حکومەت (نازانێ)مووچەش دابەشکات؟

‌كاوە محەمەد

بەم دواییە تەواوی مووچەی مانگی سێ و جیاوازیی مووچەی مانگەکانی یه‌ك و دوو-ش لەبەغداوە بۆ هەرێم نێردراوە، کەچی (حکومەتی هەرێم)، کە نابەرپرسیارانە پشتی کردوه‌تە ئەرکی دابینکردنی مووچەی خەڵک، ئەوەتا زیاد لەپارەی پێویستیشی لەبەردەستدایە و تەنانەت (نازانێ) مووچەش دابەشکات، وا لەمانگی چوارداین و هێشتا لە هەرێم مووچەی مانگی یه‌ك دابەش نەکراوە..

پێموانیە ئەمە هۆکارەکەی نەزانین بێت، بەڵکو هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئێمە تا ئێستا حکومەتمان نیە، بەڵکو ئەوەی هەیە و حوکم دەکات، چەند گروپێکی مافیایین و تەواوی بودجەی عیراقیشیان بخەیتە بەردەست، خەڵک هەر لەکاتی خۆیدا مووچەی خۆی پێ نادرێ، چونکە گۆشت بە پشیلە بسپێردرێت، ئەنجامەکەی هەر ئەمە دەبێت.


AM:08:36:08/04/2019

ئه‌م بابه‌ته 3444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی