چلەی ئیمام حوسێن
یاسین ته‌ها
زیاتر لە 1378 ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن‌دا تێپه‌ڕ بووە، كه‌چی هێشتا لای شیعه‌كان تازێ و سنگ كوتین و قژ ڕنین بۆ ئه‌م ماجەرایە، ئه‌ڵێی بۆ كه‌سێكه كه هێشتا خوێنه‌كه‌ی وشك نه‌بووبێته‌وه‌و كفنه سپییه‌كه‌ی زه‌رد نه‌كردبێت!
حوسێن، كوڕی ئیمام عه‌لی ئامۆزا و فاتمه‌ی كچه نازداری پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه، له ساڵی 61 ك/680 ز، گفت و به‌ڵێن و نامه‌ی پێداگری په‌یتاپه‌یتای 12 هه‌زار كه‌س له‌خه‌ڵكی کوفەو باشوری عێراق شاری مه‌ككه‌ی پێ به‌جێهێشت و به‌هیوای روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی یه‌زیدی كوڕی موعاویه رێگای وشك و پڕ مه‌ترسیی كه‌ربه‌لای گرته‌به‌ر، كه‌چی كاروانه‌كه‌ی به‌كوژرانی خۆی و ده‌یان كه‌سیتری خێزانه ناوداره‌كه‌ی كۆتایی هات.
له‌رۆژی عاشورادا (10 موحه‌ڕه‌م) سه‌ری بڕاوی ئیمام حوسێن برایه به‌رده‌ستی والی كوفه‌ی ئومه‌وییه‌كان: ئیبن زیاد، ئه‌ویش وه‌كو دیاریی هه‌واڵه‌ی شام و یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌ی كرد كه به‌تۆپزی و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی شمشێردا حوكمی جیهانی ئیسلامی ئه‌وكاتی ده‌كرد، لەدوای چل رۆژ سەری بڕاو گەڕێنرایەوە بۆ کەربەلاو بوو بەدەرفەتێکیتر بۆ شیوەن.
جگه له ئیمام حوسێن، له‌عاشوردا 72 كه‌سیتر له‌بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ئال وبه‌یت) له‌ده‌شتی كه‌ربه‌لا بێكه‌س كوژ كران ( له‌نێویاندا 4 كوڕ‌و 4 براو 10 برازای حوسێن هه‌بوون)، كه‌چی تاقه كه‌سێك له 12 هه‌زار پشتیوانه گریمانكراوه‌كه‌ی عێراق به‌ده‌میانه‌وه نه‌چوون.
به‌ر له‌وه‌ی ئیمام حوسێن ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌رپابكات، داكۆكیكردن له‌مافی ئال وبه‌یت له‌حوكمڕانی، ته‌نها تیۆریاو قسه‌ی سه‌ر زاربوو، به‌ڵام له‌دوای ماجه‌را پڕ له‌كاره‌ساته‌كه‌ی عاشورا له‌بیابانی كه‌ربه‌لا، ئه‌م تیۆریایه له‌گه‌ڵ خوێن و فرمیسكدا ئاوێته بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌ندێك كه‌س بەسەرهاتی حوسێن به‌چیرۆكی پێغەمبەر عیسا بچوێنن كه تێیدا مەسیح له‌پێناوی گه‌له‌كه‌یدا به‌نرخترین شت كه خوێنی خۆیه‌تی ئه‌به‌خشێت ـ به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان ـ.
له‌دیدی شیعه‌كاندا شۆڕشه‌كه‌ی ئیمام حوسێن لوتكه‌و ترۆپكی ئازادیخوازی و هه‌وڵی به‌رپاكردنی دادگه‌رییه نەک لەعێراق و نیوەدورگەی عەرەب بەڵکە لەسەرانسەری جیهان، كه‌چی به‌لای سوننه‌كانه‌وه، زیاتر له‌سه‌ركێشییەکی ناوه‌خت و بێ ئاماده‌كاریی به‌روی ده‌سه‌ڵاتێكی زۆردار دەچێت. له‌نێوان ئه‌م دوو لێكدانه‌وه‌یه‌شدا كه‌س گومانی له‌وه نییه عاشورای 61 كۆچی شوێنكه‌وتوانی ئیسلامی كرده دوو به‌ره:
یه‌كێك شیعه‌و شه‌یدای ئه‌م جوامێره‌ی ئالوبه‌یت و ئه‌ویتر سوننه‌ی ناڕازی له‌كات و ساتی هه‌نگاوه‌كه‌ی حوسێن.
سوننه‌كان هەمیشە تانه‌ی ئه‌وه له‌شیعه‌كانی عێراق ده‌ده‌ن كه هه‌ر خۆیان گفتی سه‌رخستنیان به‌ئیمام حسێن دا‌و هه‌ر خۆشیان به‌پشت تێكردنی له‌كاتی ته‌نگانه، رێگایان بۆ کوشتنی چۆڵ کرد، خێرە ئێستا له‌عاشوراو چلەدا به‌كوڵ شیوه‌نی بۆ ئه‌گیڕن و ئه‌گرین؟ رەنگە باشترین کەس کە وەڵامی ئەم پرسیارەی دابێتەوە خومەینی بێت کە ده‌ڵێت هه‌زاران ساڵه چرای شیعه‌گه‌رێتی له‌سایه‌ی عاشوراو چلەوە روناكه‌و گریان و سنگ كوتینی ئه‌م رۆژانه نه‌یانهێشتوه شیعه‌گه‌ری بپوكێته‌وه‌و به‌جه‌ورو سته‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی سوننه له‌ناو بچێت.
AM:09:06:12/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی