رقی زۆر بە کەڵکی ژیان نایەت

‌هێمن عەبدولقادر

خەڵکی هەمیشە پرسیاری ئەوە دەکەن کە بۆ چی ئارام نین ؟ خەڵکی هەمیشە دەپرسن بەبێ هیچ هۆکارێک هەست بە دڵتەنگیەکی زۆر دەکەین !

لە راستیدا هەندێک لە توێژینەوە زانستیەکان باس لەوە دەکەن کە هەموو مرۆڤێک لە کاتی توڕە بووندا ژمارەیەک لە خانەی مێشکی لە دەست ئەدات، واتا مرۆڤ کاتێک توڕە دەبێت توڕەیی و قەلەقی و نائارامی ڕۆژانە بێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت وەکو ئەوە وایە هەوڵی خۆکوشتن بدەیت ، چونکە بەدەستی خۆت دەیان خانەی دەماغت بە هەڵچونێک لە ناو دەبەیت ،

ئێستا کەمێک بیر بکەرەوە بزانە ڕۆژانە تۆ چەند جار توڕە ئەبیت ، واتا ئەوەندە جار هەوڵی خۆکوشتنت داوە چونکە ژمارەی خانەکانی مێشک سنوردارە، واتا مرۆڤ بۆ ئەوەی یارمەتی تەندروستی جەستیەیی خۆی بدات تا ئەتوانێت نابێت توڕە بێت،

توڕەییش چەند ڕەگێکی هەیە گەورەترین ڕەگی توڕەیی بریتیە لە (ڕق) ، مرۆڤ بۆ ئەوەی دەرونێکی ئارامی هەبێت دەبێت ڕق لە دەرونیا نەهێڵێت ، هەر ڕق لێبوونەوەیەک لە ئەوانی تر سەرچاوەیە بۆ تووڕەیی ، هەموو توڕەییەک سەرچاوەیە بۆ لە ناو چوونی خۆت ، پێش ئەوەی یارمەتی خەڵک بدەیت دەبێت یارمەتی خۆت بدەیت ، ئوتومبیلێک ئەگەر گێڕ و سوکان و شوفێرێکی باشی نەبێت خۆ ناتوانێت سەرنشینەکانی بەسەلامەتی بگەیەنێت ، مرۆڤێک ئەگەر دەروونێکی ئارامی نەبێت خۆ ناتوانێت یارمەتی هاوڕێ و منداڵ و خێزان و هاوپیشەکانی بدات.

بودا، ڕۆژێک قوتابیەکانی دەبرد بۆ ئەوەی وانەیەکیان فێر بکات بەڵام لە ڕێگا کەوتنە سکاڵای حاڵی خۆیان کە (هەمیشە قەلەق و بێ تاقەتن و بەهیچ جۆرێک هەست بەئارامی ناکەن (گوتاما بودا) یەکی پەتاتەیەکی ڕزیوی خستە گیرفانی قوتابیەکانی ووتی ماوەی هەفتەیەک دەستکاری مەکەن، دوای هەفتەیەک کە قوتابیەکان هاتنەوە هەموویان کەوتنە گێڕانەوەی ئەو ساتانەی کە پەتاتەی بۆ گەن چۆن نەیهێشتووە ئیسراحەت بکەن.

بودا ووتی :- سەیرە مرۆڤ بەرگەی یەک هەفتە لە بۆگەنی پەتاتەیەک ناگرێت، کەچی ئەو هەموو ساڵە دەتوانێت ڕق لە دەروونیدا بەرامبەر بە کەسێک هەڵگرێت ، سەیرە مرۆڤ بەرگەی بۆگەنی پەتاتەیەک ناگرێت و ناتوانێت لەگەڵیدا بخەوێت کە چی دەیان ساڵ بەرگەی ئەو هەموو بۆگەنیەی ناو ناخی دەگرێت و لە گەڵ خۆیدا دەیگێڕێت و دوای ئارامیش دەکات
ئێوە ناتوانن ئارام بن هەتا بۆ گەنی ڕق لە دەروونتان دەرنەکەن.

له راستیدا مرۆڤ قابیلی گۆڕانە ، هەڵە قابیلی چارەسەرە ، ڕق دەکرێت شوێنەکەی بگۆڕێت بۆ خۆشەویستی، ئەو کەسەی کە بەردەوام بە دوای ژیانی خەڵکەوەیە ژیانی خۆی لەدەست دەردەچێت ، ئەو کەسەی کە بەردەوام بەدوای خەڵکەوەیە کاتێک نابێت بۆ ئەوەی پشووی تیا بدات ، ئەوەی بەردەوام ڕقی لە خەڵکی ترە خۆی ئەکوژێت ،
، ئەو کەسەی کە بەردەوام لە (کەمین) و ڕقدایە بۆ کەسێکی تر، دەبێت بەردەوام ئارامی و خەو و خواردنی خۆی لە دەست بدات ، کاتێک ئەزانی مێشکی خۆشی ئەپوکێتەوە ، رق لە دەرونتاندا دەرکەن مۆری کۆتایی لە هیچ کەس و بیرکردنەوەیەک مەدە ، هەمووشتەکان دەگۆڕێن لە راستیدا (ئەوەی یەکێک ڕاو بنێت ، خۆشی ناحەسێتەوە)، چونکە بەردەوام دەبێت لە شەڕدا بێت، مرۆڤ کە بەردەوام لە شەڕدا بوو ، بەردەوام لە نائارامیدا دەبێت.


PM:03:21:18/08/2018

ئه‌م بابه‌ته 2255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی