وه‌ڵامێك بۆ عه‌تای شێخ حه‌سه‌ن

‌هوشیار عه‌بدوڵا

هەر بەسەر پێیانەوە وەڵامێک بۆ عەتای شێخ حەسەن وتەبێژی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی_هەڵەبجە :

یەک: ئەوە ئێمە نین وەزیر و گزیرمان هەبێت لای عەبدولمەههدی تا بەشێکی بەیاننامەکەی بنووسین، ئێوە ئەمڕۆ موخلیصیی دەرەجە یەکی ئەو عیراقەن کە بریار بو دوێنێ تەڵاقیی بدەن، دوور نیە ناوەرۆکو چاپکردنەکەشی بە ئاگایی ئێوە بوبێت مەگەر ئێوە بەشدار و هاوپەیمانی حکومەتەکەی ئەو نین؟

دوو: دوور نیە عەبدولمەهدی راوێژی بە ئێوە کردبێت بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران چونکە ئێوە یەکەمی بێ رکابەرن لە کوشتن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەراندا.

سێ: بێ هیچ موناسەبەیەک ناوی منت ترجاندوه‌تە نوسینێکت کە قوڵ گوزارشتە لە وێرانی ئاستی رۆشنبیریت، پێم وایە دە ساڵی تریش مست بەسەرا بتوێننەوە شکلی من دێتە بەرچاوت!

چوار: تۆ لە کاتێکدا لە سکی كابانێک و بە دەستی کابانێک گەورە کراوی لەبری وەفات بۆ کابانی ماڵەکەت جا ئەگەر دایکە بەرێزەکەتە یا خوشکت یا هاوسەرت هاتوی ئیهانەی کابان دەکەیت، بەڵێ مووچەی کابانی ماڵ ئەگەر نەوت دزەکان بیانهێشتایە کاریگەری گەورەی دەبو لەسەر ژیانی خەڵک ئێوە نەتانهێشت، لەبری شەرمکردن بەو رێگریە شانازی پێوە مەکەن.

پێشنیاری برینەوەی مووچە بۆ کابانی ماڵ شەرم نیە، بڕینی مووچە و چارەگە مووچە و سەپاندنی پاشاکەوتی مووچە شەرمە.

بیرت بێت مەگەر دڵسۆزیتان لە سەردەمی سەدام و بەعسدا بۆ عیراق ئەگەرنا حالیەن کەس هێندەی ئێوە دڵسۆزی عیراق نیە و تاکە ناکۆکیتان نەوتە ئەویش بۆ تاڵانکردنی داهاتەکەی نەک لەبەر چاوی خەڵک و نەک لەبەر ئەوەش کە (بە فعلی نەک بە دروشم) دڵسۆزی هەرێم و خەلک و خاکەکەی بن.



PM:03:05:04/10/2019

ئه‌م بابه‌ته 7136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی