بۆ نێچیرڤان بارزانی
پیران ئەمیر
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌لبژاردنی ساڵی ڕابردوو به ته‌نها نزیكه‌ی نیوه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی مسۆگه‌ر كردووه، لایه‌نه‌كانی دژه پارتی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان كێچ كه‌وتۆته له‌شیان و ئۆقره‌یان لێ بڕاوه و خه‌و ناچێته چاوانیان.
ئیستا كه كۆمسیۆن پاش ورده‌كاریه‌كی زۆر و ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆمه‌لێك له سندوقه قردێله سوره‌كانی سلێمانی و كۆیه، ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كانی به په‌سه‌ندكراوی بڵاوكرده‌وه و ده‌رفه‌تی بۆ هیچ قسه و موزایه‌ده‌یه‌ك نه‌هێشته‌وه كه لێره و له‌وێ باسی ئه‌وه بكرێت كه پارتی ته‌زویری كردبێت، به‌لكو بۆ هه‌موو خه‌لك و لایه‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تیش ڕوونبۆوه هه‌ر چۆن ده‌نگدان بكرێت به (ئه‌لكترۆنی یان به ژماردنی به‌ده‌ست). پارتی حیزبی گه‌وره‌و ژماره یه‌كه و شه‌رعیه‌تی یاسایی و سیاسی له خه‌لكی كوردستان وه‌رگرتووه.
بێگومان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی پارتی به‌تایبه‌ت دوای گهلهگورگهكهی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌موو نه‌یارانی هه‌راسان كردووه و ئه‌مجاره هیچ نه‌ماوه باسی بكه‌ن (پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران)نه‌بێ.
ئه‌وان نه‌زانانه كه‌وتونه‌ته ناو بۆشایی عه‌قڵی خۆیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی سه‌رۆك حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه و جیهان گۆردراون به‌لام (نێچیرڤان بارزانی) هه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ته، باسكردنی ئه‌م بابه‌ته ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان جگه له‌وه‌ی له بۆشایی عه‌قلیدا پێپه‌تی ده‌سورێنه‌وه له سیاسه‌ت و یاسا و ده‌ستووریشدا هیچ لهبارنهبوون و نه‌زانانه یاری به خۆیان و لایه‌نگرانیان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ شكسته‌كانیان بیرببه‌نه‌وه.
لای هه‌مووان ئاشكرایه دوو بابه‌ت هه‌یه پرسی ژماره‌ی خولی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كلایی بكاته‌وه ئه‌وانیش ده‌ستوور و هه‌لومه‌رجه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كانن، به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ئیستاش خاوه‌ن ده‌ستورێكی تایبه‌ت به‌خۆی نییه كه وه‌ك دایكی یاساكان و شاده‌ماری ئیداره‌ی وڵات كاروباره‌كان رێك بخات و ئه‌مه‌ش به‌ر له هه‌موو شتێك خه‌تاكه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئۆپزسیۆن و حیزبه هه‌راش و هیچ نه‌زانه‌كان كه ماوه‌ی زیاتر له ده ساڵه پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیان ڕاگرتووه و ناهێلن بخرێته به‌رده‌م خه‌لكی كوردستان و له ڕاپرسیه‌كدا ده‌نگی بۆ بده‌ن.
لایه‌نێكی تر كه ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كاته‌وه بوونی پیویستی و هه‌لومه‌رجه ناوچه‌ی و نێودهولهتیهكانه، دوو نموونه‌ی به‌رچاو و گرنگ:
یه‌كه‌م ڤلادیمێر پۆتین ماوه‌ی 30 ساڵه له پۆسته باڵاكانی ڕوسیا حوكم ده‌كات و 12 ساڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه و ئێستاش وا ده‌بێته سالی حه‌وته‌م ساڵ كه سه‌رۆك كۆماری ڕوسیایه، له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مساڵ 2018 متمانه‌ی زۆرینه‌ی روسیه‌كانی وه‌رگرته‌وه و تا 2024 له پۆستی سه‌رۆكی ڕوسیا به‌رده‌وام ده‌بیت و به‌نیازه جارێكی تریش خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه، چاودێران پێیان وایه یه‌كگرتوویی و به‌هێزی ڕوسیای گه‌وره (خاوه‌نی فراوانترین رووبه‌ری زه‌وییه له جیهان) به‌نده به بوون و به‌هێزی سه‌رۆك پۆتین، شه‌ڕێ شیشانی كۆتایی پێ هێنا و زیره‌كانه كێشه‌ی ئۆكراینی له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه.
دووه‌م نموونه (ئه‌نگێلا میركل) ڕاوێژكاری ئه‌لمانیایه كه له سالی 2005وه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات و توانیویه‌تی وڵاته‌كه‌ی بهێنێته ڕێزی كاریگه‌رترین وڵاته‌كانی جیهان و خاوه‌نی بریار و پێگه‌ی گه‌وره‌ی جیهانییه و به‌جۆرێك هیچ بریارێك له جیهان ده‌ناچێت ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا نه‌بێت.
ئه‌م دو وڵاته‌ی وه‌ك نموونه باسكران هیچیان بێ ده‌ستوور و یاسا نین، به‌لكو خاوه‌نی به‌هێزترین و نموونه‌ییترین یاساكانی جیهانن، به‌لام پێویستی و گه‌وره هیشتنه‌وه‌ی وڵاته‌كه به‌لای خهلكهكهیهوه گرنگه و له هه‌لبژاردنه‌كاندا متمانه ده‌ده‌ن به سه‌رۆكی خۆیان.
دیاره هه‌مووان ده‌زانن كه نێچیرڤان بارزانی نزیكه‌ی 20 ساله له كایه‌ی حوكمڕانی كوردیدا كار و كرده‌وه‌كانی دیاره و له سالی 2005 یه‌كه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو كه كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی یه‌كخسته‌وه و به توانا‌و لێهاتوویی خۆی حكومه‌تێكی كارگوزار و خزمه‌تگوزاری هێنایه بوون و توانای هه‌مووانی یه‌كخست و یه‌ك كار و یه‌ك تیمی پێش خست و له‌سه‌رده‌می ئه‌و حكومه‌ته‌دا ئازادیه‌كان فراوان بوون و یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی كه نموونه‌ی باڵای جیهانه له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچو و هه‌روه‌ها پیشه‌سازی ده‌رهینانی نه‌وت له كوردستان ده‌ستی پێكرد و وڵات به‌ره‌و گه‌شانه‌وه چوو، له نه‌بوونی موچه و بودجه‌دا له‌ژێر به‌رپرسیاریه‌تیدا مایه‌وه و ئازایانه ئیداره‌ی حكومه‌تی كردووه و پێویستیه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌شه‌ری داعش دابینكردووه و هه‌ردوو ئاسته‌نگی سه‌ركه‌وتوانه تێپه‌راندووه، له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌كاتێكدا جیهان سه‌یری ڕووخانی حكومه‌تی هه‌رێمیان ده‌كرد و لایه‌نی خیانه‌تكار باسیان له‌وه ده‌كرد كه سه‌رۆكی حكومه‌ت و مالباتهكهی به‌ره‌و ده‌ره‌وه ڕاده‌كه‌ن، پیشمه‌رگه له پردێ و سحێلا لوتی دوژمنانی شكاند و نێچیرڤان بارزانی ئازایانه هاته ده‌ست و هه‌موو هه‌وله دیبلۆماسیه‌كانی خسته‌وه گه‌ڕ و حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی چالاكتر و باشتر كه‌وته‌وه خۆی و گرفته‌كانی موچه و بۆدجهش به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چوون.
تواناكانی ئه‌و و زالبوون به‌سه‌ر گرفته‌كان ته‌واوی كۆمهلگی نێوده‌وله‌تی و ئه‌مریكا و وڵاتانی ده‌روبه‌ر و كاریگه‌ر له عێراق و هێز و لایه‌نه عێراقیه‌كانی هاندا داوا له نیچیرڤان بارزانی بكه‌ن پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌ربگرێت به‌لام ئه‌و ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و وه‌ك پێویستی حه‌تمی له‌ناو خه‌لك و هاولاتیانی كوردستان مایه‌وه.
به‌لێ ئه‌مانه و چه‌ندین ده‌ستكه‌وت
PM:02:17:27/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 5375
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی