‌گێڕانەوەی كەركوك بۆ بندەستی دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی
PM:01:21:16/10/2020
یاسین ته‌ها


گێڕانەوەی كەركوك بۆ بندەستی دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی [16 ئۆكتۆبەری 2017]، یەك لە گەورەترین دەستكەوتەكانی دەورانی سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی بوو لەسەر ئاستی عێراق و ناوچە، كەچی چەند مانگێك دوای ئەوە [ئایاری 2018] لیستەكەی [النصر]  بەپلەی سێیەم لەدوای سەدر [سائیرون] و حەشد [الفتح] هات لەهەڵبژاردن، لەپاش ئەوەش بەهۆی ئنیشیقاقی زۆرەوە پووكایە و زۆر زیادەڕۆیی نییە ئەگەر بوترێت نزیك بە مایەپوچی لە پڕۆسەكە دەرچوو.

شەقامی عێراقی بەگشتی مەزاجین، وەك جارانیش دوالیزمەی كورد و عەرەب سەراپای بیركردنەوەیان داگیرناكات، هەر لەم میانەیەشدا ئەوە جێگەی سەرنجە بەر لە تشرینی 2019 حەشدی شەعبی "تاجی سەر" و "پارێزەری ناموس" بوون، سایەق ماتۆڕەكانیش"شەلاتی و سەرسەری" كەچی لەچەند مانگێكی كەمدا و پاش خۆپیشاندانەكان یەكەمیان لەزۆرێك لە دەربڕین و وێناكردنەكانی ڕای گشتیدا بوونە "كلك و میلیشیا" و ماتۆڕسوارەكانیش (تكتك) بەئایكۆن و پاڵەوان و جێگای شانازی، هەر ئەم كیمیا عێراقییەش نەیانهێشت عەبادی لەو دەسكەوتە مێژوییەی كەركوك بحەسێتەوە كەلا نیكەم بۆ ساڵانێكی زۆر هاوكێشەی كورد و عەرەبی لە عێراقدا گۆڕی.


هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.