‌پەکەکە بۆ کێی دەکات؟
PM:09:20:13/01/2019
هەردی مەهدی


کاتێک پەرلەمانی کوردستان 2014 دەیویست هاودڵ و هاوپشتی پەیەدە بێت لە رۆژئاوا، پەکەکە تەنها لەبەر دڵی بەششاری سەففاح و "رەچاوکردنی دۆخ" وتی نابێت بە هیچ جۆرێک لە بەیاننامە و دانپیانانی کانتۆنەکانی رۆژئاوادا وشەکانی هەرێم، هەرێمەکان، کوردستان و ئاڵای کوردستان بەکاربهێنن، وتیان دەبێت دۆخەکە "رەچاو بکەن" و تەنها بنوسن "کانتۆنەکانی رۆژئاڤا". ئێستاشی لەگەڵ بێت ئاڵای کوردستان لە هەموو دنیادا ئازادە لە دیمەشق، تاران، ئەنکارا، كەرکوک، کانتۆنەکانی ئێوە نەبێت قەدەغەیە. دەیان ئاڵاتان هەیە تەنها ئاڵاکەی کوردستان نەبێت.

"باشورییەکان" و بەتایبەت سلێمانی چی بۆ نەکردن! ئێوەش لەبەرامبەردا درێغتان نەکردوە و لە شێخی نەهریی، سمکۆ و قازی-ەوە تا تاڵەبانی و بارزانی بە دواکەوتوو و دەربەگ ناویان دەبەن و کوردبوونیش بە رەجعییەت (بڕوانە کتێبی سبعە ایام مع ێ‌بو1998). هەمیشە تاکڕەوانەش دەیسەپێنن  کە پێکاکا ئەعلاحزب و ئاپۆ ئەعلاحەزرەت و قەندیلیش ئەعلا مەکانن و هەمووانیش خزمەتکاری پێکاکا. ئەو پرسیارەش ناکەین بۆچی تەنها دژی "ئاستانە"ن و بێدەنگن لە ئاست تاران و شام و بەغدا! لەوەش دەگەڕێین کە دیاربەکرتان گۆڕییەوە بە منبجی عەرەبی و چۆڵیشتانکردەوە بۆ دیمەشق.

ئێوە تازە "چەپفیکر"ن و دەبێت وابن. بەڵام تێبگەن و هیچ نەبێت رەچاوی دۆخ و بەرژەوەندی سلێمانی و کوردستان بکەن، کەمێک دەنگەدەنگ کەمبکەنەوە فیلمێک و چالاکییەک لێتان کەمناکاتەوە، شەڕگەی راستەقینەی ئێوە وان و دیاربەکرە. ئاخر لە واشنتۆنیش رۆژنامەیەک، فیلمێک، بارەگایەکی "کەمئەندام" زیانی حەوت ملیۆن دۆلار لە بەرژەوەندی شارێک بدات نەک دایدەخەن سزاشی دەدەن. لەوە تێبگەن ئەنکارا و ئەردۆگان لە بەشار و دیمەشق بەهێزترن، تێبگەن و دۆخەکە "رەچاو بکەن" وەک چۆن بۆتان رەچاوکرا بەرامبەر سەففاحەکەی شام.


هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.