هاوڕێیه‌تی و ئاو
رێبوار سیوەیلی
(پێشکەش بە هاوڕێ ڕاستەقینەکانی ژیانم)
۱. ئاو له جوڵه‌یدا وه‌ك هاوڕێیه‌تی وایه. له جه‌وهه‌ردا هه‌ردووكیان پێویستیی گرنگیی ژیانن و من نازانم كامیان گرنگترن له كامیان.
۲. ڕێی تێده‌چێت مرۆڤ له بیاباندا ئاوی پێبێت، به‌ڵام به بێ هاوڕێیه‌تی سه‌رلێتێكچوون و ڕێ هه‌ڵه‌كردن و مه‌رگی به‌دوادا دێت. بۆی هه‌یه مرۆڤ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیشیدا بێت، به‌ڵام به‌بێ ئاو، یان له كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاودا بۆی هه‌یه ببنه دوژمنی یه‌كتر.
بۆیه له بیایاندا هه‌م ئاو و هه‌م هاورێكان گرنگن.
۳. له ڕه‌وتی ئاو و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تیدا، به‌ربه‌رست و لاڕێ و دابڕان و دووركه‌وتنه‌وه و مه‌ودا.. له شته هه‌ره سرووشتیه‌كانن. ئاوێكی سازگار و خاوێن و هاوڕێیه‌تیه‌كی پاك و بێگه‌رد، ئه‌وه نین چورتم و به‌ربه‌ست و دابڕانیان تێنه‌كه‌وێت، گرنگ ئه‌وه‌یه وشكاویان دانه‌یه‌ت.. بوونی چۆرێ ته‌ڕایی له مه‌تاره‌یه‌كدا و هاتنه خواره‌وه‌ی قه‌یتانێك ئاو له پلووسكی كانی، جێی دڵخۆشین، هه‌روه‌كچۆن ترووسكه‌كانی بیركردنه‌وه له هاوڕێكانیش شادیبه‌خشن، چونكه دڵنیامان ده‌كه‌نه‌وه، كه هێشتا ئه‌و چرایه ده‌ئایسێ كه به ژووری ڕۆح‌دا هه‌ڵمانواسیوه.
٤. تاریكستان له‌ودیو كوژانه‌وه‌ی ئه‌و چرایه و كۆتایهاتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوڕێیه‌تی و وشكبوونی ئه‌و پلووسكه‌وه، ده‌ستپێده‌كات كه ڕووناكی و ژیانیان ده‌هێنایه بوونمانه‌وه..
٥. بۆیه ئه‌وانه‌ی ڕێزی ژیان ده‌گرن، هاوڕێیه‌تییان وه‌ك ئه‌و ڕێبوارانه بۆ گرنگه كه به بیاباندا سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن و زێده مه‌سره‌فی له خواردنه‌وه‌ی ئاودا ناكه‌ن، چونكه ژیانیان به ئاوه‌وه به‌نده..
AM:10:23:04/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4489
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی