کەنیسەی نۆتەردام و وانەیەک بۆ ئێمە!

‌سەڵاح ڕەشید

پارێزگای شاری پاریس، خانم ئەنا هیدالۆگۆ، وتی پێویستە چاککردنەوەی کەنیسەی نۆتەردام، پێش یاری ئۆلۆپی ساڵی ٢٠٢٤ لە پاریس کۆتایی هاتبێت، بۆ ئەوەی لەکاتی ئەو یاریانەدا ئامادەبێت کە گەشتیاران بیبینن، ئەمە چەندی تێدەچیت و کێ پارەکەی ئەدا؟

کەنیسەی نۆتەردام، ئێوارەی رۆژی دوشەمەی رێکەوتی ١٥ نیسانی ئەمساڵ ئاگری گرت و لە ماویەکی زۆر کەمدا، زۆر شوێنی سوتان و بە تایبەتی هەردو منارەکەی، کەنیسەی نۆتەردام بە باناوبانگترین شوێنی پاریس دەژمێرێت کە تەمەنی نزیکی ٨٥٠ ساڵ دەبێت و ساڵانە زیاتر لە ١٢ ملیۆن گەشتیار سەردانیان دەکرد..

نزیکی ٤٠٠ ئاگر کوژێنەور زیاتر لە ٩ سەعاتیان پێچو تا توانیان ئاگرەکە خامۆش بکەن
٣ خێزانی دەوڵەمەندی فەرەنسا، بریاریان دا نیو ملیارد ئۆیرۆ ببەخشن بۆ چاککردنی نۆتەردام، یەکەم خێزان کە خاوەنی چەندەها مارکەی جیهانین وەک گوجی و ساینت لاورێنتە، ئەوان ١٠٠ ملیۆن ئۆیرۆیان بەخشی، هەروەها بێرنارد ئەرناولت، کە خاوەنیLVMH ئەویش ٢٠٠ ملیۆن ئۆیرۆی بەخشیوە، هەروەها کومپانیای نەوتی تۆتاڵ ١٠٠ ملیۆنی بەخشیوە. هەروەها مارک لادرایت ١٠ تا ٢٠ ملیۆن ئۆیرۆی بەخشیوە.

چەندەها تاکە کەس و خێزانی دەوڵەمەند و کەسایەتی دیاری فەرەنسی و ئەوروپی و جیهانی هاوکاریەکی بەرچاویان بەخشیوە بۆ نوێکردنەوەی نۆتەردام. هەندێ لەوانەی هاوکاریان کردوە، بڵاویان کردۆتەوە کە نایانەوێت ئەو پارەیەی بەخشیویانە لە تاکس دایشکێنن، چۆنکە لە یاسای فەرەنسادا هەیە، ئەو کەسەی هاوکاری شوێنە رۆشنیریە نەتەوەیەکان بکات ئەتوانێت تا ٦٦٪ لە تاکس دایشکێنێت.

شتیفان بێرن، لێپرسراوی بەشی رۆشنبیری لە پاریس وتی، ئێمە کێشەی پارەمان نابێت، جگە لە ملیاردێرەکان، هەمو هاوڵاتیەک ئامادەی هاوکاریە لە دەوڵەماندەوە بۆ هەژار، هەریەکە بەپێی بارودۆخی ئابوری خۆی، لە کارگە گەورەکانەوە وەک ئەپڵ تا نانەوخانەیەکی بچوک، هەر هەمو فەرەنسا و دنیا بەشدارن لەم کارەدا و پارێزگای شاری پاریسش بەڵێنی ٥٠ ملیۆن ئۆیرۆیان داوە.

تاکو ئێستا نازانرێت، چاککردنەوەی نۆتەردام چەندی تێدەچێت و بە چەند ساڵ تەواو دەبێت، هەرچەندە سەرۆک ماکرۆن بڵاوی کردەوە کە هەوڵ ئەدەن لە ماوەی ٥ ساڵدا تەواوی بکەن.

سەرۆکی یەکە ئیدریەکانی شارو شارۆچەکە و دیهاتەکان، هەمو بەڵێنیان داوە، کە هەریەکە بە پێی دانیشتوانی شوێنەکەیان، هەرکەسە ١٠ ئۆیرۆ ببەخشیت بۆ ئەو کارە نەتەوەییە.

ئەم کارە نمونەیەکی بەرز و هەستێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی گەورەیە کە نیشانی ئەدات کە هاوڵاتیان چەند شوێنە گشتی و نەتەوەیەکانی خۆیان خۆش دەوێت و چەند ئامادەی ئەوەن کە بیپارێزن..
خۆزگە و سەد خۆزگە، هاوڵاتیان کوردستان بە گشتی و دەوڵەمەنداکانیان بە تیبەتی کەمێ لەو ئامادەییەی فەرەنسیەکان و هاوڵاتیانی وڵاتانی تر، فێردەبوین..
سود لە شپیگل ئۆنلاینی ١٨ نیسان وەرگیراوە


PM:05:55:22/04/2019

ئه‌م بابه‌ته 2628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی