داكشان به‌ره‌و به‌غداد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هه‌رچه‌نده هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زینی ڕیفراندۆم و (بای بای له عێراق) كرا، به‌ڵام داكشان به‌ره‌و به‌غداد بۆ به‌شداری كارای كورد ! له كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و بانگهێشتكردنی به‌رپرسه عێراقییه‌كان بۆ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێری پایته‌خت ، هیچ ناڕونییه‌كی له‌وه‌دا نه‌هێشته‌وه هه‌موو خۆهه‌ڵكێشانێك و سوربوونێك له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كرده‌ی ڕیفراندۆم له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كیتریشه‌وه هه‌موو داكشان و به‌په‌له ڕاكردنیش بۆ به‌غداد بۆ به‌شداری حكومه‌ت، هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه بۆ مه‌به‌ستی حیزبی و پێگه‌ی یه‌ك كه‌س و یه‌ك حیزبه و هیچ خه‌ونێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌پشت هه‌ردوو مه‌شهه‌ده‌كه‌وه نییه.
فه‌لسه‌فه‌یه‌كی باو هه‌یه ده‌ڵێت "ئه‌شێ په‌ستانێكی نه‌رێنی بۆسه‌ر ته‌نێك، ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بدات به ده‌سته‌وه". ئه‌م یاسا و فه‌لسه‌فه‌یه بۆ هه‌مان پرسی ڕیفراندۆمیش ئه‌گونجێت، ئه‌گه‌ر په‌ستانه نه‌رێنییه‌كه‌ی كرده‌ی ڕیفراندۆم هه‌مان ئه‌نجامی نه‌رێنیشی هه‌بوایه ئه‌وا ئێستا نه نێوانی هه‌ولێر و به‌غداد ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئه‌رێنییه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌بوو ، نه بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیانیش وه‌ك ئێستا به‌ره‌و باشتر ده‌ڕۆیشت و نه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش ده‌گه‌ڕایه‌وه چنگی به‌غداد.
داكشانه‌وه به‌ره‌و به‌غداد و به‌ڵێندا بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو؛ نه‌ك هه‌ر كه‌مووكورتی نییه به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ناونانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌خیانه‌ت پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه و پارادۆكسێك له‌قسه‌ی ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌دا دروستده‌كات كه له‌لایه‌ك عێراقێكی یه‌كگرتوویان ده‌وێت و له‌لایه‌ك هێزی نیشتمانی عێراق به‌داگیركه‌ر ده‌زانن. به‌ڵام ئه‌م داكشانه به‌ره‌و ده‌یسه‌لمێنێت كه ئێستا سوپای عێراق هێزێكی نیشتمانییه نه‌ك داگیركه‌ر.
به‌ته‌عبیرێكیتر و به‌پێوه‌ری ئه‌م داكشانه به‌ره‌و به‌غدادی دڵی عێراق و به‌شداری كورد له‌حكومه‌تێكی به‌هێزدا و جێگیربوونی ناوی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له‌هێزی عێراق ، ئیتر ئه‌وه ڕوونه هه‌ر هێرش و ناونانێكی وه‌ك خیانه‌تكار بۆ لایه‌نێكی كوردی و داگیركه‌ر بۆ هێزی سه‌ربازی عێراق، قسه‌ی پڕوپوچه و له هزری تاكی هوشیار و عاقڵمه‌نددا عانه‌یه‌كی قه‌ڵب ناكات
PM:03:35:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی