میدیای كوردی خه‌ریكه خۆی ده‌بێته كۆرۆنا
به‌ناز حەمه رەشید
به‌نازحمه‌رشید
ته‌نگژه لای چیینیه‌كان به‌مانای" wet ji "واتا "مه‌ترسیدار وهه‌ل "دێت، واتا مه‌ترسیداره‌و له‌هه‌مان كاتدا هه‌له بۆ داهێنان و دوباره پێداچونه‌وه به بارودۆخدا ، وه‌ك زاراوه‌ش "هه‌ڵوێست یان رووداوێكه یان حاڵه‌تێكی ده‌رچونه له ناسراوی ده‌بێته‌هۆی گۆڕانی یه‌كسانی ستراتیژی " ، وشه‌ی ته‌نگژه مه‌به‌ست لێی كێشه‌وڕووداوه‌كانه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ڕووده‌ده‌ن وده‌بنه‌هۆی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات ،جا ئه‌و ته‌نگژه‌یه سروشتی بێت وه‌كو زه‌مین له‌رزه و لافاوو وشكبونه‌وه‌ی زه‌وی و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ....هتد، یان ناسروشتی و دروستكراوی ده‌ستی مرۆڤه‌كان بێتِ وه‌كو كاری تیرۆریستی و هێرشی سه‌ربازی.... هتد..
كاتێكیش كه هه‌رجۆرێكی ته‌نگژه ڕوده‌دات له‌نێو هه‌ركۆمه‌ڵێك و له‌هه‌رشوێنێكدا، بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ڕوداوه‌كه‌وهۆكارو لێكه‌وته‌كانی وچاره‌سه‌ركردنی و پێدانی زانیاری له‌سه‌ری، بۆیه لێره‌دا ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن به‌هه‌مو جۆره‌كانییه‌وه بینراو وبیستراو وخوێنراو و سۆشیال میدیاشه‌وه باشترین ئامرازی په‌یوه‌ندی جه‌ماوه‌رین به‌هۆی گه‌یشتنی په‌یامه‌كانیان به زۆرترین جه‌ماوه‌ر.
هه‌روه‌ك پسپۆرانی ده‌رونناسی وكۆمه‌ڵناسی و ڕاگه‌یاندنیش جه‌غت له‌گرنگی ئه‌م ئامرازانه ده‌كه‌نه‌وه هه‌ربۆیه بیردۆزه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك "بیردۆزه‌ی پشتبه‌ستن به ئامارازه‌كانی ڕاگه‌یاندن "داهێنراوه كه هه‌موكات تاك بۆ تێركردنی پێداویستییه‌كانی په‌ناده‌بات بۆ ئه‌م ئامرازه گرنگانه ، به‌تایبه‌تیش له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌كاندا هه‌ربۆیه بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر په‌یامێكی ئه‌رێنی بۆ خوێنه‌رو بیسه‌رو بینه‌ر ده‌بێته مایه‌ی سودوه‌رگرتن و پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته.
بۆیه رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئه‌ركێكی قورسیان له‌سه‌ر شانه چونكه ئه‌وه ئه‌وانن زانیارییه‌كان ده‌گوازنه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر و هه‌رئه‌وانن ده‌توانن به‌په‌یامه‌كانیان تاك هۆشیاربكه‌نه‌وه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كان و هه‌روه‌ها تاك بێ هیوابكه‌ن لێی، ده‌زگاكانی ڕگه‌یاندن له‌كاتی وادا ده‌بێت زانیارییه‌كان وه‌ك خۆی بخاته‌ڕوو نه‌ك گرنگی پێنه‌دات و خه‌ڵكیش به‌ئاسانی وه‌ری بگرێت و دواتر كێشه‌كه گه‌وره‌تر بێت، وه‌نه‌ك زۆریش گه‌وره‌ی بكاته‌وه‌و زیاده‌ڕه‌وی تیابكات و ترس بخاته دڵی هاوڵاتیان.
بۆیه ده‌بێت ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌پیاده‌كردنی بنه‌ما ئیتیكیه‌كانی وه‌ك ووردبین و بابه‌تیانه‌وڕاستگۆیانه كاربكه‌ن، به‌لام له‌ئێستادا هه‌ندێ په‌یامی نه‌خوازراو له زۆرێك له‌ڕاگه‌یاندنی كوردیدا ده‌بینرێت جێی داخه، وه‌ك خستنه‌ڕووی به‌په‌له‌كانی هه‌واڵه‌كان و گه‌وره‌كردنی هه‌واڵه‌كانی پێش ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجامه‌كانی پشكنین بۆكه‌سێك، پێویسته ڕاگه‌یاندنه‌كان گرنگی بده‌ن به هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر چۆنێتی خۆپارێزی و وه‌رگرتنی ڕێنماییه‌كان به عه‌قڵیه‌تێكی به‌رپرسانه‌وه نه‌ك به‌تۆقاندنی خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش توش بێت به‌ره ووه‌رگرتنی چاره‌سه‌ربچێت نه‌ك لێی ڕابكات..
ڕاگه‌یاندن ده‌بێت به‌چه‌ند قۆناغێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌كاندا بكات ئه‌وانیش:
1-قۆناغی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان :لێره‌دا ڕاگه‌یاندن ده‌بێت ئه‌وزانیارییانه‌ی كه پێویستن له‌سه‌ر ته‌نگژه‌كه بیانخاته‌ڕوو.
2-قۆناغی شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان: لێره‌دا بابه‌ته‌كه شیده‌كرێته‌وه وباسی ئه‌سڵی ته‌نگژه‌كه وهۆكاره‌كانی وبه‌راووردكردنی به‌و ته‌نگژه‌هاوشێوانه‌ی كه‌پێشتر ڕووی داوه ده‌خرێته ڕوو، به سودوه‌رگرتن له‌پسپۆرانی تایبه‌ت به جۆری ته‌نگژه‌كه‌و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌رپرسان بڕیاربه‌ده‌سه‌كان.
3-قۆناغی چاره‌سه‌ركردن :لێره‌دا ڕاگه‌یاندن هه‌ڵده‌ستێت به خستنه‌ڕوی چاره‌سه‌ره‌كان و شێواز‌و ڕێگاكانی خۆپارێزی لێی.
مامۆستای زانكۆ
به‌شی راگه‌یاندن
PM:01:26:29/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی