دیسان دیشلەمە خواردنەوە
هوشیار عهبدوڵا
کە پارتی کودەتای بە سەر پەرلەمان و حکومەتدا کرد بە کۆبونەوە و پرس و را نەبوو بە هاورێی و هاوسەنگەری وەفدەکەی ئێستای خۆی مەبەستم ( یەکێتی و یەکگرتوو )ە.
داواشی نەکرد لە کۆبونەوەیەکا لەگەڵ گۆڕاندا ئەم کودەتایە رابگەیەنێت ، ئیدی ئێستا ئاساییکردنەوەی پەرلەمان و حکومەت دانیشتن و وەفد و وەفدکاری بۆ چیە .
ئەو کێشەیە پارتی دروستی کردوە ، وەک چۆن جێگری سەرۆکی پارتی لە کەناڵەکەی خۆیەوە رایگەیاند کە گۆڕان دورخراوەتەوە ، ئیستاش دەتوانن داوا لە گۆڕان بکەن بگەرێتەوە ، جا ئەو کاتە دوو قسەیە بۆ گۆران یا دەگەڕێتەوە یان نا .
پاشان خەلک ئێستا موچە و هێنانەوەی پارە دزراوەکانی لە بنەمالە سیاسیەکان و کۆمپانیاکانی حیزب دەوێت نەک ئەوەی ببینێت چۆن حزبە دەسەڵاتدراکان هەوڵ دەدەن شەریک بۆ شکست و تاڵانوبڕۆکانیان لەم قۆناغەدا بە هەر نرخێک بێت دەدۆزنەوە .
لە هەموی هەزەلیتر ئەوەیە نوێنەری یەکێتی بڵێ لەگەڵ پارتی خەریکن نایانەوێت بێنە بارەگای گۆڕان وەک ئەوەی گۆڕان نانی بە ساجی ئەو هاتنەیانەوە سوتابێت ، وەفدێک لە بەرەنجامی کۆبونەوەیەکی ناشەرعیەوە سەریدەرهێنابێت دەبێت شەرعیەتی چی بێت .
من دەمێکە گوتومە گۆڕانی راستەقینە لە بارێکیدا گۆڕینی ئەو قەواعیدی لوعبەیەیە کە دەمێکە دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکە لە کوردستان گەمەی بە ناو سیاسەتی پێ دەکەن، کلتوری دیشلەمەخواردنەوە و دیوەخان و ماجەمەلەی درۆینەی یەکتری ، قەواعیدێک کە نیو سەدەیە ئەم میللەتەی پێ دەهاڕن .
PM:06:45:01/02/2016
ئهم بابهته 7003
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی