جیهان و دراوسیكانیش سه قامگیریی‌ هه ریمیان ده وێت

‌سەلام عەبدوڵا

جیهان و دراوسیكانیش سه قامگیریی‌ هه ریمی‌ كوردستانیان ده وێت

ئەوە ئێمە بە تەنهانین كە سەقامگیری هەرێمەكەی خۆمان دەوێت بەڵكو جیهان بەتایبەتی هاوپەیمانان و دراوسێكانیش بە بەیاخەوە دەڕواننە هەرێم و هەرێمكی سەقامگیرییان دەوێت، ئەوەش لە بایەخ و پێگەی گرنگی هەرێمەكەمانەوەیە كە ئەمرۆ ئەركێكی مێژوویی جێبەجێ دەكات، ئەویش شەری تیرۆریستانی داعشە، چونكە هەموو لایەك ئەو ڕاستیە دەزانن كە هێزی بەرچاوو كارای شەری سەر زەوی لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان دەكرێ كە تائێستا نزیكەی 1400 شەهید و 7000 هەزار برینداری لە پێناودا داوە. 

بۆیە ئەوان، هەموو دۆستانمان، جەخت لەسەر ئارامی و یەكریزی ئەم هەرێمە دەكەنەوە، بۆیە نابێت خۆمان ببینە مایەی ناسەقامگیری و نانەوەی پشێوی لە هەرێمدا كە بەداخەوە لە چەند رۆژی پێشوودا بارودۆخی هەرێم بە ئاستێكی ترسناك گەیشت و گەر هێوری و شارەزایی سەركردایەتی هەرێم نەبوایە رەنگە بگەشتایەتە دۆخێكی كۆنترۆڵنەكراو كە تەنها زەرەرمەند بە پلەی یەكەم هەر خۆمان دەبووین. 

ئا لەم كاتەدا كە هەموو جیهان بەبایەخەوە لە هەرێم دەڕوانێت و كێشەی كورد بە ئاشكرا لە هەموو جیهان باس دەكرێ و بۆ چارسەرێكی یەكجارەكی هەنگاو دەنرێت نابێت خۆمان ببینە ئاستەنگ و نەهێڵین ئەو هەنگاوانە بەرەو پێشەوە بچن ئەوەتا رۆژنامەیەكی ناسراوی ئەمریكی بەناوی »نیویورك ستی« دەڵێ كورد لەبەرەی پێشەوەی شەری داعش و تیرۆردان و كورد كلیلی رۆژهەڵاتی ناوینە و دراوسێكانیشمان هەر ئەوەمان بۆ دووپاتدەكەنەوە كە سەقامگیری هەرێمی كوردستان سەقامگیری وڵاتی ئەوانیشە.

 ئەوەتا شەمخانیش، سەرۆكی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە سەرەكوەزیرانی هەرێم دەڵێ سەقامگیری هەرێم نە تەنها بۆ هەرێم خۆی بەڵكو بۆ ئێران و تەواوی دراوسێكانیش پێویستە و ئاماژە بەوەشدەدات كە ڕاستە پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ سەركەوتنی بەرچاو رۆژانە بەدی دەهێنن، بەڵام هێشتا مەترسی هەر هەیە و كۆتایی نەهاتووە بۆیە پاراستنی ئەم سەقامگیریە ئەركێكی زۆر گرنگە و دەبێ پارێزگاری لێبكرێت. كەس لای ئێمە ناڵێت هاووڵاتیان بۆیان نییە خۆپیشاندان سازبدەن و راوبۆچوونی خۆیان نەگەێننە دەسەڵات، بەڵام ئەو كارە دەبێت بە شێوەیەكی ئاشتیخوازنە و دوور لە توندوتیژی بكرێ هەروەك دەبێت خۆپیشاندەران بە تایبەتی ئەوانەی تائێستا هەر لەسەر كاری خۆیان بەردەوامن لەو ڕاستییە بگەن كە هۆكاری دواكەوتنی مووچە خودی حكوومەتی هەرێم نییە بەڵكو حكوومەتی بەغدایە، بۆیە ئەوە كارێكی ناڕاستە كە هەندێك لایەن ئەو ڕاستییە ئاوەژوو دەكات و جەماوەر فریودەدات كە لە خزمەت سەقامگیری هەرێم نییە. پاراستنی سەقامگیری هەرێم ئەركی هەموومانە.


PM:03:46:21/10/2015

ئه‌م بابه‌ته 3746 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی