گەمەی كورسی

‌هەرمن ئەحمەد

پێگەی كورد، وەك ئەوەی بینرا؛  ئاهێكی بەهێزی بە بەرهاتەوە، بەجۆرێك لە یاریگەی سیاسی عیراقدا جێگای خۆی ون نەكرد، لەم خولەشدا كارا دەركەوتەوەو وەك یاریزانێكی سەرەكی، لەناو ساحەی سیاسی عیراق مانەوەی خۆی بە بەهێزی دووپاتكردەوە.

بە هەموو رەنگ‌و  دەنگە كوردییەكانەوە لەگەڵ هەموو كەموكوورتییەكان لە  هەڵبژاردن، كورد توانی بەشێكی بەرچاو كورسیەكانی پەرلەمان عیراق بەدەستبهێنێت.

خۆی لە خۆیدا ئەم هەڵبژاردنە،  هۆكارگەلێك  لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت‌و  ئاماژە بە چەند  گۆڕانكارییەك دەكا؛  هۆكاری یەكەم،  پەیوەستە بە ماڵی كورد، گوزارشت لەوە دەكات كە هیوایەك هەیە بۆ بەشداری كارای كورد لە پرۆسەی سیاسی عیراق بۆ ڕزگار بوون لەو بەربەست‌و  گرفتانەی كە بونتە مایەیی پرۆسەیەكی چەق بەستوویی سیاسی‌و  ئابووری لە هەرێمی كوردستان، ئەمە كارێكی كرد دەنگدەری كورد بە هەموو گلەیی‌و  گازندەكانییەوە هەوڵ بدات بۆ هێنا كایەیی پرۆسەیەكی سیاسی لە عیراق تا مافە دەستورییەكانیان  لە عیراق بسەندرێت.

هۆكاری دووەم،  بۆ عیراق سەرەڕایی ئەو هەوڵە عروبیانەی كە دەیانەویست هەرێم بسڕنەوە، بەڵام بۆیان نەچووە سەر،  بەپێچەوانەوە ناوچە دابڕێنراوەكان بە (كەركوك،   موسڵ‌و   ناوچەكانی تر)..  بڵند گۆی كوردستانی بونیان بەرزكردەوە گوزارشت بوو لەوەی پرۆسەی سیاسی لە عیراق بەبێ بەشداری كورد ئفلیجی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، پێویستە پابەندن بن‌و  مل بدەن بەدانوستاندن لەسەر بنەمای دەستور مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكەن.

سگناڵێكی تریش كە دەرەوەی وڵات بوو،  هەنگاوەكانی كورد بەروە ڕیفراندۆم ویستوخواست‌و  بەرژەوەندییەكانی ئەوان نەبوو، بەجۆرێك فەرامۆشی وڵاتان‌و  بێدەنگیان لەمەڕ كێشەكانی هەرێم‌و عیراق هەڵبژارد،  لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری كارای كورد لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەسیاسەتێكی نوێ نیشانی دا كە، پێگەو قورسایی كورد لە عیراقدا دەبێت پارێزراو بێت مافە دەستوری‌و سیاسی‌و  سەربازی‌ و ئابورییەكانی دەستەبەر بكرێت، بۆیە  بینمان وڵاتە زلهێزەكان داوای چارەسەر جدی‌و  خێڕای  گرفتەكانی نێوان هەرێم‌و   بەغداد دەكەن  لە چوارچێوەی عیراقدا، بۆیە زەرورەتی ئەم قۆناغە پێویستی پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی نوێ بێت هەوڵبدات بۆ پاراستنی شكۆی كورد لە عیراق نەهێڵێت دوچاری شكستە مێژووییەكان بێتەوە لەگەڵیشدا سەرنجی وڵاتانی دەرەوە لەسەر خۆیان كۆبكەنەوە دواجار كات تێپەڕی‌و  ئەم قۆناغە نوێیە سەنگ‌و  دەنگی كوردی بڵند كردەوە بە بایەخەوە مامەڵەی لەگەڵ كرا هەروەك بینرا سەردانەكەی برێت مەكگۆرك بۆ لای حزبە كوردستانییەكان.

بەهەند وەرگرتنی ئەم فەزا سیاسیەیی كە هاتووەتە ئاراوە، دەكرێت ڕێخەرێكی باش بێت بۆ گەڕێكی تری وتووێژو لێك تێگەیشتن لە نێوان لایەن‌و  قەوارە سیاسیەكان بە دەسەڵات‌و  حزبە كۆن‌و  نوێكانەوە. وەلێ  ناوخۆی ماڵی كورد نابێتە ماستی مەیوو لە خۆرا، ئابوری نابوژێتەوە رۆچونیش لە گەندەڵی كۆتایی نایەت گەر دوو هێزە سەرەكی‌و  دەسەڵاتدارەكەی هەرێم  لەگەڵ حزبەكانی تری دەرەوەی دەسەڵات نەینە مەیدان بەكردەیی‌و  پلانی تۆكمەوە،  بەر لە هەموو شتێك ئاشتەوایی یەكتر قبوڵ كردن‌و  هەماهەنگی دەستپێكی هەر سەرەتایەكی باشە بۆ پلانی مەزنتر، بۆیە سەردەمی ئەوە تەواو بوو دەهۆڵی دوو بەرەكی  بكوترێت، چونكە   نەهامەتیەكانی ئێستای كوردستان بەگرفتی سیاسی‌و  ئابورییەوە بەر لە هەموو شتێك پێویستی بە یەكریزی‌و  كۆدەنگییە، گەر سیاسیەكانی هەرێم ئەو هەنگاوە نەنێن  خەتەری كەمی بەشداریكردنی لەهەڵبژاردنەكانی  داهاتووی كوردستاندا رووبەڕوویان  دەبێتەوە.

بۆ   زامن بوونی ئەم پرۆسەیە دەبێت ڕابردوی تاڵ نەبێتە پێوەری گفتوگۆكانی ئێستا تا مافە گشتی‌و  دەستورییەكان لە هەرێم‌و  عیراقدا بچەسپێت.


PM:03:54:30/05/2018

ئه‌م بابه‌ته 5560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی