باری دەروونی و گیرفانی خەڵک

‌ئاشتی عەبدوڵا

دڵەراوکێ و ترس و نەخۆشی و دواکەوتنی مووچە و ململانێی سیاسی، موزایەدە و درۆو چەواشەکاری پەیجە بێ دایک و باوکەکان و کەسانی نابەرپرس، هەموو ئەو تاڵاوانەیە رۆژانە دەچێت بەگەرووماندا!!

ئێستاش هێرش و پەلامارە ئیقلیمییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان ، هەموو ئەمانە بڕستی لەخەڵک بڕیوە ، چارەسەری هەموو ئەمانەش لەم دۆخەدا ئاسان نییە، بەڵام موستەحیلیش نییە، دەکرێت لە پێناو خەڵک و خاک هەنگاوی جدی و بەپەلە بنرێت بۆ ئارام کردنەوە، ئەوەی پێویستە:
٭ خاوکردنەوەی گرژییەکان.

٭ تەقبول کردنی ئەمری واقیع
ئەم دوو خاڵە هەنگاوی یەکەم و دەستپێکتان بێ، گریمانە نییە بەدوایدا ژیانی خەڵک هەم باری دەروونی کەمێ ئارام دەبێ و هەم گیرفان و سەرسفرەش پڕدەبێتەوە، شیکردنەوەی ئەم هاوکێشەیە ئاسانە ، درێژەی نادەمێ و سەرتان نایەشێنم.

قوەت لەخواو هیمەت لەئێوە (پارتە سیاسیەکان)، لەبری تۆخکردنەوەی گرژیەکان هەنگاونان بەرەو چارەنووسێکی نادیار ، هەنگاوەکانتان با بۆ چارەسەرو کردنەوەی گرێ کوێرەکان بێت.

لەکۆتایا هەنگاوێکی تریش کە زۆر گرنگە و ناکرێ بیرم بچێ، هەندێ نوێنەری پەرلەمان هەیە، دایانیشێنن و پێیان بڵێن کاری ئێوە تەشریعیە و ئەوەنییە ئێستا لەسێبەردا دەیکەن، نە کوردستانێکی بەهێز و نە ئارامی بەو نەفەسە دروست نابێ، عەقڵ و روئیایەکی فراوانترو دووربینتر و مرونەتی دەوێ.


PM:01:15:20/06/2020

ئه‌م بابه‌ته 2008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی