پەیامێک بۆ ڕایگشتی

‌ئاڵا تاڵه‌بانی‌


ئەوەی دوێنێ شەو ڕویدا، دەرئەنجامی بەڵێن شکاندنوو ئەو بێمتمانەییە بوو کە ماوەی چەند ساڵێکە لە نێوان هەرێم و ناوەندبوونی هەیەو لەم دواییانەش ڕوویان لەزیادبوون کردووە.

 بەش بەحاڵی خۆم دەمێکە بانگەوازی ئەوە دەکەم؛ کە ئەو سیاسەتەی هەرێم لە بەرامبەر ناوەند پەیڕەوی دەکات؛ بۆشایی گەورەی ئەمنی، ئابوری، سیاسی و دیبلۆماسی دروست ئەکات و کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی دوولایەنە بەخراپی جێدەهێڵێت و زیانی دوور مەودای لێدەکەوێتەوە؟! دوێنێ شەو لە پەرلەمانی عێراق، دەرئەنجامی فەشەلی سیاسیمان دییەوە بەتایبەت؛

‎سياسەتى فاشلى نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لەنیعمەتەوە بۆ خەڵکی هەرێم خەریکە دەبێتە نیقمەت

لایەنێکیتر ئەوەیە لەم شانۆسیاسییە ڕوویدا ئەوەیە؛ سەرکردایەتی سیاسی لەهەرێم، بەشێوەکۆنەکە لەگەڵ پرۆسەی سیاسی مامەڵەدەکەن؛ لەوەنەگەیشتوون کە هاوکێشەکە سەرلەبەری گۆڕاوە! چونکە ئێستا دۆخێکیتر لەپرۆسەی سیاسی دەگوزەرێت.  

زۆرینەی هەڵوێستەکان لەناو پەرلەمانی عێراق یەکلادەکرێنەوە و پابەند بوونی پێش وەخت وەک جاران نەماوە لەبەردەم دیاریکردنی هەڵوێستی نوێنەرانی ناو ئەنجوومەنەکە؛ بەوجۆرە هەر ئەوە تاکە ئەڵتەرناتیڤنییە کەلۆبی سیاسی تەنها لەگەڵ سەرکردەسیاسییەکان بکرێت.

لەدۆخێکدا ئەگەر لەگەڵ سەرۆکی حزب و سەرۆک فراکسیۆنەکانیش رێککەوتن واژوو بکرێت لە پرۆسەی یەکلایکردنەوەدا، هاوکێشەیەکیتر خۆی دەسەپێنێت؛ کەئەوەنییە تۆ لەسەری ڕێککەوتوویت!

بەداخەوە باس لەوەشدەکەم نوێنەرانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران؛ هێندە بەهێز نین کە دەرئەنجامی دیالۆگ و ڕێککەوتنەکان لەبەرژەوەندی هەرێم یەکلایبکەنەوە؛ ئەوەی ڕوویدا چاوەڕوانکراوبوو؛ نەمانی متمانە هەرئەمەی لێبەدی دێت.

وابڕوات شەبەقی گەورەی سیاسی لە ئاست بەردەوامی ئەم بێمتمانەییەدا لە نێوان هەردوولا دروستبێت.


PM:08:32:12/11/2020

ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی