چرپاندنێك بەگوێی گۆڕان و یەكێتی

‌عبدالرحمن موهەندیس


گوایە گۆڕان بۆ چاكسازی چووەتە ناو حكومەت، یەكێتیش بەردەوام داوای هاوسەنگی لەناو دەسەلاتدا دەكات، بەلام هەردوكیان بەو عەقلیەت و میكانیزمیەی كاركردنی ئێستایان، نە گۆڕان دەتوانێت چاكسازی لەناو حكومەت بكات، نە یەكێتیش دەگات بەو هاوسەنگیەی مەبەستێتی، لەبەر چەند هۆیەك لەپێش هەمویانەوە:

٭ لەنێو ماڵی هەر یەكێكیان، خاوەن یەك بڕیار و یەك هەلوێست نین، دوو ئاڕاستەییان بە زەقی پێوە دیارە.

٭ لەهەر سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم ڕۆلی لاواز و سانەوی دەبینن، ئەوەش بەحوكمی ئەوەی نەك وەك شەریك بەلكو بەشداریان پێكراوە لە حوكمڕانی، چونكە پارتی بەبێ ئەوانیش بۆی هەبوو  سەرۆكی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان و كابینەی حكومەت بە دەنگە زۆرینە مسۆگەر كراوەكەی لەناو پەرلەماندا تێپەڕێنێت.

بۆیە دەڵێم (هەر حیزب و لایەنێك نەتوانێت ناو ماڵی خۆی ڕێك بخات و   یەكگرتوو بێت، حەتمەن ناتوانێت لەدەرەوی خۆی چاكسازی و ڕیفۆرم بكات و بەلاوازیش دەردەكەوێت).


PM:04:47:27/01/2021

ئه‌م بابه‌ته 2616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی