شینی ھەریسەکەیە..
ئاشتی عەبدوڵا
بەپێی ئەو ھەواڵانە بێ کەھەیە و لەئێستادا قسەی لەسەر دەکرێت، بۆ پۆستە باڵاکانی حکومەتی نوێ، یەکێتی کاندیدەکانی دەبێ لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بێت. پرسیارێکی جەوھەریم لا دروست بووە، بۆچی بۆ پەرلەمان کاندیدەکان لەسەر ئەو ئاستە نەبوو؟
دەی ئاشکرایە کەشەڕی چارەنووسسازو یاسایی و حزبی و سیاسی و ئابووری ھەرێم و زۆریتر لەپەرلەمانەوە دەکرێت و رەنگە تەعریفەو پێگەی کەسەکان کە بتوانن بڕیار بدەن خاڵێکی بەھێزبێت بۆ تیمەکە یان فراکسیۆنەکە.
سەبارەت بەحکومەت دەسەڵاتی جێبەجێکردنە پێویستی بەکەسانێکە، کە وا پێویست دەکات پرۆژەو پلان و توانایان ھەبێ ، بۆ چوارساڵی داھاتوو ، چ پێویستی بەتەعریفەی وا قەبە ھەیە؟
لەقەوسێکا وەڵامێکی کورت بۆ پرسیارەکەم (بۆ حکومەت شینی ھەریسەکەیە، بەڵام بۆ کاندیدبوونی پەرلەمان جورئەت و دەنگی خەڵک و پێشینەیەکی پاکی دەویست ).
خۆزگە ئەو برادەرانەی مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی شینێکیشیان بۆ حسین و بۆ بەستنی کۆنگرە و دۆخی یەکێتی دەکرد.
PM:01:23:04/05/2019
ئهم بابهته 5176
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی