاتێکی خراپەوە بوو ئەوا خراپ ئەشکێتەوە ،

 لە کۆمەڵگایەکدا کە زوربەی خراپ بوو لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا ئەوا تۆ خراپێک لە ناو خراپەکاندا هەڵئەبژێریت ، یا ئەگەر دەسەڵاتێکی خراپ پراکتیزەی دیموکراتی کرد ئەوا بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری ئەهێنێت ، ، کاتی خۆی لینین وتویەتی مەرج نیە زۆرینە ڕاستبن ،بەڵام کە خراپەکان زۆرینە بوون ئەوا راستیش نەبن هەر ئەیبەنەوە ،کۆمەڵگەی ئێمە لەم ڕۆژهەڵاتی ناوینە و زوربەی وڵاتانی دەوروبەرمان بە کوردستانی خۆشمانەوە ، فکری ئیسلامی وسەلەفی زاڵە و لە پێشە ، کە ئەمە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا ئەو حیزبە سەلەفی وئیسلامیە کۆنەپەرستانە دەنگی پێویست بەدەست بهێنن ودەسەڵات بگرنەدەست ، نمونەی زۆرمان لەبەردەستایە ،

ئەوەبو دوای بەهاری عەرەبی ، ئەو حیزبە ئیسلامیانە لە زۆر وڵات دەسەڵاتیان گرتە دەست ، ئەگەر ئینقلابەکەی سیسی نەبوایە لە میسر ئێستا ئیخوانەکان ئەو وڵاتەیان وێران کردبو ، ئەوە ئەزمونی حوکمڕانی ئێران ، ئەوە نزیکترین نمونە وەزعی ئێستای عێراق ، ببینن کە ئەو حیزبە گەندەڵ و دواکەوتو دز وشیعە مەزهەب وتایەفەگەرانەی کە 15 ساڵە عیراق ئەڕوتێننەوە وسەروەت وسامانی بەتاڵان ئەبەن ، کە هەموو خەڵکی ڕۆشنبیر ودیموکراتخواز وپێشکەوتو هەستی پێئەکات ، کەچی هەر ئەوان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا دەرچونەتەوە ودەنگی پێویستیان بەدەست هێناوە کە جارێکی تر سود لە دیموکراتیەت وەربگرن و دەسەڵات بگرنەوە دەست ، ئا ئەمەیە سەقەتی دیموکراتیەت ،کە جارێکی تر ئەوانە ئەهێنێتەوە سەر کورسی دەسەڵات ، لای خۆشمان بە هەمان شێوە ، کە زیاتر لە بیست ساڵە یەکێتی وپارتی خەڵکی ئەم کوردستانە برسی ئەکەن و بێ موچەی ئەکەن و کەمترین پێویستی ژیانیان بۆ دابین نەکردون ، کەچی ئەوا چەند مانگێکی تر هەڵبژاردن ئەکرێت ودەسەڵاتیش هەر بەدەستی ئەوانەوە ئەمێنێت ،

بێگومان لێرەدا ئەگەر گۆڕان و نەوەی نوێ و هاوپەیمانی وهەرناوێکی تر لەو حیزبانە بێنە پێشەوە هەر بەشێکن لەوان وجیاوازیان نیە و بە هەمان ئاو پەروەردەبوون و هەر ئەوانیش بەهاوبەشی کە پێشتر لەگەڵ ئەوان بوون بەرپرسن لەم قەیرانەو ئێستا بە جیا بونەوەیان پاک نابنەوە وببن بە ئەشرەفی شەریف ، جگە لەوان ئەبینین چەند حیزبێکی ئیسلامیش لەولاوە چەند کورسیەک بەدەست ئەهێنن و کەسانی پێشکەوتن خواز وتەکنۆکرات وچەپ وسکۆلار و دیموکراتخوازی ڕاستەقینە هەر لەولاوەیە وهەر لە دواوەیەو هەر دورە لا ناوەندی بەڕێوەبردن ودەسەڵات ، ئەوەش هەر بەهۆی ئەو دیموکراتیەتە سەقەتەوەیە کە دەنگی زۆرینەی نەفام و گەوج زاڵ ئەکات بەسەر دەنگی کەسانی پێشکەوتنخوازو عەدالەت خوازدا ،

بۆیە دیموکراتیەت  لە ناوەندی وڵاتێکی پێشکەوتنخواز و هەقپەرستدا دەبێتە عەدالەتێک بۆ هەڵبژاردنی باشترین لە ناو باشەکاندا ، بەڵام لە وڵاتی جەهل وگەوج و نەخوێنەوار و دواکەوتودا ئەبێتە هەڵبژاردنی خراپتر لەناو خراپەکاندا .

بۆیە لە ئێستادا کۆمەڵگەی ئێمە پێویستی بە شوڕشێک هەیە بەسەر دیموکراتیەتی ساختەو جاهیلەکاندا بۆ ئەوەی دەسەڵات بەزۆر بە دیکتاتۆریانە بدرێتە دەستەیەکی دەستپاک و تەکنۆکرات وشارەزا ، تا:
1-ئەم وڵاتە لەم قەیرانە رزگار بکات بە شیوازێک کە دەسەڵاتی ئیسلامیی سەلەفی دور بخاتەوە چونکە ئەوانە بەشێکن لە هۆکارە سەرەکیەکانی دروستکردنی قەیرانەکانن ، هەر چۆن دەوڵەتی سکۆلار دین و دەوڵەت لەیەک جیا ئەکاتەوە هەر بە هەمان شێوەش ، ئەحزابی ئیسلامی هەر ڕێگەی کارکردنیشیان پێنەدرێت ، چونکە خواپەرستی بریتیە لە پەیوەندی تاک بە خوای خۆیەوە وعیبادەت وخواپەرستی پێویستی بە حیزب نیە و دەوڵەتی سکۆلارێش هەمو کارێکی پێویست ئەکات بۆ ڕی ئاسانکردنی ئایندارەکان تا بە دڵی خۆیان خواپەرستی بکەن .

2- بەهەمان شێوە ئەحزابی سیاسی کوردوستان بە یەکێتی و پارتی وهەمو حیزبەکانی تریش دور بخاتەوە لە کاروباری دەوڵەت وبەڕێوەبردن و هەر وەک ڕێکخراوێکی نا حکومی مۆڵەتی کارکردنیان هەبێت بۆ خزمەتی ئەندامانیان بێ دەستکێشانە کاروباری دەوڵەت ، چونکە ئەزمونی ڕابوردویان سەلماندی کە خراپ ئیدارەی کوردستانیان کرد ، کە وای لێهاتبو خزمەتگوزارێک بێ تەزکیەی ئەوان کاری دەست نەئەکەوت .

3-هەموو ڕیگا وڕێسایەکی دیکتاتۆریانە بگیرێتەبەر تا ڕاستکردنەوەی هەموو هەڵەکان و کۆمەڵ و دەوڵەت خسنە سەر سکەی بەڕێوەچونێکی شارستانیانەو ودروستکردنی ئابوریەکی بەهێز ، کە ئەم جۆرە دیکتاتۆریەتە قۆناغیە رەنگە شیوازێکی باش بێت بۆ چاکسازیەکان لە کۆمەڵگەیەکی دواکەوتوی وەک ئێمە کە دەسەڵات دیموکراتیەتی خستۆتە خزمەتی بەرژەوە


PM:02:15:25/07/2018

ئه‌م بابه‌ته 3088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی