نیو چاره‌سه‌ر!
عومەر گوڵپی
ئه‌م دۆخه‌ی له كوردستان هه‌یه به هیچ میكانیزمێك‌و گۆڕانكارییه‌كی خێرای سیاسی‌و ئیداری به‌لای كه‌مه‌وه بۆ چه‌ندین ساڵی تر كوردستان ناگه‌ڕێنێته‌وه قۆناغی پێش ڕیفراندۆم، قۆناغی پێش ڕیفراندۆم به مانای قۆناغی به‌لای كه‌مه‌وه له (2003 تا 2017)، به‌ڵام ده‌كرێت هێندێك چاره‌سه‌ر ببنه هۆی چوونه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست، هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی ڕاستیش به‌بێ هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستپێناكات كه خۆی له دیاریكردنی هه‌ڵه، دان پیانان به شكستی سیاسی‌و ئیداری‌و ئابوری‌و سه‌ربازیدا ده‌بینێته‌وه، پاشان گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه سروشتی ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه له سیستمی ڕاستی به‌ڕێوه‌بردن‌و حكومڕانیدا كه خۆی له لێپرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی‌و ڕێزگرتن له ئیراده‌ی خه‌ڵكدا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه، به دانپیان‌و به‌بێ دانپیانانی ئه‌و حزبانه‌ی خوڵقێنه‌ری ئه‌م دۆخه بوون‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه به‌شداری خوڵقاندنی ئه‌م دۆخه نه‌بوون‌و خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی‌و بێلایه‌نیش، شكستێكی گه‌وره‌ی سیاسی‌و ئابوری‌و سه‌ربازی‌و ئیداری هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موو، ئه‌وه پشكی شێری ئه‌و شكسته‌ش به‌ر دوو هێزی سیاسی ده‌كه‌وێت، كه له‌ماوه‌ی 25 ساڵی ڕابردوودا سیانه‌ی (پاره‌و بڕیار‌و چه‌ك)یان لابووه، پاشان به‌رپرسیاری ئه‌و ورده هێزو حزبانه‌ی تریش دێت كه پشتیان گرتن‌و وه‌ك سێبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو هێزه بوون‌و وه‌ك سه‌نه‌دێك بۆ پاڵپشتی بڕیار‌و كاره‌كانیان هه‌ر كات ویستبێتیان به‌كاریان هێناون.
كاتێك ده‌سه‌ڵاتێك ڕووبه‌ڕووی شكست ده‌بێته‌وه، كاتێك حزبێك سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌به‌رنامه‌كانی‌و پێشبینیه‌كانی ڕاست ده‌رناچن، یه‌كه‌مین قه‌ره‌بووی ئه‌و شكسته‌ی به دانپیانان به هه‌ڵه‌و داوای لێبوردن له خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌رو ده‌نگده‌ره‌كانی ده‌ست پێده‌كات، به‌م كاره‌شی له‌لایه‌ك نێوانی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌ل‌و هاووڵاتی ئاسایی چاك ده‌كاته‌وه‌و هه‌وڵی نه‌كه‌وتنی ده‌دات له ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه باجی هه‌ڵه‌كه‌ی ده‌دات‌و ئاماده‌ی هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاری شكست‌و كاره‌ساته‌كانه.
پێده‌چێت كه هیچ ڕێگه‌و میكانیزمێك قه‌ره‌بووی زیانه‌كان نه‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت له زیانی زیاتر، ئه‌م قۆناغه به‌رێته قۆناغێكی تر، ئه‌م چوار هه‌نگاوه‌یه:
١ـ په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه، به سه‌رۆكی شه‌رعی‌و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌ركه‌كانی هه‌ستێت وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان.
٢ـ ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، له په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه له ئاست چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكدا بێت‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بۆ نه‌كراو كوردستان له‌سه‌رده‌می ئه‌م كابینه‌یه‌دا ڕووبه‌ڕووی زیان‌و كاره‌ساتی گه‌وره بوویه‌وه، به‌م ڕووداوه‌ش ئارامییه‌ك به دڵی خه‌ڵكدا دێت‌و خه‌ڵكی كوردستان تێده‌گات له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به‌رپرس بوو باجی بڕیاره هه‌ڵه‌كان‌و ناتواناییه‌كان‌و لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌كانی دا‌و سیستمی سیاسی له كوردستان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاسته.
٣ـ له په‌رله‌مانه‌وه، به میكانزمێك كه پێنج حزبه‌كه له‌سه‌ری ڕێكبكه‌ون، حكومه‌تێكی كاتی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ متمانه‌ی پێبدرێت، له‌م هه‌نگاوه‌دا پێویسته پێنج حزبه‌كه هێندێك زیاتر ئه‌قڵ كراوه‌بن‌و تێبگه‌ن له‌وه‌ی كوردستان ته‌نها له توانای ئه‌واندا كورت نه‌بووته‌وه‌و ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی‌و ئه‌كادیمی هه‌یه پێیوسته پشتیان پێ ببه‌سترێت، تا ده‌سته‌جه‌معی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان ببینه‌وه.
٤ـ ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و حكومه‌ته كاتیه بریتیبێت له (به‌ڕێكردنی كاره‌كانی ڕۆژانه، دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك).
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرس نه‌بێت له شكستی ئابوری، خراپی ژیانی خه‌ڵك، خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان، شكست له یه‌كخستنی پێشمه‌رگه، چاره‌سه‌رنه‌كردنی مووچه‌خۆری نایاسایی، گه‌نده‌ڵی‌و به هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت‌و سامان، شكست له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و له‌ده‌ستدانی پشتیوانی دۆسته‌كان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بێت له كاره‌كانی‌و دۆخی كوردستان به‌مجۆره‌ی ئێسته بهێڵێته‌وه‌و سود له كوشتنی كات وه‌رگرێت‌و به دوای ده‌ره‌چه‌ی ڕزگاریدا بگه‌ڕێت نه‌وه‌ك بۆ كوردستان‌و هه‌رێم‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌ڵكو بۆ مۆدێلێكی سیاسی‌و چه‌ند كه‌سایه‌تی‌و حزب‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ك، ئه‌وه شایسته‌ی هیچ پشتیوانییه‌كی خه‌ڵك‌و هاووڵاتیان نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كوردستان ده‌خاته دۆخێكی خراپتر‌و كاره‌ساتبارتره‌وه، گه‌وره بڕیاربه‌ده‌سته‌كانیش باجی گه‌وره‌ی ئه‌م ئینكاری‌و نه‌چوونه ژێرباری داوا‌و فشارانه ده‌ده‌ن، كه هیچ له‌م باجانه كه‌س ئاواتیان پێ ناخوازێت.
PM:03:20:15/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2359
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی