چی ئه‌م ڕۆژه‌ی خولقاند ؟!
بەیار عومەر
چه‌ند وه‌خته هاواری لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌خۆڕایی ناكه‌ین، چه‌ند وه‌خته باسی دروستبونه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز به‌بێ هۆ ناكه‌ین. چونكه ئه‌م ڕۆژه‌مان له‌به‌ر چاوبوو. مه‌ركه‌زیه‌ت یه‌ك هێز ده‌كات به براوه و باقی هێزه‌كان ده‌كات به دۆڕاو و ژینگه‌ی ململانێی دروست له‌بارده‌بات.
به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و حه‌زی به‌ده‌ستهێنانی پله و پۆست وایكردوه كه هاواری هێنانه‌وه‌ی داهات و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌م سنوره به‌ر گوێیه‌كی كه‌ڕ بكه‌وێت و ببێته شتێكی لاوه‌كی و بێئه‌رزش لای به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان. ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر ئه‌م سنوره‌ی به‌ره‌و دواكه‌وتویی و هاوڵاتیه‌كانی به‌ره‌و هه‌ژاری بردوه، به‌ڵكو یه‌كێتی و گۆڕان خۆشیان وا خه‌ریكه به‌ره‌و پوكانه‌وه ده‌چن و پارتی ده‌بێته حاكمی ڕه‌ها له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا.
ئه‌گه‌ر دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر هه‌ندێك وه‌زاره‌ت له سلێمانی بمانایه‌ته‌وه، یان لانی كه‌م وه‌ك چۆن هه‌ولێر پایته‌ختی سیاسی هه‌رێمه، سلێمانیش پایته‌ختی ئابوری هه‌رێم بوایه و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری سه‌رجه‌م حزبه‌كان به پارتیشه‌وه له‌م سنوره‌دا بوایه، ئه‌وكات پارتی نه‌یده‌توانی ئاوا كهڵهگایی بنوێنێت و له دێگه‌ڵه‌وه جارێك گۆڕان و جارێك یه‌كێتی ده‌ربكات، چونكه ده‌ترسا ئه‌وانیش ده‌رگای سلێمانی لێدابخه‌ن.
به‌ڵام ئێستا پارتی بێمنه‌ته چونكه یه‌كێتی و گۆڕان له به‌رامبه‌ر پارتیدا چیان پێده‌كرێت. مه‌گه‌ر بڵێن ئێمه‌ش سنوری سلێمانیتان لێدادهخهین، به‌ڵام ئه‌وان هیچ ئیشێكیان به سلێمانی نیه، چونكه هه‌رچی هێزی سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسیه له هه‌ولێره. له به‌رامبه‌ردا سلێمانی هیچی تیانیه تا پارتی له ده‌ستی بدات. ئه‌وه‌شی وایكردوه كه هه‌ولێر ببێت به هه‌مو شتێك و سلێمانی ببێت به هیچ، ناكۆكی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان و ناكۆكی نێوخۆیی یه‌كێتیه له‌گه‌ڵ نه‌بونی ستراتیژ و ڕوئیا بۆ هێنانه‌وه‌ی داهات و ده‌سه‌ڵات و گه‌شه‌دان به ژێرخانی ئابوری ئه‌م سنوره له‌لایه‌ن یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه.
ئێستاش نه‌چوه بچێت. پێویسته هه‌تا زووه ده‌ستبكرێت به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات و داهاتی نه‌وت و گاز بهێنرێته‌وه بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و چیتر پێویستمان به هه‌ولێر نه‌مێنێت. ئه‌وكات پارتی سنور داده‌خات یان نا گرنگی نامێنێت. به‌ڵام هه‌تا چاوه‌ڕێی هه‌ولێر و پارتی بكه‌ین حاڵمان له‌مه باشتر نابێت.
ئه‌مه لێبورده‌یی و كاری هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕانی پێویسته كه ده‌بێت له پێناوی ئه‌جێندایه‌كی گه‌وره‌دا كه خزمه‌تی هاوڵاتیانی ئه‌م سنوره ستهملێكراوهیه، چاوپۆشی له ناكۆكی شه‌خسی و ململانێ كۆنه‌كانیان بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر شێوازی سیاسه‌تی ئێستایان به‌رده‌وام بن مێژوو ڕه‌حمیان پێناكات و خۆیان و ئه‌م سنوره‌ش به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن.
AM:08:55:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 6320
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی