ئێن ئاڕتی عەرەبی بۆ؟
یاسین ته‌ها
له‌و رۆژه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی NRT داخراوه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك و ڕێكخراو له به‌غداوه كه ئاگاداری دۆخی هه‌رێم نین ده‌پرسن باشه عه‌ره‌بییه‌كه بۆچی؟
ئه‌م كه‌ناڵه له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێكدا به حوكمی خانه‌خوێیی به‌به‌رده‌وامی ڕیكلامی ناڕاسته‌وخۆی بێ به‌رانبه‌ری بۆ كوردستان به گشتی و سلێمانی و چالاكییه‌كانی و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی به تایبه‌تی كردوه‌و وه‌ك گه‌وهه‌ری تاجه‌كه له‌هه‌موو عێراقدا ئه‌م شاره‌ی وێنای كردوه..
سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی دیداری سلێمانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی بووه و به‌شایه‌تی هه‌موولایه‌ك بۆ یه‌كه‌مجار ته‌رازوی گه‌شتیاریی و گرنگیدانی عه‌ره‌بی به‌لای سلێمانیدا لاره‌سه‌نگ كرد و كام لایه‌نی جوان و گه‌شی گه‌شتیاری و كلتوریی هه‌یه له ئامێدییه‌وه تا هه‌ولێر و تا هه‌ورامان و تا گه‌رمیان گرنگیی پێداوه‌و ئیشی له‌سه‌ر كردوه. جگه له‌مه‌ش هیچ كات هاوكێشه سیاسییه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم به‌شێك نه‌بوه له گرنگیدانی ئه‌م كه‌ناڵه‌و هه‌ر هێنده‌ی به‌سڕه و كه‌ربه‌لاو به‌غدا ڕوماڵی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستانی كردوه. ته‌نها میدیایه‌ك كه له كوردستانه‌وه چوبوه تۆپ له‌گه‌ڵ میدیا عه‌ره‌بییه‌كانی به‌غدا و ئه‌گه‌ر له پێشیانه‌وه نه‌بووبێت قه‌ت له دوا نه‌بوه..
كاتێكیش ئه‌وان كردیان به "شمال العراق"، ئه‌م "هه‌رێمی كوردستان" ی به پڕۆمۆ و ستینگ تۆخ كرده‌وه NRT عه‌ره‌بی بوو، بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستان به دروستی و وه‌ك خۆی هیچ كات دوودڵ نه‌بوه له گواستنه‌وه‌و وه‌رگێڕانی ئۆرده‌ره تایبه‌ته‌كانی kurdsat و kurdstan tv به لۆگۆی ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه.. بۆ یه‌كه‌مجار گوتاری سیاسییه‌كانی كوردی ڕاسته‌وخۆ بۆ شه‌قامی عه‌ره‌بی وه‌رده‌گێڕاو زۆرجار بوه‌ته سه‌رچاوه بۆ جه‌زیره و بی بی سی ئه‌لعه‌ره‌بییه و سكای نیوز له‌باره‌ی كوردستانه‌وه، كۆتا كاریشی دیدارێك بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماردا له‌باره‌ی دیالۆگی به‌غدا و هه‌ولێر و په‌خش نه‌كرا، كه‌چی پاداشتی ئه‌م به‌خششانه‌ی به داخستن درایه‌وه!
فۆتۆكان: هاوهه‌ڵوێستی شه‌قام له‌گه‌ڵ ئێنئاڕتی عه‌ره‌بی له كه‌ربه‌لا.. هه‌ینی
PM:05:29:23/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3822
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی