من ژنێكی حەڵاڵم

‌خه‌ندان جه‌زا

من نزیكی ٤٤ ساڵم بۆیەك جاریش دەستدرێژیم نەكردۆتە سەر كورێكی پێنج سال یان بچوكتر، گەورەتر.

من دڵنیام بۆیەك ساتیش جاوم بەقەد و باڵای، پاوپوزی هیج لاوێكی گەرەكەكەمان نیشتمانەكەم هەڵنەهێناوە، من زۆر دلنیام هیج كات دەستم بۆ ناوگەڵ و گەڵوگونی هیج پیاوێك نەبردوە. 

من هیج كات ئاخوئۆفێكی قیزەونانەم لەروی هیچ كورێكا نەوتوە، من ژنێكی حەلاڵم هەموو خواردنیك دەخۆم، گۆشتی ئازەلەكان كامی لام خۆش بێت دەیخۆم، جارجار پێم خۆشە شەرابێك بنۆشم بەلام كە سەرگەرم بم هیج كات پەلاماری سنگ و مەمكی كورێكم نەداوە.

من تەنها یەك شوم كردوە حەزم لەچوار مێردیش نیە، گەر ویستم پیاوەكەم بگۆرم بەئاشكرا دەڵێم دەمەوێ لەلات برۆم . 

من هیج كەسم نەكوشتوە بەتەمای عیسای مەزنیش نیم لەو دنیا چاوەرێی عەلی و عومەر و نەوەكانی محمدیش نیم، من بۆجارێكیش لەنێو قەرەبالغی بازارەكاندا خۆم نەخشاندوە لە نێرینەیەك.

من كورە بچوكەكان سوار خۆم ناكەم، من ناچمە یانەی شەوانەو دەستبازی و جنس بازی ناكەم، من بەدوای قەسابخانەی حەرام و حەڵاڵدا ناگەرێم، من ئیشی رەش ناكەم پارەی سۆسیال وەرناگرم، من گایەك ناكەم بەقوربانی و زۆرانبازی شمشێرو خنجەر لەسەر گەردنی ناكەم.

من شانازی بەناوگەلمەوە ناكەم هەزاران جار شەرم بوو كەچی وەكو پیاوە حەرامەكان نەموت ……م بەهی ژنت . نەم وت ……………..م بەخوشكودایكت ، یەع لەوان میكانزمی جنێوەكانیشیان بەناوگەلێانە. 

من ژنێكی حەڵاڵم دەخالەت لەژیانی تۆدا ناكەم من پێم خۆشە هەموخەڵك شادبێت و بەختەوەر بێت، من بەزنجیر لەخۆم نادەم لاشەم خلتانی خوێن ناكەم دواتر بەمێردەكەم نالێم سارێژم كە، من كاردەكەم كەدەگەرێمەوە مێردەكەم دەستی لەهەویردابێ نالێم وەرە من تێربكە، من هیچ كات پیاوەكان بەكەم عەقل نابینم بەزەعیف ناویان نابەم، من سەروەتەكەم بەیەكسانی ئەدەمە نەوەكانم.
 من شایەتی كچە شیرینەكەم لەلام دوو هێندەی شایەتی كورە دزێوەكانە. 

من حەڵاڵم نەكەس دەكوژم نەكەس ئازار دەدەم نەبێ رێزی بەكەس دەكەم، تۆ گەر گۆشتی بەراز بخۆی یان پەرداخێك شەراب نۆش كەی باشترە یان پەلاماری كچێكی ٥ ساڵ بدەیت؟؟ 

تۆ گەر عاشق بی و ماچەكانت پڕ بێ لەخۆشەویستی باشترە یان وەكو ئاژەڵ هەر جارەو لەكەسێكا خۆت بەتاڵ كەیت؟؟

دلنیابە من حەڵاڵم ، حەڵاڵی و حەرامی ئەوەنیە كەتۆ دو هەزار ساڵە ئەیدەی بەگوێمانا.


AM:09:59:25/10/2020

ئه‌م بابه‌ته 47796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی