كورد و جووله‌كه:
هه‌ڵگورد جندیانى
كورد و جووله‌كه:
دووانه‌یه‌كی چه‌وساوه‌و زۆرلێكراو
یه‌ك چاره‌نووس و رێگا و رێككه‌وت
هه‌ڵگورد عه‌بدولوه‌هاب جندیانی
زۆر جار رێككه‌وت یان چاره‌نووس و قه‌ده‌ر، مان و نه‌مانی كه‌سه‌كان دیار ده‌كات هه‌روه‌كو له‌و به‌شه بچووكه‌ی ئه‌و فیلمه به‌دیار ده‌كه‌وێت كاتێك ئه‌فسه‌رێكی ئه‌ڵمانیای نازی نیازی گوللـه‌بارنكردنی یه‌كێك له‌و جووله‌كه زیندانیكراوانه‌ی هه‌یه به بیانووی كه‌مته‌رخه‌میكردن له‌كاری (سوخره*)دا، به‌ڵام دیاره چاره‌نووسی ئه‌م پیاوه بچكۆله و وریا و چاونه‌ترسه له‌م كاته‌دا كۆتایی نایه‌ت، هاوشێوه‌ی ره‌گه‌زی جووله‌كه كه نه‌ك هه‌ر كۆتایی نه‌هات به‌ڵكو دوای جه‌نگ بوون به‌خاوه‌نی نیشتمانێك.
بێگومان ئه‌ڵمانیای نازی به‌بیانووی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا له‌ره‌گه‌زی جووله‌كه، هه‌موو ئه‌و جووله‌كانه‌ی ئه‌ڵمانیا و ئه‌و وڵاتانه‌ش كه داگیریكردبوون له‌كۆمه‌ڵگا زۆره‌ملێكاندا كۆكرده‌وه كه له‌شێوه‌ی زیندانی زۆر گه‌وره‌دا بوون و له‌ساڵانی 1939-1945 ئاماری قوربانییه‌كانی ئه‌م جینۆسایده نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن جوله‌كه‌ی ئه‌وروپی بوو(ده‌كاته دوو له‌سه‌ر سێی كۆی ژماره‌ی جووله‌كه‌ی ئه‌وروپا كه نۆ ملیۆن بوون)، جگه له‌وه‌ش نزیكه‌ی ملیۆنیك كه‌سانی تر له قه‌ره‌ج و رۆم و سلاڤی و ره‌ش پێست و كه‌سانی هه‌ڵگری بیری كۆمه‌نیست یان لیبرال و هاوره‌گه‌زبازكان و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش كه چابوونه‌وه‌یان ئه‌سته‌م بوو، پاكتاوكران.
ئه‌م پرۆسه‌ی كۆكوژییه به هۆلۆكۆست (Holocaust) ناسراو بوو كه له‌زمانی گریكی كۆندا به‌مانای (ئاگردان یان شوێنی سووتاندن) دێت بێگومان زیندانییه‌كان دوایی كاركردنی (سوخره) و ئه‌شكه‌نجه‌دان و تاقیكردنه‌وه‌ی گازی كیمیایی له‌و سه‌ربازگه زۆره‌ملێیانه‌دا له‌دواقۆناخدا به‌سووتاندنی لاشه‌كانیان كۆتایی ده‌هات له‌و كوره گه‌ورانه‌ی كه‌به‌تایبه‌تی بۆ سووتانی جه‌سته‌ی مرۆڤ داهێنرابوون!.
رێككه‌وت و چاره‌نووسی ئه‌م پیاوه‌ی نێو فیلمه‌كه ده‌بازبوون بوو له(هۆلۆكۆست) و به‌هه‌مان شێوه جوله‌كه‌ش له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا وه‌كو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كاره‌ساته مه‌زنه، بوون به‌خاوه‌نی تاكه ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر خاكی پێغه‌مبه‌ر و باوك و باپیرانیان كه ده‌وروبه‌ر و جوگرافیای ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان هاوشێوه‌ی كوردستان به‌دوژمنانی سه‌رسه‌خت و دێرینیان ده‌وردراوه، لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه كه ئاخۆ نه‌ته‌وه‌ی كوردیش دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و كۆكوژی و سوتماكردنی وڵات، كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و جوگرافیا سیاسی و دوژمنه داگیركه‌ره دێرینه‌كانی و ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری خۆی، یان هێشتا خوێن و قوربانی و كاره‌ساتی مه‌زنتری تری پێویسته؟!!
*كاری سوخره: كارێكی به‌زۆردارییه و بێ به‌رامبه‌ره
AM:11:14:20/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی