تا
ئێستا سەرجەم ئەو شیکارو ڕاڤانەی بۆ خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی عێراق
کراون لەدەوری چەند ئەگەرێک دەخولێنەوە کە دەکرێت بەمجۆرە کورت بکرێتەوە:
ـ نەبوونی خزمەتگوزاریی بەتایبەت ئاوو کارەبا.
ـ ململانێی سیاسی نێوان حیزبەکانی شیعە.
ـ دەرھاویشتەکانی ھەڵبژاردن و سازکردنی ھاوپەیمانێتییەکان.
ـ نەیارانی "عێراقی نوێ" بەتایبەت پاشماوەکانی بەعس.
ـ ئێران کە دەیەوێت لەرێگەی تێکدانی دۆخی عێراقەوە سەرنج لەسەر خۆی لا ببات.
ـ گوشاری کۆمەلێک ھێزی کۆمەڵایەتی نوێ کە لەخەمڵیندان و دەیانەوێت ببنە خاوەن پشک.
ـ بارودۆخی گشتی وڵات کە قەیرانی شوناس و پەرتەوازەیی و سستی ھەیە لەڕاپەڕندنی کاروبار.
ـ بەڵام لەھەموو ئەمانە نزیکتر لە
واقیعەوە ئەو شیکارەیە کە قۆناغی پاش شەڕی داعش و ڕەوینەوەی
مەترسییەکانەوە، حکومەت ڕوبەڕوی داواکاریی و خواستی کەڵەکەبووی چینە
کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان دەبێتەوە. لەئێستادا دەوڵەت وەک ساڵانی ڕابردوو
ناتوانێت دەرگای دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە بکاتەوەو ناڕازییەکان قایل
بکات بەڵام دەتوانێت بەشێوەی کاتی بەسەرکوتکردن بێ دەنگیان بکات و ئێستاش
ئەوە ڕوو دەدات.
بێگومان ئەنجامی ئەم ناڕەزایەتیانەش دەبنە
زخیرەیەکی باش بۆ ململانێی سیاسی و قۆستنەوەی لەلایەن وڵاتانی دەوروبەر
لەپێش ھەموویانەوە ئێران، لەحاڵەتێکدا ئەگەر دەرکەوت بەفیعلی رۆڵێکی نییە
تێیدا.