بەھۆی قوباد تاڵەبانییەوە
ئاشتی عەبدوڵا
بەهۆی قوباد تاڵەبانییەوە لەیەکەم رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە توندوتیژی دەکرێت!!
لە ٢٥ نۆڤمبەر، کە یەکەم رۆژی ھەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژیە بەرامبەر ژنان، قوباد تاڵەبانی وەک سیاسیەکی روئیا جیاواز، بەتایبەت لەپشتیوانی بۆ پرسی ژنان و کارکردنی جدی لەسەر ئەم پرسە، دەرکەوتنێکی جیاوازی ھەبوو.
ئەوانەی بەفعلی باوەڕیان بەپرسی ژن ھەیە وەک پرسێکی مرۆڤایەتی، بە دەستپێشخەرییەکی باش و پشتیوانیەکی گرنگ وەسفیان کرد ، ئەوانەشی لەدژی روئیا وخودی قوباد تاڵەبانین یان دژی پرسی ژن و مرۆیین کەوتنە دژایەتی!!
لەھەمووی سەیرتر رەئێک دەبینم ، دەڵێن جادەو کارەبامان زۆر تەواوە!! تا باس لەپرسی ژن بکرێت یان تێکەڵێکیان دروستکردوە لەگەڵ چەندین بابەتی وەک کار و دامەزراندن!! ھەموو ئەم کاردانەوانە پێبزانن یان نا، توندوتیژییە بەرامبەر ژنان دەکرێت.
ئەزیزان رۆحی مرۆڤ ژن بێت یان پیاو ، راگرتنی توندو تیژی لەدژی ژنان و جیاکردنەوەی پرسەکان، دیقەتی زیاتر و حوکمی مەنتقیتری دەوێت!!
PM:06:28:25/11/2019
ئهم بابهته 5188
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی