هه‌ر به گه‌نجی به‌ساڵاچووین!
عومەر گوڵپی
(په‌یڤێك له ڕۆژی جیهانی به‌ساڵاچوواندا)
عومه‌ر گوڵپی
ساڵانه به‌بۆنه‌ی یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م، ڕۆژی جیهانی به‌ساڵاچووان،
له زۆرێك له وڵاتانی دونیا، بۆنه‌ی جۆراو جۆر ڕێكده‌خرێت، له‌و ڕۆژه‌دا دامه‌زراوه
په‌یوه‌ندیداره‌كانی، وه‌ك: دامه‌زراوه‌كانی میریی، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی، میدیا، به‌رنامه‌و كاری جۆراو جۆر ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ توێژی به‌ساڵاچووان.
زۆر هۆكار هه‌ن واده‌كه‌ن ڕۆژ به ڕۆژ گرنگی زیاتر به‌م توێژه بدرێت،
تیایاندا كۆمه‌ڵایه‌تی، مرۆیی، ئابوری‌و هی تریش، به‌ڵام یه‌ك له هۆكاره
گرنگه به‌رچاوه‌كان زیادبوونی ژماره‌ی به‌ساڵاچووانه له وڵاتانی پێشكه‌وتوو،
یان ئه‌و وڵاتانه‌ی دۆخی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك تیایاندا باشه‌و دووره شه‌ڕن‌و
به‌هۆی سه‌قامگیریی‌و ژیانی باش‌و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاشه‌وه ڕێژه‌ی ته‌مه‌ن
له‌و وڵاتانه زۆر سه‌رده‌كه‌وێت، به‌جۆرێك به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
له ئێسته‌دا له هه‌ر 10 كه‌سێك یه‌كێكیان ته‌مه‌نی له سه‌رو 60 ساڵه‌وه‌یه‌و
پێشبینیش ده‌كرێت له 2050 دا ڕێژه‌كه بگاته دوو هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئێسته، واته
هه‌ر له 5 كه‌س یه‌ك به‌ساڵاچوو، بۆ ساڵی 2150 ش پێشبینی ده‌كرێت سێیه‌كی
دانیشتوانی گۆی زه‌وی به‌ساڵاچووبن.
ئه‌م ئاماره فه‌رمییه بۆ وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو یان ئه‌و وڵاتانه‌ی
به قۆناغی ڕاگوزه‌ردا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر ڕاسته، به‌ڵام
كاتێك له دۆخێكی نائاسایی وه‌ك ئێسته‌و كۆچی به لێشاوی گه‌نجاندا ڕێژه‌و
ژماره‌كه خێراتر ده‌بێت، ئه‌وا گۆڕانێكی نا ئاسایی ڕووده‌دات‌و ته‌مه‌نی
هاووڵاتیان له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا زیاتر ڕووی له پیرییه، بۆیه هه‌رجۆره بایه‌خێكی
ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی به به‌ساڵاچووان گرنگی گه‌وره‌ی
هه‌یه، چونكه سه‌ره‌ڕای هۆكاره مرۆیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌و سه‌رمایه
گه‌وره ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ڕووی له زیادبوونه.
به‌ڵام كاتێك دێینه سه‌ر باسی ئه‌وه‌ی له كوردستان چی كراوه؟ یان
چی ده‌كرێت بۆ ئه‌و تویژه؟ ئه‌وه بێجگه له حه‌سره‌ت‌و داخ شتێكی تر له وه‌ڵاممان
ده‌ستگیرنابێت، له كوردستان ئه‌گه‌ر سۆزی گه‌رمی خێزان‌و وه‌فای نه‌وه‌كان‌و
كۆمه‌ڵگه نه‌بێت كه به‌هۆی كلتور‌و ئاینه‌وه هه‌تا ئێستاش به یه‌كێك له
باشترینی كۆمه‌ڵگاكان ده‌توانین ئه‌ژماری بكه‌ین، شتێكی تر كه شایانی باسه
بۆ به‌ساڵاچووان ناكرێت، ئه‌وه‌ش هه‌ر له خانه‌نشینیی‌و مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌وه
بیگره هه‌تا ده‌گاته نه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندی له ژیان‌و گوزه‌ران‌و ڕۆڵ پێنه‌دان‌و
سودوه‌رنه‌گرتن له توانا‌و ئه‌زموونی به‌ساڵاچووان.
ئه‌مڕۆ له كوردستان‌و زۆرێك له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات، نه‌وه‌ك به‌ساڵاچوو،
هیچ توێژێك ئه‌و بایه‌خ‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی نییه، نه‌منداڵمان تامی منداڵی
خۆی ده‌كات‌و چێژ له ژیانه تایبه‌تییه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، نه‌گه‌نجه‌كانمان وه‌ك
گه‌نجه‌كانی دونیا ده‌ژین، ئێسته كوڕ‌و كچ، ژن‌و پیاو، منداڵ‌و پیر، هه‌موو وه‌ك
یه‌ك بێبایه‌خن له ژیاندا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خراپی سیستم‌و گه‌ماڕۆی سه‌رسه‌ختانه‌ی
گه‌نده‌ڵییه‌وه بۆ ژیانی مرۆڤ له كوردستان.
چاوه‌ڕێی چی بكه‌ین له ڕۆڵپێدانی پیره‌كانمان كه گه‌نجه‌كان به‌و
هه‌موو هێزو بازو و خوێنده‌وارییه‌وه ڕۆڵیان نییه‌و ناچار به كۆچ ده‌كرێن؟ چاوه‌ڕێی
چی بكه‌ین بۆ سودوه‌گرتن‌و به‌كارخستنی پیرو به‌ساڵاچووه‌كانمان كه گه‌نجه‌كانمان
كاریان ده‌ستناكه‌وێت؟ چاوه‌ڕێی چی بكه‌ین بۆ پیره‌كانمان له ژیانی باش‌و ته‌ندروستی
باش كه منداڵه‌كانمان له‌نێو ژیانێكی خراپ‌دا ده‌ژین؟
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه له كوردستان دۆخێكی خراپه، خراپه بۆ
هه‌موو چین‌و توێژه‌كان، بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان، بۆ نێر‌و مێ، به‌ڵام بۆ هێندێك
توێژ‌و ته‌مه‌ن دۆخه‌كه سه‌ختتره، ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستاش دڵی پێخۆشده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه
كه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، وه‌ك: ڕێزی دایك‌و باوك‌و خۆشویستن‌و
له ئامێزگرتنی به ساڵاچووه‌كانییه‌وه، له دۆخێكی باشدایه، ئه‌وه‌ش له سایه‌ی
كلتور‌و ئاینێكه‌وه كه هه‌یه‌تی، ئه‌گه‌رنا چی ڕوویده‌دا ئه‌گه‌ر له پارێزگایه‌كدا،
زۆرنا، 400 به‌ساڵاچووی بێخانه‌و لانه‌و بێنازمان هه‌بووایه؟ بۆیه ده‌كرێت بڵێین
سه‌ره‌ڕای ئه‌دای خراپی سیاسییه‌كانمان له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌و نه‌بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی
حه‌كیم له كوردستان بۆ ئاراسته‌كردنی سه‌روه‌ت‌و سامانی مرۆییمان، به‌ڵام گه‌لێك
بنه‌مای باش‌و خه‌سڵه‌تی باشی كۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه ده‌كرێت دڵیان پێ خۆش
بكه‌ین‌و ئومێده‌واربین نزیك یان دوور خاوه‌نی باشیان لێ په‌یدا ببێت.
PM:01:10:01/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 2105
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی