بانگه‌وازێك بۆ دۆستانی دڵسۆزم له بارزان و گه‌رمیان
رێبوار سیوەیلی
1. نامه‌وێ ناوی ئه‌و بۆنه‌یه بهێنم كه هه‌ردووكتان قوربانییه ڕاستهقینهكهیین. چاوه‌ڕێی شتی گه‌وره‌شتان له‌كه‌س نه‌بێت. ساڵه‌هابوو چاوه‌ڕێبووم به‌ڕێز كاك مه‌سعود، كه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی هه‌بوو، بۆ یه‌كجاریش بێت بچێت یادی ئه‌نفال له هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان بكاته‌وه، به‌ڵام دابه‌شبوونی سیاسی نه‌یهێشت ئه‌وه بكات كه نییه‌تی خۆی بوو.
2. ئێوه وه‌ك كه‌س مه‌بن دۆستانی گه‌رمیانی و بارزانی و هه‌ڵه‌بجه‌یم.. تكایه هه‌وڵده‌ن ئه‌مساڵ یادی ئه‌و ئه‌وڕووداوه پێكه‌وه بكه‌نه‌وه، له بارزان بێت یان گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه. ساڵێكی دی به پێچه‌وانه‌وه.. پێویسته له پێناوی یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌ییدا، كه سه‌راپا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، ئه‌م كاره بكه‌ن و ئێوه‌ش ئه‌زموونی سیاسییه‌كان دووباره نه‌كه‌نه‌وه. ئێمه له سیاسه‌تدا وێران و په‌رته‌وازه و له تراژیدیا و مه‌رگه‌سات و كوردبووندا یه‌ك و بێ جیاوازین.
3. ئه‌م وڵات و نیشتیمانه، هی بارزانی و سۆرانی و مسوڵمان و كاكه‌یی و ئیزیدی و زه‌رده‌شتی و شه‌به‌ك و سریانی و مه‌سیحی و ئه‌هلی حه‌ق و كێی و كێ نییه. ئه‌مه نیشتیمانی هه‌موومانه. ئێمه گشتمان به شێوه‌یه‌كی "دادوه‌رانه" و "دیموكراسیانه" و "مرۆڤدۆستانه" سوكایهتییمان پێده‌كرێت و دهشكێنرێین و سته‌ممان لێده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد و كوردستانین.. له ڕوانگه‌ی نه‌یاره (له‌ناوخۆدا ناكۆك) و بۆ ئێمه(یه‌كگرتووه‌كانه‌وه)، هیچ جیاوازییه‌كمان نییه.
4. ڕۆژی یاده‌كه بكه‌نه یه‌ك و با هه‌موومان پێكه‌وه ڕوو له‌و شوێنه بكه‌ین، كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، پێویسته حكومهتییش له‌مه‌دا هاوكار بێت و ده‌ستنیشانی شوێنه‌كه بكات و په‌رله‌مان ته‌سدیقی بكات و هه‌موومان ئه‌مساڵ ده‌چێن له‌و شوێنه ده‌بینه میوانی ماڵی هاوشێوه قوربانییه‌كانمان، ئه‌گه‌ر گریانه پێكه‌وه ده‌گرین و ئه‌گه‌ر پێكه‌نینه، پێكه‌وه ده‌ده‌ینه قاقا.. به‌و كاره‌مان تۆویی دووبه‌ره‌كی و نیفاق و دوژمنایه‌تی حزبی و سیاسیی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و ڕه‌فتارێكی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌نوێنین، كه بۆ هه‌میشه ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌م نیفاق و دووبهرهكیدا..
5. من سه‌دان خێزانی گه‌رمیان و بارزان و هه‌ڵه‌بجه و ته‌نانه‌ت ده‌شتی هه‌ولێر و به‌ری سه‌رده‌شت و به‌ری هه‌ورامانی ئه‌وبه‌ر ده‌زانم، كه هاوژان و هاو خه‌م و هاو كۆستن. باشه چیببووه ئه‌مانه نه‌كرێنه هاویاد؟ تكایه پشتگیرییم بكه‌ن و گشت حزب و ڕێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان ئه‌م پێشنیاره‌م به هه‌ند بگرن: با هه‌موو پێكه‌وه یادی ئه‌و خه‌مه بكه‌ینه‌وه كه خه‌مێكی مرۆیی گه‌وره و بناخه‌یه‌كی باشه بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ڕۆحی مرۆڤدۆستی و نه‌ته‌وه‌یی له‌م نیشتیمانه‌دا كه هی هه‌موومانه.. هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان ئازاری دایك و خوشك و باوك و منداڵی هاوڕێ و دۆسته بارزانی و دۆست و هاوڕێ گه‌رمیانی و هه‌ڵه‌بجه‌یی و هه‌ورامانی و سهردهشتییهكانمدا. بۆچی چه‌ند یادیی جودامان بكاته‌وه؟ ئێسته له هه‌موو كات پێویستیمان به كۆبوونه‌وه و تێكه‌ڵبوون و خۆشهویستیبهخشین به‌یه‌كتر هه‌یه.
6. ئه‌گه‌ر پشتیگریی ئه‌و پێشنیارهیت كۆمێنتی خۆت بنووسه و پشتگیریی خۆت پشتڕاستبكهرهوه.. مرۆڤ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ دراگۆن و دڕنده ببێته هاوڕێ و هاوخه‌م، بۆچی نه‌توانێت له‌گه‌ڵ هاوچه‌شنه‌كانی خۆی ببێته هاوهه‌ڵوێست؟!.. من به‌م بانگه‌وازه‌م هه‌مووتان ده‌خه‌مه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی..
AM:10:39:28/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 5423
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی