شادی نهوزاد بهكارهێندرا بۆ ئامانجی حزب
فەرەیدون کونجرینی
رۆژنامهنووسێك باس له كۆنگره رۆژنامهوانییهكهی دوێنێی شادی نهوزاد پهرلهمانتاری نهوهی نوێی له پهرلهمانی كوردستان دهكات و رایدهگهیهنێت، رووداوهكه سیناریۆیهو ئهو پهرلهمانتارهش بهكارهێندراوه بۆ ئامانجی حزب.
سینارۆیەك لە هی پارتی و یەکێتی بەهێزتر تەنانەت ئەو کەســـە، سیاسی بەرپرس و ڕۆژنامەگەرو مێدیاکارو تەلەفزیۆنانەی گرنگیان بە نەوەی نوێ و شاسوار نەدەدا لەم سیناریۆیەدا تێکەوتن و هاتنە دەنگ و گەورەتریانکردو خەڵکیان بەجۆرێ سەرقاڵکرد هەموشتێکیان بیرچێتەوە.
1. بەپێی ئاماژەی لای خوارەوە ژمارەی تەلەفۆنەکە هی شاسوارنیە
2. لە ماوەی بەئەندام بونی ئەمخاتونەدا کە ماوەی دوساڵە کاری لەگەڵدا دەکات ! ئایە یەکەم جاریەتی پەیوەندی لە ڕێگەی وتس ئەپەوەبکات
3 رووداوەکە 22 ی ئەپرێل روویداوە و دوو رۆژ دوای پەیامەکە هەواڵەکە بڵاوکراوەتەوە.
ئەم خاتونە ژمارەی تەلەفۆنی سەرۆکی حیزبەکەی لەمۆبایلەکەیدا بەناوەوە تۆمار نەکردوە ئەمە جێگەی گومانەو ئەگەری لە %90 ی هەیە شاسواربڵێ من نەبووم. یان ئاسیاسێل و کۆڕەك کەهی دوحیزبی مافیاگەلی باشورە دەتوانن کاری سیخوڕی بەژمارەی تەلەفۆنەوەبکەن.
وێتسئەپ پڕۆگرام و بەرنامەیەکی سەرەکیەو کاریگەری هێندە زیاتر لە تۆڕی فەیسبوك بۆپەیوەندی بەکاردێت ئایە پاش دوساڵ بە ئەندامبوون و کارکردنی یەکەم جاریەیانە پەیوەندی بکەن بە وێتسئەپ؟ گومان
ئەم رووداوە 22ی مانگ روویداوە، خاتونەکە لە 24ی مانگدا زانیاری بڵاوکردەوە. بەپێی گڤتوگۆو قسەی بوێریبێت کەلەو ئاستەدا دەخوێندرێتەوە مرۆڤێکی خۆڕاگرنیە. چۆن توانیویەتی دوو رۆژ خۆیڕاگرێت لەو هەواڵە تراژدیا دروستکراوە.
AM:08:59:25/04/2019
ئهم بابهته 7684
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی