بینای سوتاو و دڵی شكاوی خه‌ڵك
عومەر گوڵپی
جێكه‌وته‌ی یه‌كه‌می باشی‌و خراپییه‌كانی سیاسه‌ت ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیییه، سیاسه‌ت‌و به‌ڕێوه‌بردنێكی باش ڕاسته‌وخۆ مایه‌ی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێشكه‌وتنی ژیانی تاك‌و خێزان‌و به‌دیهاتن‌و چه‌سپاندنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تییه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ڕاسته.
ده‌كرێت ڕووداوه سیاسییه‌كان، په‌یوه‌ندی سیاسییه‌كان‌و ململانێكان، زوو زوو به‌ره‌و باشبوون یان خراپبوون بچن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی له‌م زوویی‌و خێراییه ناكات ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كاریگه‌ریییه ئه‌رێنی‌و نه‌رێنییه‌كانی سیاسه‌ت‌و به‌ڕێوه‌بردنه بۆ ڕه‌فتاری تاك‌و كۆمه‌ڵگه.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێویسته بڵێین ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان‌و مه‌ترسییه‌كانیان ته‌نها لایه‌نی سیاسی‌و ئابوری‌و بواری به‌ڕێوه‌بردن ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی زۆر پێوه‌ی كاریگه‌ره ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ڕه‌فتاری تاك‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، هه‌ربۆیه ده‌كرێت دڵی شكاوی سیاسییه‌كان له یه‌كتر به‌زوویی‌و به‌پێی به‌دیهاتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌خێرایی باش ببێته‌وه، له ڕووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆرمان پێویست نه‌بێت بۆ چوونه‌وه شوێنی ئه‌و شتانه‌ی خراپ كراون، بینا سوتاوه‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌و قه‌ره‌بووی زیانه مادییه‌كان بكرێنه‌وه، ته‌نانه‌ت بارودۆخی مووچه‌ش به باشبوونی دۆخه سیاسیی‌و ئابورییه‌كان به‌خێرایی باش ببێت، به‌ڵام جێكه‌وته‌ی ته‌واوی ئه‌و ڕووداوانه له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئاسانی ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌و دۆخه‌ی پێشتر هه‌یبوو، ڕه‌شبینی خه‌ڵكی ناتوانرێت به‌و زووییه به ئومێد‌و هیوا بگۆڕین، چۆن چۆنی ئه‌و تۆزه متمانه‌یه‌ی هاووڵاتیان به سیستم‌و حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخی پێشووی؟
لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی پێكدادانی گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زوو چاك نابن، شه‌ڕی نه‌وه‌ی نوێ‌و نه‌وه‌ی كۆن، شه‌ڕی حزبی‌و ناحزبییه‌كان، شه‌ڕ‌و ڕق‌و كینه‌ی لایه‌نگرانی حزبێك به‌رانبه‌ر حزبێك، رق‌و كینه‌ی شارێك به‌رانبه‌ر شارێك، ئینتیمای گه‌نجه‌كان بۆ وڵات، ئه‌مانه به ئاسانی چاك نابنه‌وه، دڵی شكاوی میلله‌ت به ئاسانی چاك نابێته‌وه، به كورتی‌و پوختی ئه‌و برینه‌ی سیاسییه‌كان له جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتی ده‌كه‌ن ده‌یان ساڵی پێویسته تا ساڕ‌ێژ ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر په‌روه‌ره‌یه‌كی باش‌و كاركردنێكی دڵسۆزانه‌و نیشتیمانیانه هه‌بێت.
چه‌ند ئاسانه مێردمنداڵێك فێركه‌یت باره‌گا بسوتێنێت، هاواری ده‌ستی به‌رد بێت، جنێو وته‌ی شیرینی بێت به‌رانبه‌ر حكومه‌ت‌و سیاسییه‌كان، لایه‌نگرانی حزبێك بكه‌یت به گژ لایه‌نگرانی حزبێكی تردا، ڕقی شارێك له‌ناخی خه‌ڵكی شارێكی تردا بچێنیت، به‌ڵام زۆر سه‌خته، كارێكی ئێجگار قورسه، ئاسه‌واری ئه‌مانه بسڕیته‌وه، بگره ده‌یان ساڵت پێویسته تا منداڵێك فێركه‌یت ناڕه‌زاییه‌كانی به شێواز‌و ڕێگه‌ی ئاشتیانه ده‌ربڕێت، وڵات نه‌سوتێنێت‌و شه‌قام‌و گڵۆپ‌و پاركه‌كان وێران نه‌كات، زۆر زه‌حمه‌ته فێریكه‌یت شۆسته‌و شه‌قام‌و بیناكان هی ئه‌ون نابێت بشكێنرێن، ئاسان نییه منداڵێك فێركه‌یت وڵات‌و گه‌لی خۆی خۆشبوێت، جیاوازی حزب‌و بۆچوونی سیاسی‌و ئایدۆلۆجی به شتێكی سروشتی وه‌رگرێت، ئه‌رێنیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات، ئاشتی ویست‌و ئاشتی پارێزبێت، زمان پاك‌و ڕاستگۆ‌و مرۆڤێكی ئه‌رێنی بێت، كار‌و پیشه‌ی خۆش بوێت‌و به پێی سیتم‌و یاسا كاربكات.
ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌ن كه لای گه‌له ئاسایییه‌كان، ئه‌وانه‌ی له دۆخێكی جێگیریی ژیاندان كارێكی قورسه‌و توانای گه‌وره‌ی وڵاتی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، چ جای له وڵاتێكی ناجێگیرو پڕ له كێشه‌ی وه‌ك ئێمه .
عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی*
*به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
PM:11:26:09/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 2045
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی