پرسیاره نه‌شیاوه‌كانی ناوبه‌رنامه‌كان
به‌ناز حەمه رەشید
به‌رنامه گفتوگۆییه‌كان هونه‌رێكی گرنگن بۆ كه‌ناڵه‌كان هه‌ربۆیه پانتاییه‌كی زۆریان له‌كه‌ناڵه‌كان داگیركردووه گه‌رچی ناوه‌ڕۆكی ئه‌وبه‌رنامانه به‌پێی كه‌ناڵه هه‌واڵییه‌كان و كه‌ناڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گۆڕێت ، به‌ڵام دواجار هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كیش كاتێك ده‌سازێنرێت ئامانجی خۆی هه‌یه‌و هه‌وڵ ده‌درێت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه، بۆیه ئه‌م هونه‌ره ڕۆژنامه‌وانیه ئه‌ركێكی گرانی له‌سه‌ر خودی ده‌زگاكه‌و ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه هه‌یه، له‌پێناسه‌یه‌كی كورتدا به‌رنامه بریتیه له "بیرۆكه‌یه‌ك له ڕێی ته‌له‌فزیۆنه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه هه‌مو توانایه‌كی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی تیایه، پشت به وێنه‌ی بینراو ده‌به‌ستێت له شێوه‌ی قاڵبێكدا‌و له‌ماوه‌و كاتێكی دیاریكراودا هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌خرێته‌ڕوو، به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردنایه و له ئاستێكدا ناوه‌ستێت"، به‌رنامه هونه‌رییه‌كانیش یه‌كێكن له‌وبه‌رنامانه‌ی كه هه‌میشه خاوه‌نی بینه‌رێكی زۆرن به‌وپێیه‌ی كه له‌وبه‌رنامانه‌ن ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه ساتێكی خۆش بۆ بینه‌ر فه‌راهه‌م بكه‌ن و بینه‌ر له هیلاكی وژاوه‌ژاوی قورسی ژیان دووربخه‌نه‌وه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا تیایدا میوانداری هونه‌رمه‌ندان ده‌كرێت و هه‌وادارانیان له‌به‌رهه‌مه‌كانیان به‌ئاگاده‌بن..
بێگومان له‌به‌رنامه گفتوگۆییه‌كانیشدا پێشكه‌شكار ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتن و شكستی به‌رنامه‌كه‌دا هه‌یه له‌ڕێی ڕاده‌ی بونی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر بابه‌تی گفتوگۆكه‌و به‌ئاگابون له كاروچالاكی كه‌سایه‌تی میوان و زانینی پێشینه‌یی و به‌ئاگابون له‌به‌رهه‌مه‌كانی ، هاوكاتیش چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ میوان وچۆنێتی ئاراسته‌كردنی پرسیاره‌كان وڕاگرتنی باری ده‌رونی میوان به‌تایبه‌تیش كاتێك هه‌واداران حه‌ز به‌زانینی دیوه‌شاراوه‌كانی ژیانی میوان ده‌كه‌ن زۆرجار پرسیاره‌كانی پێشكه‌شكار خۆی ڕاده‌كێشێت بۆ ناو ژیانی تایبه‌ت، بۆیه زۆرجار هه‌ندێ پرسیار ده‌كرێت میوان له‌وانه‌یه پێی خۆش نه‌بێت، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه زۆرگرنگه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سایه‌تیه ده‌كرێت و به‌جۆرێك ئه‌وزانیارییه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت بێئه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی برینداربكرێت، یاخود حه‌زی پێشكه‌شكار واده‌كات پرسیارێك بكات به‌ڵام بۆ هه‌ستی كه‌سایه‌تی میوان خۆش نیه یان تایبه‌ته، بۆیه لێره‌دا پێویسته پێش ده‌ستپێكردنی تۆماركردنی ئه‌و گفتوگۆیه ده‌كرێت پێی بوترێت له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته پرسیارم هه‌یه ده‌كرێت بپرسم خۆئه‌گه‌ر پێی خۆش نه‌بو ناكرێت بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆی بكرێت پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته پێویسته ڕێز له ڕای میوانه‌كه بگیرێت بۆیه زۆرجار ئه‌وحاڵه‌ته كێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه..
له‌ماوه‌ی ڕابوردودا گوێبیستی چه‌ند پرسیارێك بوین وه‌ك ئه‌وپرسیاره‌ی كه‌له‌به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری كه‌ناڵی كوردماكس له‌یه‌كێك له گۆرانیبێژه‌كانكرا من نامه‌وێ لێره دووباره‌ی كه‌مه‌وه، هاوكاتیش له‌كه‌ناڵێكی دیكه گوێبیستی پرسیارێكی دیكه بوین له میوانی هونه‌رمه‌ند كرا "حه‌زت به‌ده‌نگی چ هونه‌رمه‌ندێك نیه ناوه‌كه‌ی بڵی"َ یاخود " ناوی خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ت وناوی باوكی چیبو "ئه‌م پرسیارانه شیاونین بۆیه جۆری پرسیار‌و چۆنێتی ئاراسته‌كردنی بۆ پێشكه‌شكار زۆر گرنگه و پێویستی به‌لێهاتویی پێشكه‌شكار هه‌یه .
* مامۆستای زانكۆ
PM:11:13:03/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3747
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی