چالاكییه‌ك بۆ حوسییه‌كان له‌ناو سیمبولێكی به‌عسیدا له‌به‌غدا
یاسین ته‌ها
ڤیستیڤاڵێكی هاوهه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ حوسییه‌كان له به‌غدا به ناونیشانی ”له به‌غداوه تا سه‌نعا یه‌كده‌نگین" سازكرا، له‌م ڤیستیڤاڵه‌دا هه‌ندێك له گروپه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی عێراقی به‌شداربوون، كه له‌ڕووی عه‌قیده‌ییه‌وه سه‌ر به تارانن، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی "أنصار الله” ی حوسی، كۆی كاره‌كه‌ش پشتیوانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌بوو كه زیاتر له سێ ساڵه له‌دژی سعودیه‌و ئیمارات له جه‌نگدان.
ڤیستیڤاڵه‌كه كه ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن ”كتائب سید الشهدا‌و" وه رێكخرابوو كه شوێنكه‌وته‌ی ئێرانه. هه‌روه‌ها له هۆڵی ”نصب الشهید"، به‌رێوه‌چوو كه یه‌كێكه له دیارترین سیما ته‌لارسازییه‌كانی به‌غدا. رژێمی به‌عس ئه‌م هۆڵه‌ی بۆ به‌رز راگرتنی یاده‌وه‌ری كوژراوه‌كانی خۆی له‌ساڵانی جه‌نگ له دژی رژێمی ئێرانی له هه‌شتاكان دروست كرد، كۆمپانیای میتسۆبیشی یابانیش بۆی جێبه‌جێ كرد. ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌م هۆڵه بۆ سازكردنی بۆنه‌یه‌كی پاڵپشتیی باڵه‌كانی ئێران كه حوسییه‌كانن، به نامه‌یه‌كی ڕوون لێك بدرێته‌وه، بۆ قڵپبونه‌وه‌ی هاوكێشه‌كه له عێراق له پاش ڕووخانی رژێمی سه‌دام، به تایبه‌تتر پاش رزگاربوون له داعش له ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌و راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به سه‌ریدا. ئه‌م سیمبوڵ و ئادگاره به‌عسییه له ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه كاتێك سه‌ركرده‌كانی شیعه به‌كاریان ده‌هێنا بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه، هه‌ندێك پێیانوابوو ئه‌وه نیشانه‌ی ئاشته‌وایی و له‌بیركردنی ڕابردووه پاش ساڵانێكی زۆر له سڕینه‌وه‌و ڕیشه‌كێشكردنی هه‌رچی سیما‌و ئادگاری به‌عسی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ی دوایی ده‌كرێت ڕه‌هه‌ندێكیتر بداته به‌كارهێنانی ئه‌و هۆڵه، ئه‌ویش تۆڵه‌و داخ له دڵییه‌و به ئێرانیكردنی پاشماوه‌كانی به‌عسه كه ساڵانێكی زۆر له دژی جه‌نگا.
كه‌تیبه‌كانی ”سید الشهدا‌و" كه خاوه‌ن ئه‌م چالاكییه بوون، به رێژه‌ی 100% بودجه‌و كۆمه‌كیان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه دابین ده‌كرێت، ژماره‌ی چه‌كداره‌كانیشیان نزیكه‌ی 2750 كه‌سه، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاریگه‌ریی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی نزیك له ئێران كه له‌ڕووی ئایدۆلۆژییه‌وه زۆر نزیكه لێیانه‌وه، جگه له‌وه‌ش هاوڕێی سه‌رۆكی گروپه‌كه بوو ”أبو مصگفی الشیبانی" بووه له ساڵانی هه‌شتاكان كاتێك هه‌ردوولا له ناو رێكخراوی به‌دردا سه‌ركرده بوون له ده‌می شه‌ڕی عێراق _ ئێران. ئه‌م گروپه له چوارچێوه‌ی گروپه‌كانی ”المقاومه الإسلامیه"ی سه‌ر به ئێران دێته ئه‌ژمار، له ئابی 2017 شدا، بوه ئامانجی تۆپبارانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی سوریا‌و وترا به رێگه‌ی هه‌ڵه بووه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وتیان به ئه‌نقه‌سته. به‌ڵام وا دیاره ئه‌م گورزه ئه‌مه‌ریكییه هیچ كاری نه‌كردۆته سه‌ر وره‌ی ”سید الشهدا‌و"بۆ به‌شداریی چالاكی ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراق، ئه‌وه‌تا خه‌ریكه هه‌وڵ بدات به‌شداریی خۆی له سوریاوه بگوازێته‌وه بۆ یه‌مه‌ن، سه‌رباری پێداگرییه‌كانی حكومه‌تی عه‌بادی له‌سه‌ر قه‌تیسكردنی چالاكییه‌كانی حه‌شد له‌ناو سنووری عێراق و نه په‌ڕینه‌وه بۆ ده‌ره‌وه نه‌بادا عێراق بخزێته جه‌مسه‌رگیریی ناوچه‌كه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ماده‌كانی ده‌ستوریش پێشێل نه‌كرێن كه به ڕوونی دژی ده‌ستێوه‌ردانن له كاروباری دراوسێكانی عێراق.
ڤیستیڤاڵی پاڵپشتی له حوسییه‌كان ته‌نها په‌یوه‌ست نه‌بوو به كه‌تایبی ”سید الشهدا‌و"، به‌ڵكه چه‌ند لایه‌نێكیتر تێدا به‌شدار بوون، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌سایه‌تی، كه سه‌رجه‌میان دۆستی ئێرانن، هه‌ندێك له‌گروپه به‌شداره‌كانیش به تیۆری سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراقن، ئه‌مه‌ش دووه‌م چالاكی ئاشكرای حوسییه‌كانه، له به‌غدا پاش سه‌ردانی وه‌فدێكیان به‌ر له دوو ساڵ بۆ پایته‌خت. ئه‌و وه‌فده له سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌ممانه‌وه هاتن، پاش گیرخواردنێكی زۆر له‌و وڵاته كاتێك فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا داخرا. هه‌ندێ لایه‌نی سعودی ئه‌وكات وه‌فده‌كه‌ی حوسییه‌كانیان تۆمه‌تباركرد به سازكردنی دیدار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك لایه‌ن كه پلانی كوشتنی باڵیۆزی سعودییه ”سامر سه‌بهان" ی سه‌ر به گۆبه‌نیان هه‌بوو، به‌ر له‌وه‌ی ناوبراو به‌رز بكرێته‌وه بۆ پله‌ی وه‌زیرو بكێشرێته‌وه له عێراق. شاندی حوسییه‌كان هه‌ندێك به‌رپرسی عێراقییان بینی له‌وانه‌ش سه‌رۆك وه‌زیران به‌ر له‌وه‌ی عه‌بادی بكرێته‌وه به‌ڕووی فرمانڕه‌واكانی ڕیازداو به هاوكاریی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاڵپشتی ئه‌وان به ده‌ست بهێنێت.
دووباره گرنگی دانه‌وه به حوسییه‌كان له به‌غدا، له‌لایه‌ن دۆسته‌كانی ئێرانه‌وه له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی، هاوكاته له‌گه‌ڵ شانكێ شانكێی فه‌رمانده‌كانی ئه‌م هێزه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عه‌بادی كه له كۆتایی ته‌مه‌نی خۆیدایه‌و پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكاو ره‌زامه‌ندی سعودیه‌ی هه‌یه. هه‌ر له‌م میانه‌یه‌دا به‌ر له چه‌ند رۆژێك جێگری سه‌رۆكی حه‌شد، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، هێرشی زۆری كرده سه‌ر دا‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له به‌ئامانجكردنی گروپه عێراقییه‌كان له سوریا به هه‌ندێك رۆكێتی نه‌ناسراو كه به قسه‌ی موهه‌ندیس ئه‌مه‌ریكی بوون، ناوبراو به‌یاننامه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقی له‌و باره‌یه‌وه به ”په‌له و له‌رزۆك و لاواز" وه‌سف كرد و داوای كرد راست بكرێته‌وه.
موهه‌ندیس كه لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان تۆمه‌تباره به ”تیرۆر" نزیكترین سه‌ركرده‌ی حه‌شده له تارانه‌وه، ناوبرا به‌رده‌وام بوو له هێرش بۆسه‌ر حكومه‌تی عێراق و گفتی دا بێده‌نگ نه‌بن له به ئامانجكردنی حه‌شد له‌ناو سوریا، حكومه‌تی عه‌بادیشی به به‌رپرس دانا له به‌دواداچوونی ئه‌و دۆسیه‌یه، زوو زوو باسی شكسته‌كانی ئه‌م حكومه‌ته‌شی ده‌كرد له دۆسیه‌كانی كاره‌باو هه‌ڵبژاردن و پاراستنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌كالۆری، زۆر به توندیش دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حه‌شد وه‌ستایه‌وه له‌ژێر ناوی ”قه‌تیسكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌ڵه‌ت"، چونكه به قسه‌ی ئه‌و حه‌شد رێكخراوترین ده‌زگای ده‌وڵه‌تن، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی زۆر ڕوونه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی كه له‌هه‌وڵی ده‌ستخستنی ولایه‌تی دووه‌مدایه، به پاڵپشتی سه‌در، له ژێر دروشمی كۆنتڕۆڵكردنی چه‌كی په‌رته‌وازه‌و مانه‌وه له‌ناو دۆخی عێراق، له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له تێوه‌گلان له شه‌ڕه‌كانی به وه‌كاله‌ت و پیاهه‌ڵپژانه ئیقلیمیه‌كانی ده‌وروبه‌ر، چ له سوریای ئه‌سه‌د بێت یان یه‌مه‌نی حوسی.
AM:11:24:30/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3181
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی