باشترین بژارده بۆ گۆران و كۆمه‌ڵ
عومەر گوڵپی
پاش گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه، سه‌ردانه‌كانی یه‌كێتی بۆ لای گۆڕان و كۆمه‌ڵ، كه به هۆی پێكهاته‌ی وه‌فده‌كه و ناوه‌ڕۆكی ڕاسپارده‌كانیان زیاتر له سه‌ردانی خواحافیزی ده‌چن، وای ده‌بینم باشترین بژارده له‌به‌رده‌م هه‌ریه‌كه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بریتییه له هه‌ڵبژاردنی بژارده‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون به فۆرمێكی نوێوه به‌جۆرێك وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی دۆخی ئێسته‌ی كوردستان بێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆكاره‌ی خواره‌وه:
١ـ یه‌كێتی و یه‌كگرتوو هه‌ریه‌كه‌یان به هۆكارێك نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام بن كه وه‌ك چوار حزبه‌كه پێشكه‌شیان كردبوو، له سیاسه‌تیشدا ئه‌م بابه‌تانه جێیان ده‌بێته‌وه و ده‌كرێت هێزه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوێسته‌كانیان دوور یان نزیك ببنه‌وه له یه‌ك، ئه‌مه هیچ عه‌یبه‌ی تێدا نییه و ئه‌وه خه‌ڵكه بڕیارده‌دات كام هه‌ڵوێسته‌یان ڕاسته و له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته و كامه‌یان به پێچه‌وانه‌وه.
٢ـ یه‌كێتی و یه‌كگرتوو قه‌ناعه‌تیان به خۆیان كردووه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی پارتی بن بۆ ئێستا و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌م میكانیزمه‌ی كه پارتی له سایه‌یدا هه‌موو شتێكی تێكداوه به‌سه‌ریه‌كدا‌و مه‌جلیسێكی له چه‌ند حزبێك دروستكردووه، وه‌ك به‌دیل بۆ په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان و كوردستانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌ره‌ی كوردستانی (به‌لای كه‌مه‌وه من وای لێتێده‌گه‌م).
پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌ڵویسَته، پێویسته كۆمه‌ڵ و گۆڕان به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی هاوبه‌ش ڕابگه‌یه‌نن، كه به‌رنامه و هه‌ڵویسَتی ئه‌و به‌ره‌یه و كاره‌كانی ڕوون بێت به‌مجۆره:
١ـ كشانه‌وه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م دوو هێزه وه‌ریانگرتووه له به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یه‌كه‌وه تا وه‌زیره‌كان.
٢ـ هه‌ڵوێستی ئه‌و به‌ره‌یه ڕوون بێت له‌سه‌ر (په‌رله‌مان، سیستمی حكومڕانی، خزمه‌تگوزاری، سه‌روه‌ری یاسا، ژیانی خه‌ڵك) كه وایده‌بینم له‌ڕابردوودا پاكێجه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌م خاڵانه‌یان له خۆگرتووه.
٣ـ هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر ڕیفراندۆم به‌م میكانیزم و شێوازه‌ی ئێستای، بۆچوونیان له‌سه‌ر به‌شداری، بۆچونیان له‌سه‌ر ده‌نگدان و به‌شداری ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان، بۆچونیان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستان، ئه‌گه‌رچی من هیچ گومان و دوو دڵیم نییه له هه‌ڵوێستی كوردیانه و ئازایانه‌ی ئه‌م دوو هێزه‌و پێم وایه خه‌ڵكیش له‌م ڕوه‌وه تێگه‌یشتووه، به‌ڵام دوور نیه بانگه‌شه و هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌كارانه‌ی ڕاگه‌یاندن له ڕۆژانی داهاتوودا لێڵی دروست نه‌كات له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌م دوو هێزه لای هاووڵاتیان.
كه من بۆ خۆم پێم وایه پێویسته هه‌ریه‌كه له كۆمه‌ڵ و گۆڕان هه‌ڵوێستیان له‌م بابه‌ته‌دا به به‌شداریكردن بێت له راپرسی و ده‌نگدانیان بێت به (به‌ڵێ) بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌بێ به‌شداری له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی كه پێكهێنراوه و ڕازیبوون به میكانیزمه‌كان و به‌شداری بانگه‌شه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ش هیچ ڕێگرنییه له‌وه‌ی له هه‌ڵوێستێك له هه‌ڵوێسته‌كان ئه‌م دوو هێزه به‌شدار و هاوڕابن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تردا، واته پێویسته به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی نوێ بێت به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه نوێیه‌دا بگونجێت كه ئێسته كوردستانی تێدا ده‌ژی.
سوده‌كانی ئه‌م به‌ره‌یه‌ش له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینمه‌وه:
١ـ كوردستان ده‌كه‌وێته سه‌ر سكه‌ی حكومڕانی دروست، كه بریتییه له دابه‌شبوونی هێزه‌كان به‌سه‌ر به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا.
٢ـ له ژێر فشاری ئۆپۆزسیۆن بووندا، هه‌ردوو حزبی پارتی و یه‌كێتی كه پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی كوردستانیان لایه و له‌به‌رده‌سته ناچار ده‌بن هێندێك گۆڕانكاری بكه‌ن له ژیانی خه‌ڵك به باشكردنی مووچه و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان و باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
٣ـ په‌رله‌مان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگ له ژیانی خه‌ڵك ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كاته‌وه.
٤ـ خه‌ڵك باشتر ده‌زانێت ڕووی ڕه‌خنه‌ی له كێ بكات؟ داوای چی له كێ بكات؟ كێ به‌رپرسه له ژیان و گوزه‌ران و مووچه و خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئیتر چه‌واشه‌كاری هێندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن ناتوانێت فریویان بدات.
٥ـ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو حزبه‌كه‌شه.
هیوادارم ئه‌م دوو هێزه‌ی كه له‌ماوه‌ی ٥ساڵی ڕابردوودا زۆر هه‌ڵوێست پێكه‌وه كۆیكردوونه‌ته‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی كه چاوه‌ڕوانیان لێده‌كرێت بنوێنن.
AM:09:28:10/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی